مام جەلال: سلێمانی لەوە زیاتری قابیل نیە
Sunday, 05/02/2012, 12:00
ئەو ئێوارەیەی لەگەڵ هاوڕێ یەكم بەڕێ دەكەوتین بۆ مەكتەبی رێكخستن، لە بەغداوە هەواڵیان پێدام كە مشتو مڕ گەرمە لە سەر دەستنیشان كردنی جێگری سەرۆكی حكومەت لە نێو مەكتەب سیاسی یەكێتی دا، یەكێ لە ئەندامانی مەكتەب سیاسی زۆر پێداگری لەوە كردووە كە ئەو كەسەی دەبێ بە جێگری سەرۆكی حكومەت... پێویستە خەڵكی سلێمانی بێ.
هاوڕێكەم لە بەغداوە پێی وتم: كاتێك مەكتەبی سیاسی ئێواری 2-2-2012 ئیعلانی ئەوەی كرد كە عماد ئەحمەد كرایە جێگری سەرۆكی حكومەت رۆژێ زیاتر بوو یەكلا بوبۆ وە، جێگری سەرۆكی حكومەت لە رۆژی پێنج شەمە 1-2-2012 موجادەلەی زۆری لەسەر وترا و زۆری لەسەر قسە كرا كە كێ بێ ، بەڵام جەلال تاڵەبانی هیچ نەدەچوو بەگوێ یدا قسە قسەی خۆی بوو تەنیا عماد ئەحمەد ی چو بوە دڵەوە ، تەنانەت مام جەلال توڕە بوو وتی :
"... سلێمانی ... سلێمانی چیتانە ، سلێمانی هیچ یان قابیل نییە لە قائیمەقامێك بەولاوە هیچی تریان قابیل نیە ، هەر ئەو سلێمانیە نیە كە ئێوە شانازی پێوەی دەكەن لە25-7 و 7-3 دەنگیان نەداینێ . هەر ئەو سلێمانیە نەبو 60 رۆژ لەبەر دەركی سەرا قسەیان پێگوتین ، سلێمانی قابیلی هیچ نیە ، لەوە زیاتر هەڵناگرێ . ئەو شارە تازە پێویست ناكا خۆمانی پێوە ماندو كەین ."
ئەوە پاداشتی ئەو پیاوە بو بۆ خەڵكی سلێمانی لە بەردەمی ئەو هەمو مەكتەب سیاسیە وا بەو شارە بڵێ كە خەڵكەكەی هەمو تەمەنی بۆ حزبەكەی ئەو بەخت كرد و بەهەزاران كوڕی گەنج لە پێناو حزبەكەی ئەو كورسیەكەی ئەودا خۆیان بەخت كرد كە ئێستا هەمو خێر و بەرەكەتەكەی بۆ مناڵەكان و بنەماڵەكەی ئەوە.
لەوەش سەیرو سەمەرە تر ماوەی دو رۆژە پیاوەكانی حاكم قایەر كە مورەشەحی بەهێز بو بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت كەوتونە دەهۆڵ كوتان كەوا سلێمانی لە پۆستە باڵاكان دا هیچی پێنەبراوە دەبو ئەو پۆستە بۆ كەسێكی سلێمانی بوایە ، پیاوێكی خەڵكی گوندی كۆزەڕەقەی نزیك عەربەت لە كاتی شارەوانی دا چەندی پێ بو تا ئێستا لە جێگری سەرۆكی حكومەت دا چی پێ یە.
كەواتە دەبێ خەڵكی سلێمانی چاوەڕێ ی چ فریشتەیەك بكا لەم گەندەڵانە رزگاری بكا و بە رەنجی ئەو هەمو قوربانیە خۆش بێ كە پێشكەشی كوردستانی كرد........ ئەم پرسیارە بۆ گەنجانی سلێمانی بەجێدێڵم و بیر لەو رستەیەی جەلال تاڵبانی بكەنەوە كە ئایا راستە سلێمانی هیچی قابیل نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست