سەربازێكی ئەمریكی بهقهناس 260 عێراقی كوشتووە
Tuesday, 20/03/2012, 12:00
لەعەرەبییەوە: هێمن مەحمود حەمە
(
كاتێك ئەو خەڵكانە دەكوژم وەك مرۆڤ سەیریان ناكەم، هەرگیزیش پرسیارناكەم كە ئایا خێزانیان هەیە یان نا؟)
كرێس کایهڵ
هەرچەندە پەنتاگۆن دانی بەوەدا ناوە كەئەم سەربازە 160 كەسی كوشتووە ، بەڵام (كرێس کایهڵ) (Chris Kyle) ی تەمەن 37ساڵ كە لەتەمەنی 10ساڵییەوە فێری هونەرەكانی نیشانەشكان بووە ئەو سەربازە ئەمریكییە خۆی دانی بەوەدا ناوە كە بە قەناێ 260 هاوڵاتی عێراقی كوشتووە. ئەم سەربازە لەسوپای ئەمریكیدا تائێستا 2 مەدالیای زیوین و 5 مەدالیای برۆنزی لەبری كارەكەی وەك بكوژێك وەرگرتووە.
لەكتێبەكەی خۆیدا(قهناسە ئەمریكییەكە) كە مانگی یەكی ئەمساڵ لەئەمریكا بڵاوكرایەوەو ژمارەیەكی پێوانەیی لەفرۆشتندا تۆماركرد، كارەكەی خۆی لەعێراقدا دەخاتەروو و هەروەها باس لەو كوشتنانە دەكات كە لەم وڵاتە ئەنجامی داوە.
یەكەمین كاری كوشتنێك كە ئەم سەربازە ئەنجامی دابێت كوشتنی ژنێك بووە لەكاتێكا ویستویەتی بۆمبێكی دەستی فڕێبداتە ناو كاروانێكی سەربازی ئەمریكییەوە لەبەغدا.
هەروەها باس لەوەدەكات لەشەڕی فەلوجەدا لەساڵی 2004 بەتەنها لەیەك رۆژدا بهقهناس 40كەسی كوشتووە.
كرێس دەڵێت ئەو لەبەرامبەر خوای خۆیدا بە دەرونێكی ئارامەوە دەوەستێت چونكە ئەركی خۆی جێبەجێكردووە لە بەغداو ناسریەو فەلوجە.
ئێستا (كرێس) لە ویلایەتی دالاس ی ئەمریكی دەژی و لە كۆمپانیاكەی خۆیدا(گرافت ئەنتەرناسیونال) كە بۆ فێربونی هونەرەكانی (بهقهناس)ە خەریكی راهێنانی خوێندكاران و ئارەزوومەندانی ئەو بوارەیە.
لەوەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی رەوایەتی تێچونی جەنگی ئەمریكا لەعێراق كە بڕەكەی 824 ملیار دۆلارو كوژرانی 4484 سەربازی ئەمریكی و 200 هەزار عێراقی لێكەوتۆتەوە، كرێس دەڵێت: بەڵی جەنگیًكی رەوابوو، من نامەوێت لەقوربانی سەربازەكانمان كەمبكەمەوە، بەڵام ئێمە كارێكی راستمان لەعێراقدا ئەنجامداوە.
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا نەبووەتە كەسێك بەتەنها كاری كوشتن دەزانێت، كرێس دەڵێت: ئەمە راست نیە، چونكە من باوكی مناڵێكم و پیاوكوژنیم، من زور ئاسوودەم، بەڵام هەستناكەم پێویستیم بەكوشتنی كەسی دیكە مابێت.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم سەربازە سەیری ئەم لینكانە بكەن:
1_
http://www.emaratalyoum.com/politics http://www.facebook.com/AmericanSniper 2
3_
http://www.telegraph.co.uk/news 4_
http://www.dailymail.co.uk/news/article
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست