کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە تورکیا شکات لە برازاکەی مەسعود بەرزانی دەکرێ و گەران بەدوایدا بەردەوامە

Monday, 30/01/2012, 12:00


بەپێی هەواڵێکی رۆژنامە و میدیاتورکی یەکان ماوەی شەش مانگێك ئەبێت ،برازایەکی مەسعود بەرزانی ،پەیوەندی یەکی خۆشەویستی لە گەڵ خوشکی ژنەکەی محمد عەلی ئەربیلی ئەستێرەی ناوداری تورکی بەستووەو لە مانگی دەی ساڵی رابردوش،بۆ پێنجەمین ساڵ رۆژی لەدایك بوونی کوری خێزانی پێشووی محمد عەلی ئەربیلی بانگهێشت کراوەو،ئەمیش بە دەستوری ئاهەنگەکانی کوردستان بە پێنج شەش حیمایەوە چووەو. هەر بۆیە زیاتر کرابووە ژێر زومی کامیراکان و ببووە جێی سەرنجی رۆژنامەوانەکان و خۆی بە برازای مەسعود بەرزانی ناساندبوو.ئەمەو لە شەمەی رابردوو کاتێ لە گەڵ دەزگیرانەکەی کە ناوی شەیدا چۆشکونە ،،برازاکەی مەسعود بەرزانی محمد کریم بەرزانی لە کافەتریایەك نانی بەیانی دەخۆن و بە شەش حیمایەوە ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ دەکەن ، کاتێكیش چەند رۆژنامە نوسێ لە وێ دەبن و هەوڵ ئەدەن وێنەیان بگرن ،هاوەڵەکانی محمد کریم بەرزانی دەست ئەگرن بەسەر کامیراکان و هەوڵی شکاندنی دەدەن . هەر بۆ یە رۆژنامە نووسەکان شکات لەسەری تۆمار دەکەن و لێپێچینەوە لەو کردارە بەردەوامە .ئەوەی شایەنی باسە لە میانەی ووتە وەرگرتنێکدا ،موستەفا سلێمان بەرزانی برازای مەسعود بەرزانی ووتبوی ئەم کورە کە ناوی محمد کەریم بەرزانی یە نایناسین وتەنها بۆ مەرامی خۆی نازناوی ئێمەی بەکار هێناوەو خۆی کردۆتە خزمی ئێمە وئەوکەسە بەدڵنیای یەوە قوڵبرو سەختەچی یە .لەبەر ئەوە ئێمە ئەمانەوێ بزانین کێ یە وشکایەتی خۆمان دەکەین .وتیشی من بەردەوام بە هۆی تیجارەت وئیشوکارەوە لە رێی تورکیام وهیچ کات بە حیمایەو شۆفێری تایبەتی یەوە نەهاتووم .

سەرچاوەکان:

http://www.nethaber.com/video/8770/ali-sadiye-silahlar-golgesinde-parti.html

http://www.takvim.com.tr/Saklambac/2012/01/30/bebekte-teror


******************

***************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە