پیاوێكی هیرۆ، کە سەرانە لە قومارخانەکان دەسێنێت، هاوڵاتییەک دەکوژێت
Monday, 04/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 سلێمانیههفتهی ڕابردوو هاوڵاتی حه‌مه خاڵه له دوكانه‌كه‌ی خۆی له شه‌قامی سابونكەرانی سلێمانی به لێدانی زیاتر له 8 چه‌قۆ كوژرا، دوای 4 سه‌عات تونرا ئه‌و تاوانباره بدۆزرێته‌وه كه ناوی (عه‌لی چاوشین)ه و ئاسایشە و سه‌ر به ده‌زگای زانیاریشە، هەروەها به یه‌كێك له پیاوه‌كانی هێرۆ ناسراوه، كه بۆ سه‌رانه‌سه‌ندن و پاره وه‌رگرتن ئه‌و تاوانه‌ی كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه زانراوه تا ئێستا عه‌لی چاوشین به ئیعازی هیرۆ و وه‌ستا حه‌سه‌ن هیچ لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، كه ئه‌و تاوانه‌شی ئه‌نجامداوه، بەڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له (هێمن سه‌ر قورس)ه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه عه‌لی چاوشین، حه‌مه خاڵه‌ی كوشتووه!
ئه‌وه شایانی باسه عه‌لی چاوشین به‌وه ناسراوه به شه‌و و رۆژ به ده‌مانچه‌كه‌یه‌وه به ناوی هێرو و وه‌ستا حه‌سه‌ن و ده‌زگای زانیارییه‌وه سه‌رانه له گشت قۆمارخانه و گازینۆكانی ناو شاری سلێمانی وه‌رده‌گرێت، پێش ئه‌و رووداوه به چه‌ند سه‌عاتێك عه‌لی چاوشین سه‌رانەی له 4 گازینۆی و قۆمارخانه وه‌رگرتووه یه‌كێکیان به‌ناوی چنارۆكه‌وه، ته‌واوی خاوه‌ن هۆتیل و گازینۆكان داد و بێدادیانه له ده‌ست پیاوه‌كانی هێرو و وه‌ستا حه‌سه‌ن و ده‌زگای زانیاری، كه به ئاشكرا، چاوسوركردنه‌وه و سه‌رانه سه‌ندنیان كردۆته پیشه‌ی شه‌و رۆژیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست