بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە نیوان مستەفای پەشمەک و مستەفای بارزانییدا

Friday, 16/12/2011, 12:00


ئێرە کوردستانە ، نیشتمانی هەزاران هەزار مستەفای پەشمەک و تەنیا یەک مستەفای مسعود بارزانی .
ئا ، ئەزیزی من مستەفای پەشمەک ، لە بودجەیەکی سیانزەملیارد دۆلاریدا ، ساڵی سێ هەزار دۆلاری بەشی تۆیە و سێ هەزاری برا بچوکەکەت و سێ هەزاری دایکی تۆیە ، بەڵام دەچێتە مەسرەفی یەک سەعاتی مستەفا تاک تەنیاکەی ترەوە .

تۆ بە دووسەدهەزاردینار و ئازاری تەزووە ساردەکان ، تەزووی کارەبا ئەکڕیت تا لە فرسەتێکتدا بتوانیت سەیری فلیمەکارتۆنەکانی دەستەڵاتی ئەم هەرێمەی پێ بکەیت و منیش تەماشای درامای ڕاستەقینەی تۆ ئەکەم ، مستەفا تاک و تەنیاکەی تریش خەریکی سیناریۆ و دەرهێنانی فلیمەکانی من و تۆیە.

تۆ پەشمەکی بەرائەتی مناڵانەت ئەفرۆشی بۆ ژیان و مستەفاکەی تریش نەوتەکەی نیشتمان .. تۆ دینار بە دینار کۆی دەکەیتەوە تا کرێی خانووەکەتانی پێ بدەیت و مستەفای بارزانیش ملیۆن بەملیۆن دۆلاری کۆدەکاتەوە تا کۆمپانیا و کۆشک و یەختی لە ئەوروپا و ئەمەریکا پێ بکڕێت.

هەرچی هەیە ، لە قسە و فیکر ، لە رۆمان و دراما و شیعر ..هەرچی هەیە لە سیاسەت و دەستەڵات و حکومەت، شەرمەزاربێت کە تۆ ببینێ ..
هەرچی هەیە لە غەزەب و توڕەیی، لە نەفرەت و حەشمەت و ئیرەیی ، داببارێ بەسەر میللەتێکدا، کە بێدەنگ و بێ قبوڵی بکات ، کوڕەکەی سەرۆک ، مستەفای تاک وتەنیای ئەم نیشتمانە بێ.

******************************

******************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە