جاف و هەورامى لە ناوپارتیدا.....

Sunday, 27/12/2009, 12:00


لە سەرەتاى هەلگیرساندنى شۆرشى ئەیلولەوە عەشیرەتى جاف و هەورامیەكان بەشێكى سەرەكى پارتیان پێك هێناوە لە بەشە سۆرانیەكەى كوردستانى باشور و ناوچەى هەورامان و هەلەبجە و گەرمیان و شارەزوور بەتایبەتى.هەر لە سەرتاى شۆرشى ئەیلولەوە ناوچەى هەورامان و هەندێك جار شارەزوور و هەلەبجە لە ژیر دەسەلاتى پارتیدا بووەو بارەگاى سەرەكى لە بیارە بووە.تەنانەت لە دواى سالى 1975 یشەوە لەبەر ئەوەى پارتى زیاتر ئیران پشت گیرى پارتى كردووەو هەورامانیش سنورى ئیرانە تا رادەیەك پارتى لەو دەڤەرە وجودى هەبووە.

هەر بۆیە شەرى دەسەلات و پۆستەكانى ئەو دەڤەرە هەمیشە لە نیوان هەورامیەكان و تیرەكانى جافدا بووە.ئەوەى شایەنى باسە لیرەدا بیڵیین پشكى شێر بۆ هەر لایەك لە هەلكشالن و داشكاندا بووە هەر جارەو بۆ لایەك.هەر كات پارتى لە شەردا بوایە ئەوە گرەوى بەختى جافەكان دەكرایەوە وزۆربەى پۆستە حەساسەكانى ئەو دەڤەرەیان كۆنترۆل دەكرد چونكە جافەكان زیاتر لە هونەرى شەركردندا جێ دەستیان دیار بووە بەواتایەكى تر چاو نەترس و شەر كەر بوون.هەربۆیە بە دریژاى شۆرشى ئەیلول كە پارتى لە شەردا بوو جافەكان تەواوى پۆستەكانیان كۆنترل كردبوو .بەدەگمەن هەوارمیەكان پلەیان پێ ئەدرا بەرزترین پلە رەنگە لەو شۆرشەدا وەریان گرتبێت ئامر قوەى عەسكەرى یان سەرلقى عەسكەرى بووە.بە پیچەوانەوە جافەكان بەرزترین پلەى وەك ئامر هێزو ئامر بەتالوینیان پێ ئەدرا.لە دواى شۆرشى ئەیلول كە ئەتوانین بلیین پارتى چوو بووە سورى سر بوونەوەو كەمتر لە شەردا بوو بە تایبەتى لەو دەڤەرە گرەوى بەختى هەورامیەكان كرایەوە و ووردە ووردە پۆستە كانیان وەر ئەگرت كە واى لێ هات ماوەیەك نادر هەورامى لە یەك كاتدا بەرپرسى لقى سێ و چوار بوو .ئەو كاتە زیاتر ئیدریس بارزانى سەرپەرشتى مەیدانى پارتى ئەكردو نادر هەورامى زیاتر پەیوەندى بەوەوە هەبوو.هەر بۆیە سەربازى كورى ناردە لاى ئیدریس بارزانى لە كەرەج لاى ئەو كارى ئەكرد.دواتر وەك میراتى بۆ نێچیرەڤان بارزانى مایەوە و لە پشتى ئەو براگەورەیە تا ئیستا هەر لە قوچى پارتیدا ماوەتەوە سەرەراى ئەوە سەعاتێك سەرماو گەرماى بۆ كورد نەبینیوەو یەك فیشەكى بۆ كورد نەتەقاندووە.بەلام دەرویشیكى گۆیراگرى ئەو بنەمالەیە بووە.

لە دواى راپەرین و هەلگیرساندنى شەرى ناوخۆ دیسان شنەى باى پارتى رووى كردەوە گەرمەسیرى جافەكان و هەورامیەكان دیسان ئیزرایلى شەر هاتەوە گیانیان.بۆیە ناچار زۆربەیان روویان كردەوە ناو لقەكان كە تارادەیك دوور بوون لەشەر.لە فەراغى هەورامیەكاندا بۆ پۆستى عەسكەرى خەلكى وەك حمەخانى حاجى دارا كە كۆنە موستەشار بوو بوو بە بەرپرسى سوپا.

ئەوەى جیگاى تیبینیە بنەمالەى بارزانى پشتى هەورامیەكان ئەگرن سەرەراى ئەوە قوربانیە زۆرەى جافەكان لە ناو پارتیدا.جەوهەر نامیق سالم كە سكرتیرى مەكتەبى سیاسە ئەكرێت بە هیچ كەچى هیمن هەورامى لە هیچەوە ئەكریت بە ئەندامى سەرەكى دەزگاى پاراستن و بەرپرسى یەكیك لە پینج بەشە سەرەكیەكەى دەزگاى پاراستن.نورى حمە على كە جافە بچوك ئەكریتەوە ئەكریت بە بەرپرسى لقى چەمچەمال كە تەنها قەزایەكە كە پیشتر بەرپرسى لقى 12 بوو كە سنوریكى فراوانى هەیە كەچى دیارى حسین لە ئەندامى مەكتەبى ریكخستنەوە ئەكریت بە بەرپرسى لقیكى حەساسى وەك خانەقین .هەموو جافەكان لە پۆستە ئیدارى و حزبیەكان دوور ئەخرینەوە كەچى ئاشتى هەورامى لە هیچەوە ئەكریت بە وەزیر یان شیخ عدنان و شیخ عفان كە كە كەس حسابیان بۆ ناكات لەو دەڤەرە وەزیرو ئەندام پەرلەمان ئەبن دەیان نموونەى تر.

دوور خستنەوەى جافەكان دوو هۆكارى سەرەكى هەیە یەكەم خەلكى جاف زۆر گۆیرایەل نین و زوو نابن بە كۆیلە بەلام هەورامیەكانى ناو پارتى هەمیشە گۆیرایەلن و هەرگیز پرسیار و رەخنەیان نیە.دوووەم بریارەكانى پارتى لە سێ كوچكەى مسعود نیێیر مسرورەوە دەر ئەچێت و گشت پۆستە عەسكەرى و حزبى و ئیداریەكان لە كۆبونەوەى سێ قۆلى ئەواندا بریارى لێ ئەدرێت.سەرباز لە بن گوێى نیچیرەو هێمن هەورامیش لە بن گێى مسروور.جا بۆیە بە هەموو جۆرێك كار ئەكەن بۆ سرینەوەى جافەكان ناوچەى گەرمیان و هەلەبجە لە پارتیدا.نورى حمە على پشت گیریەكى بەهیزى جافەكانى لقى 12 بوو بەلام بە فیتى هیمن هەورامى لە ریگاى مسرور بارزانیەوە تەجمید كرا و دواتر دوور خرایەوە بۆ چەمچەمال.هەر بۆیە بریار درا هیمن هەورامى بكرێت بە یەرپرسى لق .بەلام جافەكان لقى 12 پییان داگرت ئەوە قبول ناكەن.تەنانەت فازل بەشارەتى كە جیگرى لق بوو ووتى دواى فەریدوون جوان رۆى كە ئیستا بەرپرسى لقە خۆم نەبم قبولى ناكەم.هەر بۆ ئەوەى ئەو نەبێت بە بەرپرسى لق لە لایەكەوە تا ئیستا فەرەیدوون جوانرۆى لە لقى 12 ماوەتەوە.لە لایەكى ترەوە فازل بەشارەتى كرا بە ئەندام پەرلەمان و بە مووچەى ئەندام پەرلەمان ئیخرایان كرد.هەر بۆ ئەوەى زۆر دلى بەو ئەندام پەرلەمانیەش خۆش نەبێت عومەر سدیق كە مندالى دوینیەو هیچ نازانێت و هەورامیە كرایە ئەندامى پەرلەمان لەگەل ئەودا .ئەمە لە كاتیكدا فازل بەشارەتى پیشمەرگەى كۆنەو براى شەهید بووە و خۆى بریندار بووەو زۆر ماندووە.ئەموشیان كرد وەك ئامادە كاریەك بۆ دانانى هەورامیەك بە بەرپرسى لق.

لە لقى 12 زیاتر عەشرەتى نەورۆلى لە ناو جافدا ووجودى هەبوو .هەورامیەكان كەوتنە سرینەوەیان لە هەموو لایەكەوە.توفیق رەعنا لە زیرەڤانى وبكر قادر لە فەرماندەى سلیمانى و شێرزاد نەورۆلى لە پاراستن كە دیار ترین بەر پرسانى نەورۆلى بوون بە بیانووى گەندەلى تەجمید كراون.ئەمە لە كاتیكدا هەموو بەرپرسانى پارتى بە دزى و ئاشكرا گەندەلى ئەكەن لەكس ناپرسنەوە .ئەمەش هەموو كاریگەرى هیمن هەورامیە لە پاراستن.

ئەوەى شایەنى باسە پارتى لە رووى جەماوەریەوە زەرەریكى زۆرى كردووە زچونكە بەم كارەیان جەماوەرى جافیان لێ بووەتەوە ئەمە لە كاتیكدا پارتى خاوەن جەماوەریكى زۆر بوو لە ناو تیرەكانى جافدا بە تایبەت تیرەكانى نەورولى و هارونى و شەمیرانى و ناوگۆزى و میكائیلى و تەرخانى....وە بەم رفتارەشیان نە یان توانیووە هەورامیەكان بەلاى خۆیاندا رابكێشن جگە لە هەندیڤچك كەسایەتى و شیخ كە تەنانەت ساحێبى رەئى ماڵ خۆشیان نین.بەلكو ئیستا زۆربەى هەورامیەكان یان یەكیتى یان گۆران یان ایسلامین.هۆ كارى ئەمەش ئەگەریتەوە بۆ ئەوەى خەلى هەورامى زۆر پەیوەست نین بە عەشرەت و رەیس عەشرەت و ئاغاوە .

شایەنى باسە جافەكان خۆیان هەستیان بەمە كردووە هەر بۆیە ئیستا زۆر بەیان روو لە گۆران یان یەكیتى ئەكەن بە تایبەت چینى رۆشەنبیرو خویندەوار بەتایبەت لیستى گۆران كە جاف بربرەى پشتى جەماوەرەكەى پێك دێنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە