گەندەڵییەكى ترى كۆسرەت رسول على
Friday, 22/11/2013, 12:00
1392 بینراوە
جەماوەریى بەشەڕەفى كوردستان.
كادیران و ئەندامانى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان.
وەك هەمولایەكمان باش دەزانین گەندەڵیی (ڤایرۆسێكى) كوشندەیە لە هەرحكومەتێك و فەرمانگەیەك و كۆمەڵگایەك بێت پێویستە بنبڕبكرێت، چونكە گەندەڵى هۆكارى سەرەكییە بۆ دواكەوتنى كۆمەڵگا لە هەموو ئاستەكاندا.
وەك هەمولایەكمان ئاگادارین ماوەى چەند مانگێكە لە پارێزگاكانى باشور و ناوەڕاست و باكوریش دەنگى ناڕەزایى جەماوەر بەرزبۆتەوە لە دژى (خانەنشینى) ئەندامانى (پەرلەمان) و (پلەتایبەتەكان) كە بەماوەى (4)ساڵ بەزۆرترین موچەخانەنشین دەكرێن. ئەمەش بە گەورەترین گەندەڵى هەژماردەكرێت.
بۆنمونە مامۆستایەك 36 ساڵ خزمەت دەكات ئینجا بە 918000) دینار خانەنشین دەكرێت.موچەكەى لەئاست بژێوى ئێستاىدا نییە. بەڵام پلە تایبەتەكان بە ماوەى 4سال هەندێكیان بە2500000) هەزاردینار خانەنشین دەكرێن و هەندێكى تریشیان بە (3000000) ملیۆن دینارخانەنشین دەكرێن.
ئەمە جگە لە ئەندامانى پەرلەمان كە بە (6000000) ملیۆن دینارخانەنشین دەكرێن.
بۆیە بەباشمان زانى لە تازەترین گەندەڵى (كۆسرەت رسول) ئاگادارتان بكەینەوە. زاواکەی (كۆسرەت رسول) بەناوى (جهلال ساڵح) كە بە (مامۆستا (جلال) ناسراوە. ناوبراو لە ساڵى 1993بۆتە یەكێتیى كۆسرەت رسول لە سوید لە نزیك خانووەكەى خۆى خانوێكى بۆ كڕیوە.
لەساڵى 1995یەكێتیى لە هەولێر هەندێ خانوى كڕى و بەناوى كادیرانى خۆى كردبەڵام هەر موڵكى یەكێتیى بوون لە گەڕەكى زانیارى شارى هەولێر یەكێك لەم خانوانە بە ناوى (مامۆستا جهلال ساڵح) كرا لە سەر قسەى كۆسرەت رسول. بەڵام دوایى خانوەكە بوو بە موڵكى ناوبراو كە ئێستاش خۆى لەناوخانوەكەدایە.
ماوەى دوو مانگە خانەنشینیى پلەتایبەتى بۆ كراوە لە ڕێگاى (كۆسرەت رسول) كە داواى لە نیچیرڤان كرد بە (راویژكارى پیشكەوتوو) بۆى كراوە موچەكەى بووە بە (3000000) ملیۆن دینار.پیشتریش بە ڕاویژكار خانەنشین بوو بە (1200000). (3)كوڕى خوشکی وەك پاسەوانى خۆى دانا و بە پێشمەرگە كە بۆیەك ساتیش دەوامیان نەكردووە موچەكانیشیان وەردەگرن.
مامۆستاجهلال ساڵح مامۆستایەكى سەرەتایی بووە. پیاوى (ئەبوعلا)ى بەڕێوەبەرى ئەمنى ڕژێم بووەلەگەل رحمان موختارى مامى كۆسرەت لەئەمن كاریان دەكرد.
ئەم كاتەى لەمەڵبەندەكەى ئێمەش بوولەسەرقسەى كۆسرەت رسول كرابویەبەرپرسى ئیدارەلەساڵى 2005 تەنهاخەریكى دزینى موچەى (30000)هەزارییەكەى كاروبارى كۆمەڵایەتى بوو.مانگانەلەوێش چەند ملیۆنیكى دەدزى لەگەڵ چەند كەسانێك.ئەمەیە گەندەڵییەكانى كۆسرەت رسول.
شاڵاوى كوڕى كردبەسەركردایەتى دەرباز یشى كردبەئەندام پەرلەمان كەچەندین ملیۆن دۆلارى بۆسەرف كردتاكودەریچواند.
جگە لە خزم وكەسەكانى زاواكانیشى كردووەبەملیاردێر.بۆیەداوالەجەماوەرى كوردستان دەكەین چیتر گەندەڵى قبوڵ نەكەن و هەلوێستیان هەبێت و ڕووبەڕووى گەندەڵكاران ببنەوە.
دواش لەكادیرە ڕاستەقینەكانى یەكێتیى دەكەین لەوە زیاتر قبوڵى گەندەڵى نەكەن و لەكۆنگرەى داهاتوو كۆرسرەت رسول بكەن بەپەندى زەمانە چونكە گەندەڵى لە سەردەستى ئەو سەری هەڵداوە. بۆنمونە نەخۆشخانەى(پار) لە هەولێر بیننە بەرچاوتان كە لە ناو جەماوەر بە (قهسابخانهی پارناسراوە) ڕۆژانە چەندین دەفتەر دۆلار داهاتى هەیە بەچى دایناوە؟ .ئەم پرسیارە لە جەماوەرى خەڵكى كوردستان و كادیرانى یەكێتییمان دەكەین.