له ئه‌ڵمانیا: ژنێکی دیکه‌ی تاراوگه کوژرا
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
2506 بینراوە
ئه‌ڵمانیا-
ئێواره‌ی هه‌ینیی رابردوو، رێکه‌وتی 6.2.2009، پیاوێک به ناوی ئه‌حمه‌د غه‌سان عه‌بدولمه‌جید، له‌دایکبووی ساڵی 1978 که‌رکوک، خۆی به بنکه‌ی پۆلیسی ئایکن له نزیک شاری میونشنگلادباخ ناساند و رایگه‌یاند، که ئه‌و، ژنکه‌که‌ی خۆی کوشتووه.
هه‌رچه‌نده پۆلیسی ئه‌ڵمانی و میدیاکان ناوی قوربانییه‌کیان ئاشکرا نه‌کردووه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێک سه‌رچاوه ناوی "ڤیان" ه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه، دایکی دوو کوڕه که گه‌وره‌که‌یان ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه و بچووکه‌که‌یان ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه، قوربانییه‌که پێشتر له مێرده‌که‌ی جیابووه‌ته‌وه و له رێگه‌ی رێکه‌وته‌وه تاوانبار ده‌ناسێ و ده‌بنه هاوسه‌ر، پۆلیس له روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌ڵێت: تاوانکار دواتر به‌ناوێکی تر خۆی پێناساندین و گوتی ناوی راستی" ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌حمه‌د"ه و له‌دایکبووی 1971ه. هه‌ر چه‌ند هێشتا ئه‌مه جێگه‌ی بروا نییه، ئه‌وه‌ی بۆ پۆلیس جیی سه‌رسوڕمانه تاوانکار په‌نابه‌رێکی دانیشتووی به‌لجیکایه‌و، چۆن توانیویه‌تی به نایاسایی له ئه‌ڵمانیا بژی و له کێڵگه‌یه‌کی نزیک میونشنگلادباخ، به نایاسایی کاربکات؟
وه‌ک له راگه‌یاندنی پۆلیسدا هاتووه، کاتیک ژنه‌که‌ی له‌سه‌ر کورسییه‌ک له ژووری میوان دانیشتووه، تاوانکار به چه‌ندین چه‌قۆی جیاوازی گۆشتبڕین، 39 چه‌قۆی لێداوه.
جێی ئاماژه پێکردنه له کاتی روودانی تاوانه‌که‌دا، دوو مناڵی قوربانییه‌که، لای باوکیان بوون.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م تاوانه، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کوشتن فریدهێلم شولتز و داواکاری گشتی شتێفان لینگس، داوای هاوکارییان له دانیشتوانی میونشنگلادباخ کردووه.
سه‌رچاوه:
rp-online