به زنجیری ترازاو و ده‌مانچه‌ی مام و پشتێنی شله‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پیره لا ناچێت!
Wednesday, 25/02/2009, 12:00
ئه‌وه بۆ دوو هه‌فته‌یه ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی 5 ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ینک بووه‌ته با‌سی ڕۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بێزارن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه ده‌یان چه‌وسێنێته‌وه و یاری به چاره‌نووس و بژێویان ده‌کات ، بۆیه له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌رباز بوون له‌و نه‌هامه‌تیه‌نه‌ی ڕۆژانه یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و ژیانی لێتاڵ کردون ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌ر هه‌واڵێک له درزی ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه دزه بکاته ده‌ره‌وه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنج و لێکدانه‌وه و به دواداچوون، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ خه‌ڵکی کوردستان گرنگه ده‌رباز بوونه له‌و سه‌ر شۆڕییه‌ی که هه‌ردوو سه‌رانی مافیا هاوڵاتی کوردیان دووچارکردوه، بوژاندنه‌وه‌ی ڕۆحی نیشتیمانپه‌روه‌ری و هه‌ستکردنه به که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕاستکردنه‌وه‌ی باری خواری کورده به‌رامبه‌ر دراوسێکانی سه‌ر سنوور، ڕاگرتنی ڕووتاندنه‌وه و دزی و تاڵانی و پاوانکردن و قۆرخکردن و سه‌پاندنی بێدادی و ناڕه‌واییه، دادگایی‌کردن وسزادان و دوورخستنه‌وه‌ی داوێن پیس و سه‌رۆک جاش و ئه‌نفلچیه‌کانه، تێک و پێکدانی ده‌زگا جاسوسیی و سیخوڕیی و دژه مرۆییه‌کانه، دابینکردنی و ده‌سته‌به‌رکردنی خزمه‌تگوزاری و چاککردن و باشکردنی باری بژێویانه ، ژیاندنه‌وه‌ی کشتوکاڵ و دامه‌زراندنی کارگه و پڕۆژه‌ی نیشته‌جێکردن و هاوچه‌رخه بۆ هه‌مووان، بۆیه ده‌بێت به‌و په‌ڕی ووریایی و ژییریه‌وه له بری هیوا هه‌ڵچنین له‌سه‌ر چه‌ند فیگۆرێکی ئێکسپایه‌ر و بێزراو ، ده‌بێت خه‌ڵکی ئێمه بزانێت جێگۆرکێ و لابردنی ئه‌م و دانانی ئه‌و هیچ له‌و باره ناهه‌مواره ناگۆڕێت، ئه‌وانه ساڵانێکی زۆره شه‌ریکه به‌ش بوون له ده‌سکه‌وت و له تاوان، چه‌ند سێوێکی کرمۆڵه‌ی لقه دارێکن، هه‌موویان پێکه‌وه گرێدراوی چه‌نده‌ها خاڵی هاوبه‌شن، خێره وا ئه‌مڕۆ دوای نزیکه‌ی دوو ده‌یه هۆش دیته‌وه به‌ریان و واز له م.س. ده‌هێنن، له خۆڕا نیه، ئه‌وانه ده‌زانن ناڕه‌زایی میلله‌ت گه‌یشتۆته کوێ، بۆیه پێش قڵپ بوونه‌وه ی پاپۆڕه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت شتێک بکه‌ن و بڵێن، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی پێشوو له کوێ نووستبوون که ده‌سته‌ی ڕووناکبیران و هۆشمه‌ندانی وڵات هاواریان ده‌کرد و تکایان لێده‌کردن با ئیتر به‌س بێت ڕاو و ڕووت و گه‌نده‌ڵی، له نێو ئه‌و پێنجه‌ی ئێوه‌دا فیگۆری وای تێدایه سه‌رتاپا نوقمه له تاوان، ئیتر ده‌تانه‌وێت چی بکه‌ن و چی بڵێن، وا له پێنجه‌وه بوونه چوار، له چواریشه‌وه ده‌بنه هیچ بۆ خه‌ڵکی کورد، ڕاچێته‌ی ده‌رمانی ده‌رد و په‌تای که‌سک و زه‌رد ئه‌مڕۆ لای ئێوه نیه، لای خه‌مخۆرانی ڕاسته‌قینه و وڵاتپارێزانه، لای ئه‌وانه‌یه گیرفانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌یان دراو و سامانی دزراوی میلله‌تیان تێدا نیه، ئێوه له به‌ره‌یه‌کی زۆر جیاوازن، ئێوه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره که‌تاندا که بنه‌ماڵه‌ی سه‌ری ڕه‌شن ڕاسته جیاوازیتان هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ردوو لاتان ئه‌وه‌ی پێتان کرا له تاڵانی و دا‌گیرکردنی ماڵی میلله‌ت و برسیکردن درێغیتان نه‌کرد، سوور بوون له‌سه‌ر پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی خه‌ون و ئاواته‌کانی مرۆڤی کورد، ئێوه هاوه‌ڵی چه‌نده‌هان که زنجیری ترازاوی پانتۆڵ و پشتێنی شلی شه‌رواڵه‌کانیان له ژێر وێنه‌ی هێژا و مامدا که‌وتۆته خوارێ، چاوتان هه‌میشه له بێنه و بده‌یه، زمانی دایه‌لۆگتان فیشه‌کی چرووکی ده‌مانچه‌کانی مام و ده‌فته‌ره دۆلاره‌کانی نێچیر و سه‌رۆکی هیژایه، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی میلله‌ت، بۆیه زۆر سه‌هوون ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئێوه هیوا هه‌ڵده‌چنن، وا ئۆپۆسیۆزیۆنی کوردی قۆناغی ساوایی پێش په‌رله‌مانه ساواکه‌ی زه‌رد و سه‌وز تێپه‌ڕاندوه، ته‌نها ڕێگه و تاکه چاره‌سه‌ر له‌کارخستنی هه‌ردوو لاتانه ، هاتنه کایه‌ی په‌رله‌مانێکی کارا و ڕاسته‌قینه و خه‌مخۆر و حکومه‌تێکی ته‌کنۆکراتی به‌هێزه که له توانایدا بێت ئه‌م میلله‌ته له‌م زیلله‌ته‌ی تێیدایه ڕزگار بکات و بیگه‌ێنێته کاروانی میلله‌تانی پێشکه‌وتوو، ئه‌م میلله‌ته خاوه‌نی سه‌دان که‌سایه‌تی بێگه‌رد و به توانا‌و ته‌کنۆکراته، خاوه‌نی سامانێکی له بن نه‌هاتووه له که‌سانی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ک بۆ ئه‌م نیشتیمانه، پێویسته خه‌ڵکی ئێمه باش بزانن و له‌و ڕاستیه بگه‌ن ته‌نها چاره‌سه‌ر ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته بۆ له بێخه‌وه هه‌ڵکێشانی ڕه‌گ و ماکی دواکه‌وتن که له سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، ڕێگه خۆشکه‌ن بۆ لابردنی تۆزی له بیرچوونه‌وه له‌سه‌ر توانا شاراوه‌کان و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنن با ڕۆڵی مێژوویی خۆیان ببینن له هه‌ستانه‌وه‌ی مرۆڤی کورد له هه‌موو بواره‌کاندا، بۆیه گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌رچووه تووش بووه به په‌تای گه‌نده‌ڵی و پییری و بێ توانایی و لاوازیی نه‌هێڵن، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و بۆ جارێکیش بێت ویژدانتان ئاسووده بکه‌ن و ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و دوو ده‌سه‌ڵاته مافیا و دژ به کورده، خه‌ڵکی لێوه‌شاوه و خاوه‌ن ڕابردووی پاک و به توانا هه‌ڵبژێرن و خۆتان له‌م ویژدان مردوانه ڕزگار بکه‌ن، گه‌ر نا نه گله‌یی بکه‌ن و نه وورته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست