كۆسرەت ڕەسوڵ ئاگاداربە بەقسەی تاڵەبانی نەخەڵەتێیتەوە
Saturday, 14/02/2009, 12:00
(مێژوو باكی بەكەس نیە ، هەمووشتێكی باش و خراپ تۆمار دەكات)
ئەوهەواڵەی كوردستان پۆستی خۆشەویست بڵاوی كردەوە كە پێنج ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند وە لە یەكێتی ،بەهەزاران كەس كلیك كوردستان پۆستی دەكرد ودەقە بەدەقە چاوەڕێی هەواڵی نوێ بون ،لەبەر ئەوەی خەڵكی كوردستان زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەو گۆڕناكاریە دەكەن كە دەبێ بكرێ .
ئامۆزایكی باوكم بەڕەحمەت بێ 95 ساڵ تەمەنی كرد یەكێك بوو لە ئەندامەكانی حزبی هیوا ،زۆر لە نزیكەوە تاڵبانیەكانی دەناسی هەرچ كاتێك بمان بینیایە پێمانی دەگوت یەك وسێتان بۆ دەكەم ئەگەر تاڵەبانیەكان بونە پردی سیراد بەسەریدا تێمەپەڕن چۆنكە لەو كاتەدا خۆی سەرەو قڵپ دەكاتەوە بۆ ئەوەی بتخاتە نێۆ ئاگرەكەوە ، ئەگەر كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی تۆزێك بیر بكاتەوە لەوەی تاڵەبانی وەفای بۆ نەوشیروان مستەفا نەبوو ئەبێ چۆن بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ هەبێ ، ئینجا تاڵەبانی بەدرێژای تەمەنی بەدەستێك گوڵی پێیە بە دەستێك خەنجەر بۆیە نابێت هیچ كەسێك باوەڕبكات بە تاڵەبانی ،پەندێكی پێشینانیش هەیە دەڵێ :(سەرت دەتاشێ و ئاوێنەكەش دەداتە دەستەوە)جا بەڕاستی تاڵەبانی هەمیشە ئەو پەندەی جێبەجێ كردووە .
بۆیە من ئەمەوێ لێرەوە ئەوە بە كۆسرەت ڕەسوڵ بڵێم ماوەیەكە تاڵەبانی پەڕوباڵی كردووە نەی هێشتووە بەهیچ لایەكدا هەڵبفڕێ ئەگەریش چاوێك بەم چەند ساڵەی دەسەڵاتی كۆسرەتدا بخشێنینەوە ئەوەمان بۆ دەر دەكەوێ چۆن تاڵەبانی بەدەستێكی گوڵێكی داوەتە دەستیە و بەدەستەكەی تریشی خەنجەری لە پشتی داوە .
ئەم هەڵوێستەی كۆسرەت ڕەسوڵ بەڕاستی شتێكی باشی كردووە لەو قەفەزی تاڵەبانیەدا دەرچوە هەوای ئازادی هەڵمژی مێژویەكی نوێ بۆ خۆی تۆمار دەكات ، بە شەرتێك پەشیمان نەبێتەوە لەو هەڵوێستەی ،ئەگەر لە هەڵوێستەكەشی پەشیمان بێتەوە ئەوەباوەڕی خۆی لە دەس دەدات هەم لە ناو جەماوەردا و هەم لە ناو ئەندامانی یەكێتیدا ،بۆیە دەبێ كۆسرەت ڕەسوڵ ئەوە باش بزانێ ئەگەر بمێنێتەوە لە ناو یەكێتیدا ئەوە مەسیری وەكوو فازڵ میرانیە كە ئەوە ئاخر حەدی لێپرسراویەتیەتی هیچیشی پێ ناكری جگە لەوەی وەكوو داشی دامە یاری پێ دەكەن .
بەڕاستی تاڵەبانی بەس كورسیەكەی بدەنێ ئامادەیە هەولیرو سلێمانیش بە دوژمنان بفرۆشێتەوە هەموو كورد بكاتە قوربانی بنەماڵەكەی خۆی كە وكووئێستا خۆێنی شەهیدانی كردە قوربانی خۆی بنەماڵەكەی لە بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی كورد كوژ و دوژمن بەكورد ،هەربۆیشە ئێستا هیچ جیاوازیەك نابینی لە مابەینی یەكێتی و پارتی لە دوانە دەچەن هەموو ڕەنگ و ڕوخساریەكیان لە یەك دەچێ .ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە لە لایەن تاڵەبانیەوە یاری كردنە بە شەرەف كرامەتی هەموو تاكێكی بەشەرەفی كورد ئەگەر پێی بزانێ .
لە كۆتایدا داوا لە كۆسرەت ڕەسوڵ دەكەم پەشیمان نەبێتەوە لەو كارەی كردوێتی ئەگەریش پەشیمان بێتەوە خۆی زەرەر دەكات لە ڕوی مێژوویەوە ،ئەگەریش پەشیمان نەبێتەوە ئەوە دەتوانێ میژویەكی جوان بۆ خۆی تۆمار بكات كە ماویەكە لە لایەن بنەماڵەی تاڵەبانیەوە میژویەكی ڕەشیان پێ تۆمار كردووە ،لە لاپەڕەكانی مێژودا ، بۆیشە باسی ئەو چوار مەكتەب سیاسیەم نەكردووە چۆنكە دەزانم ئەوانە خۆیان یەكلای كردوەتەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست