کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود کرا به‌ لێبووک

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


له‌وانه‌یه‌ خوێنه‌ر ڕاهاتبێت به‌وه‌ی که‌ بیربکه‌نه‌وه‌ سه‌کۆکه‌ی کوردستانپۆست شوێنی ڕه‌خنه‌ی توند و سه‌رکوتانه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد بێت ، پێیان وایه‌ که‌ کوردستانپۆست به‌بێ هیچ هۆکارێک زمانێکی تیژی هه‌یه‌ و ڕێگا به‌ نووسه‌رانی ده‌دات که‌ به‌ردی گه‌وره‌ بگرنه‌ سه‌رکرده‌کان ، ئاخر هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌بێ هۆ نیین ، من خۆم یه‌کێکم له‌ونوسه‌رانه‌ی که‌ دانبه‌خۆمدا ده‌گرم که‌ زۆرجار گه‌رماوگه‌رم نوسین له‌سه‌ر بابه‌تێک نانووسم هه‌تا روداوه‌کانی ئاشکرا نه‌بن ، هه‌ڵبه‌ت له‌م چاوه‌رو‌انیه‌شم گره‌وم برده‌وه‌‌ .
ده‌مه‌وێت باس له‌ لێبوکه‌که‌مان مه‌سعودی سه‌رۆکی 3 پارێزگاکه‌ی ئێمه ‌بکه‌م له‌باره‌ی گه‌شته‌که‌ی که‌ تورکیا وه‌ک لێبوکێک هێنای بۆ تورکیا و بۆ پێکه‌نینی خه‌ڵک سه‌مایه‌کی باشیان به‌ مه‌سعود کرد ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ یه‌که‌م گه‌شتی مه‌سعود نییه‌ بۆ تورکیا پێشوتریش له‌ ساڵه‌کانی 90 بانکێش کراوه‌ دواتریش ساڵه‌کانی 2000 دواجاریش ئه‌م گه‌شته‌ هه‌زه‌لییه بوو‌ که‌ هه‌موو چیرۆکه‌ هه‌زه‌لییه‌کانی عه‌زیز نه‌سین شانیان ناگاته‌ که‌مه‌ری ، ئه‌گه‌ر له‌ روانگه‌ی منداڵیه‌وه‌ مه‌سه‌له‌که‌ بگرینه‌ ده‌ست ده‌بین که‌ منداڵ رۆژله‌دای ڕۆژ گه‌شه‌ده‌کات و باڵا ئه‌کات ، یان دره‌خت نه‌مامه‌ و باڵا ده‌کات و لق و پۆ ده‌کات ، یان خوێندکار قۆناغ له‌دوای قۆناغ به‌ره‌و سه‌رو هه‌ڵه‌گژێت ، ئێمه‌ ده‌توانین هه‌ڵگژان و سه‌رکه‌وتنی مه‌سعود بارزانی له‌ دوو ڕووانگه‌وه‌ باس بکه‌ین باشی و خراپی : با به‌یه‌که‌وه‌ باس له‌ پێشکه‌وتنه‌کانی مه‌سعود بارزانی بکه‌ین ، بۆئه‌وه‌ی مافی مه‌سعود بارزانی نه‌خۆین له‌باره‌ی پێشکه‌وتنه‌کانێوه‌ قسه‌ ده‌که‌ین : له‌ کوشتنی ڕۆژنامه‌وان و کورددا پله‌یه‌کی باشی به‌ده‌ست خستووه‌ .. له‌باره‌ی دزییه‌وه‌ ئه‌وا سه‌ری گه‌یشتۆته‌ ئاسمان .. له‌باره‌ی درۆ و هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی گه‌له‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ دوا قۆناغ .. له‌باره‌ی خزمه‌تکردن به‌ دوژمنی کورد و پێشکه‌ش کردنی سامانی کوردستان به‌ دوژمنان ئه‌وا که‌س ناتوانێت پێشی بداته‌وه‌ .
ئه‌و چه‌مکه‌ی تر که‌باسی لێوه‌ده‌کین پێشنه‌کوتنه‌کانی مه‌سعود بارزانییه‌ :
له‌باره‌ی روخانی ڕۆحی شۆڕشگێڕی میلله‌تی کوردا له‌ قۆناغی هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییدایه‌ .. بۆ فیرکردنی گه‌ل بۆ سه‌ر شۆڕنه‌کردنیان به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی ماوه‌ته‌وه‌ .. بۆ هاندانی گه‌ل له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی خاک و نیشتیمان له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی ماوه‌ته‌وه‌ .. له‌باره‌ی یه‌ک پارچه‌یی خاکی کوردستان و یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی بونمان له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی ماوه‌ته‌وه‌ .. له‌ باره‌ی سه‌ربڵندیمان و به‌خاوه‌ن بوون له‌ به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی ماوه‌ته‌وه‌ .
بۆ دواجاریش تورکیا کردی به‌لێبووک و کورد و هه‌موو جیهان به‌ مه‌سعودی لێبووک پێکه‌نی .
وه‌کو گوتمان مه‌سعود بارزانی چه‌ندین جار وه‌ک سه‌رۆکی پارتی دیموکرات چووه‌ بۆ تورکیا به‌ڵام ئه‌مجاره‌ نه‌ک وه‌کو سه‌رۆکی پارتی به‌ڵکو وه‌ک سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت پێشوازی لێکرا ، خۆشی ئه‌مه‌ باش ده‌زانێت به‌ڵام لێبووکه‌که‌مان کاری خۆی ده‌زانێت هه‌ربۆیه‌ جگه‌ له‌سه‌ما کردن کارێکی تری پێنه‌کرا .
خوێنه‌ری هێژا ئایا هه‌موو ئه‌مانه‌ تاوانی کوردستانپۆستی تیایه‌ ئێوه‌ خۆتان سه‌نگی مه‌حه‌ک بن .
داوای لێبوردن له‌ خوێنه‌ر ده‌که‌م به‌پێویستم نه‌زانی که‌ زمانی ئه‌ده‌بی و ڕێنوسی کوردی و ووشه‌ی به‌هاوتا بۆ ئه‌م لێبوکه‌ به‌کار بهێنم چونکه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە