کۆسره‌ت له ته‌ک به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان ، ده‌بێته‌وه جێگری مه‌سعود..
Sunday, 06/02/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی فوئاد حوسه‌ین ، پاش په‌یوه‌ندی پیوهکردنی ،به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : که رۆژی 8 ی ئه‌م مانگه مه‌سعود بارزانی به نووسراوێکی ره‌سمی کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کاته‌وه جیگری خۆی.
هه‌واڵه تا ئێره ته‌واو بوو..
دانانی جێگری مه‌سعود حاڵی حازر ، له هه‌لومه‌رجیکی جیاواز له چه‌ند مانگ و ساڵی رابوردوادایه ، که زۆرجار یه‌کێتی داوایه‌کی شه‌رمنانه‌ی له رێگای راگه‌یاندنه‌کان دهورژاند داوای جێگریهکهی بۆ کۆسره‌ت ده‌کرد ، مه‌سعود پاش بردنه‌وه بهتهزویرهکهی 7/3 ی ئیمسال پێداگری کرد و نه‌یهێشت ئه‌و داوایه‌ی یه‌کێتی و به‌تایبه‌تی کۆسره‌ت جێگه بگرێت و هه‌میشه له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه ره‌تده‌کرایه‌وه.
ئیمڕۆ پاش ده‌رهاویشته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی گۆران و ده‌نگۆی روودانی راپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری له کوردستاندا ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له میسر و تونس روویاندا و که ئێستاش به‌رده‌وامن ، بۆ به‌رگرتن له‌و پێشهاتانه مه‌سعود ده‌یه‌وێت یه‌کیتی به‌ته‌واوی بهێنێته ژێرباڵی خۆی ، ئه‌و راستییه‌ش ده‌زانێت کۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ک کاره‌کته‌رێکی سیاسی بوونی نامینێ ئه‌گه‌ر پۆستێکی ئه‌وهای وه‌کو جێگریی پێبدرێت.
ده‌بی بووترێت کۆسره‌ت ده‌یان به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له هه‌ولێر له ژێر ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌یه ، له‌وانه چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ده‌رمان هێنان و خه‌سته‌خانه‌یه‌کی ئه‌هلی گه‌وره که ئێستا له ژێر بیناکردن و تهواوکردندایه ، ئه‌مه و چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی دیکه ، بۆیه کۆسره‌ت ره‌سول ده‌یه‌وێت گورگی "گۆڕان" به مه‌سعود نیشان بدا تا پۆسته‌که مسۆگه‌ر بکات .. دیاره ئه‌م سیناریۆیه‌ی کۆسره‌ت ده‌توانین به به‌ڵگه‌وه به خوێنه‌رانی نیشان بده‌ین (ئه‌گه‌ر پێویست بکات) .. به‌ڵگه‌که‌ش هه‌ر ئیمڕۆ یه‌کێک له پیاوه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆی نووسیوین:
کۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتگیری له به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان ده‌کا، داوای لێکردوین و تکای لیکردووین ئیمشه‌و بڵاوی بکه‌ینه‌وه ، به‌ڵام هه‌رزوو په‌یوه‌ندیمان به‌سه‌رچاوه‌که‌ی کوردستانپۆست له نووسینگه‌ی به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کرد و هه‌واڵی ئیمزاکردنی بوونه به جێگری کۆسره‌ت ره‌سوڵی بۆ پشتراستکردینهوه.. کۆسره‌ت ده‌یه‌وێت ئیمزاکه‌ی مه‌سعود به‌و هه‌واڵه‌ی که بۆ ئێمه نێردرابوو مسۆگه‌ر بکات ..
لیره‌دا به خوینه‌رانی کوردستانپۆست راده‌گه‌یه‌نین ، ره‌نگه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌مان که کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر پیلانه‌کانی مه‌سعود بارزانی، کۆسره‌ت ره‌سوڵ دره‌نگتر له‌و مێژووه‌ی سه‌ره‌وه ببێ به جێگر ،یا له‌وانه‌شه پرۆسه‌که هه‌ڵبوه‌شێته‌وه!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست