کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆرین به‌لام به‌ توندو تیژی نا.ئه‌مه‌ په‌یامی ده‌سه‌لاتو نۆکه‌ره‌کانی ده‌سه‌لاته

Friday, 25/02/2011, 12:00





ئاخر له‌کوێی دنیادا بووه‌ ده‌سه‌لاتێکی تۆتالیتار بۆمان ده‌ست نیشان بکات جۆن خۆپیشاندان بکه‌ین؟چۆن ده‌ریان که‌ین له‌سه‌ر ته‌پله‌کی ده‌سه‌لات؟
ئه‌و رۆژه‌ی گورگ تۆبه‌ ده‌کات راگه‌یاندنی مه‌رگێتی.هه‌ندێ نوسه‌ری سێبه‌ر به‌ ده‌سه‌لات که‌ به‌شێک بوون له‌و سفره‌ یه‌ی 20ساله‌ داخراوه‌و گه‌ل لێی بێبه‌ریه‌.که‌وتونه‌ته‌ ناردنی بروسکه‌و سه‌رتاسه‌ری خۆپیساندانه‌که‌یان داگیر کردوه‌ هه‌ر وه‌کوو هاولاتیو ئاوێنه‌یان لێکردووه‌ ده‌لێی قۆنته‌راته‌ له‌وێش بۆیان ده‌خوێننه‌وه‌ له‌کاتێکدا به‌ده‌یان ده‌نگو سایتی به‌ هه‌لوێست لێره‌دا پێویدت به‌ناو هێنانیان ناکات ووتاره‌کانیان بۆ ناخوینه‌وه‌ ده‌لێن توندوو تیژه‌.باشه‌ به‌سه‌دان لاوی ئه‌م شاره‌ برینداره‌ له‌ نه‌خۆس خانه‌کان خوێنیان لیده‌چۆرێ ئارامی چی؟به‌ده‌یان نوسه‌رورۆسنبیری ده‌ربار خزینراونه‌ته‌ ناو ئاپۆره‌ی خه‌لکه‌وه‌ به‌ناوی په‌رژینی ئاستی ئه‌مانه‌ خه‌ریکن ئه‌و قه‌رزانه‌ به‌ده‌سه‌لات ئه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ ساله‌هایه‌ به‌ کرێیان گرتوون بۆ ئه‌م رۆژه‌ ته‌نگانه‌یه‌ نمونه‌ی زه‌قی ئه‌مانه‌ فه‌رهاد پیرباڵ بوو که‌ ناردبوویان بۆ سارد کردنه‌وه‌ی خۆ پیشان ده‌ران،ئای که‌ قێزه‌ونن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ که‌میندان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شانازیه‌ بۆ خۆتان بدزن که‌ خوێنو ماندوو بوونی ئه‌و لاوانه‌یه‌ که‌ به‌خوێن ئه‌و رۆژه‌یان خولقاندووه‌ .هه‌روه‌کوو چۆن له‌سالی 92 خه‌لک راپه‌رینی کردوو ئه‌م دوو حیزبه‌ شانازیه‌کانو خوێنی ئه‌وانیان دزی بۆ خۆیان .ئه‌و جاره‌ش ده‌یانه‌وێت شانازیه‌کانی خه‌لکی به‌ش خوراو بدزن.هه‌ندێکیان خۆیان کردۆته‌ پارێزه‌ری خه‌لکه‌ ته‌نانه‌ت بۆ باوکی شه‌هید رێژوان قسه‌ ده‌که‌ن،ئاخر بۆ باوه‌رتان به‌وه‌ نیه‌ که‌ باوکی رێژوان له‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی له‌گه‌ل ئه‌و که‌سه‌ی خۆی کردبوه‌ مه‌سعود به‌رزانی لێی ئه‌وه‌نده‌ دل خۆش بوو یه‌ک دوو جار ویستی بلێت خۆزگه‌ چه‌ند کورێکی تریشت بکوشتمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قسه‌مان بکردایه‌ که‌چی فیرنه‌گوله‌کان بۆ باوکی رێژوان بیر ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌لێن داماو ترین که‌سی ئه‌م دنیایه‌ باوکی رێژوانه‌ بێ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ که‌سایه‌تی کورد هێنده‌ لاوازه‌ که‌ به‌هه‌ر نرخێک بێت حه‌ز ده‌کات بچووکی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بکات ئیتر نازانم ئه‌م فه‌یله‌سوفانه‌ بۆ وازی لێناهێننو خۆیان کردۆته‌ پارێزه‌ری ئه‌م وه‌ستا عه‌لیه‌،نوسینه‌که‌یان هێنده‌ لاوازه‌ مرۆڤ دلێ به‌وانه‌ ده‌سوتێتکه‌ نوسه‌ری گه‌وره‌ ناویان ده‌به‌ن. که‌ ساله‌هایه‌ حیزب ئه‌مانه‌ی کردۆته‌ پاله‌وان له‌ مه‌یدانه‌که‌دا،هه‌ر بۆیه‌ له‌و دووره‌وه‌ خه‌ریکی لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ن که‌ ئایا یه‌کێتی به‌رو کوێ ده‌روات ئای ائه‌مه‌ کاری رۆمان نووسه‌؟هیچ تۆتالیتارێک له‌ مێژوودا به‌ قسه‌ی خۆشو هێمنی نه‌رۆشتوه‌ ،چه‌ند رۆژێکه‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ خه‌ریکی ناردنی نوسه‌رو لۆتیه‌کانن بۆ ناو ئاپۆره‌ی خه‌لک،نه‌که‌ن به‌قسه‌یان بکه‌ن ئه‌ی لاوانی خوێن گه‌رمی وولاته‌ برینداره‌که‌م ئه‌مانه‌ ئه‌و خۆ فرۆشانه‌ن که‌ نایه‌نوێت ماسکه‌کانیان له‌ده‌موو چاو بکرێته‌وه‌ ئه‌مانه‌ پشتیوانبوونه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی له‌ ئیوه‌ کراوه‌ نه‌وه‌ستن له‌ خۆ پیشان دان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە