کۆسرەت رەسوڵ: مام جەلال دەمێکە مردووە و لە سەلاجەدا دانراوە
Sunday, 30/06/2013, 12:00
1824 بینراوە
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لە لای کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوی خۆی ددانی بەوەدا ناوە، کە جەلال تالەبانی ماوەی چەند مانگێکە لە ژیاندا نەماوە و مردووە، تەرمەکەشی لەناو سەلاجەدا دانراوە و لەبەر بار و زروفی نێو یەکێتیی و عێراق ناتوانن ئاشکرای بکەن و بیهێننەوە.
شایانی باسە ئەو لێدواناناەی کە پێشتر و چەند جارێک دکتۆر نەجمەدین کەریم دەیوت، هەمووی سینارۆیە و دەیانەوێت وەڵام بەو گومان و پرسیارانە بدرێتەوە.
سەرچاوەیەکی تریش سەبارەت بەو دانپێدانانەی کۆسرەت رەسوڵ، ئەمەی پشتڕاستکردەوە، بە بەڵگەی ئەوەی کە هاتنی نێجیرەوان بارزانیی و کۆبوونەوەی لەگەڵ هێرۆی برایم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵدا و بە ئامادەبوونی نوێنەری ئێران لەگەڵیاندا، ئەوەی سەلماند کە ئیستا لەناو یەکێتییدا ئەم دوانە بەڕێوەبەری راستەقینەی یەکێتیین و ئەوانیش بۆ هێشتنەوەی پێگەی خۆیان پاڵیان بە پارتییەوە داوە.