کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ ئەو شاعیرەى لەدەستی كچە قەرەجەكاندا بەدوای نیشتیماندا دەگەڕێت (بۆ عەبدوڵا پەشێو)

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

1805 بینراوە


سڵاو شاعیرە جوانەكەى نیشتیمان حەسرەتەكانت ماچ دەكەم نازانم ئەم نامەیە ئەگات یان بەهەمان چارەنوسى نامەكەى (كافكا) دەچێت ئەمێستا شیعرەكانت بێ مروەت بوون هەواڵی تەندروستى تۆم پێ نادەن ناگەورەم ئەوە موفتى بوو ئەیووت لەدواى مەرگ بیاوە گەورەكان ئەناسینەوە سوێند بەو ئێوارانەى نیشتیمان هەڵ ئەكورما بە دیار ئازارەكانیەوە لەڕۆحماناى من لە پۆلەكەما شیعرەكانت كراون بەموانكەو كراون بەگەردنى دیوارەكەدا سویند بەو دێڕە شیعرانەت نائومێدیان لێ دەچۆڕا گەر تۆ نەبای ئادگاری خوێناوی نیشتیمانم فەرامۆش ئەكرد گەورەم بەهاوڕێكانم وت ئەوپیاوە نورانییە فەرامۆش نەكەن هەرئەوە بەدیار غەریبیەكانى نیشتیمانەوە چراى عومرى وا خەریكە شەو ئەیكوژێت بمبەخشە ئەگەر نەتوانم وەك خۆت ستایشى گەورەیت بكەم لە زمانى باسكاڵەوە پێت ئەڵێم ئەوەى دڵ ئەیزانێت ئەقڵ ناچێتە سەرى كەی دێتەوە عەیامێكە نیشتیمان بیرى ئەكات چاوەڕێتە گەورەم, دە بێرەوە ڕدێنە سپیەكەت ماچ دەكەم نەوەكانى (مارتن لوتەر كینگ) ڕزگاریان بوو ئەوە هەر ئێمەین كەساسى ئەكێشین و وەك گۆشتى خێر دابەش دەكرێین. نەوەكانى قازى و شێخى پێران بە ڕیزێك فەتواى ساختەوە بەبەرچاوى دنیاوە لە دار ئەدرێن كە سێك نیە پێیان بڵێت لێیان گەڕێن ماندووبوون بەدەست جەنگ و بۆنى خوێنەوە, ئەو منداڵەى هەواڵت ئەپرسى بۆ لەتێك نان ئێستاش بەردەبێتە گیانى مردووى شەقامەكان. ئێستاش لە لاوك و لە حەیرانا لە مزگەوت و دیوەخانا, شكستەكانى ڕابردوو بەمناڵەكان دەفرۆشن, لەوانەى چوارەمەوە مناڵەكان هەر چاوەڕێن و هیچیان نەهێنا, گەورەم هەتا ئێستاش بژى چەوساوەو بژى كرێكار كارێكى نەكرد هەر خاڵى و برسی یە سكى ئەوان, كە لەبارەگاى (یوتان) دەریان كردی بڕیارت دا چیرۆكەكە بۆ منداڵەكان بگێڕیتەوە دەوەرەوە ڕووە مانگەكەت ماچ ئەكەم نیشتیمان تەنها لە ژیاننامەى شەهیدەكانا ماوە چاوەڕێتم لە زمانى (نیچە)وە پێت ئەڵێم هەموومان دوچارى ژیانین, موسافیرێكی غەریبین كەسێك نیە پێمان بڵێت ئەرێ لالۆ بۆ كوێ ئەچن ئێستاش سەرمان شۆڕو ملمان هەر كەچ چاومان نەگێڕاوە بۆ ئەستێرەو ئاسمان و خوا, دەفتەرى سوریش نایەوێت ناومان بنوسێت, نا گەورەم بۆ ئەترسیت سیەكانت بزریكێنن بۆ تۆزێك هەواى ووڵات نیشتیمان هێندە بێمروەت نیە تۆى لە بیرچێت, ئەو دەمەى سالم دەخیلى حەزرەتى نالى ئەبێت و پێى ئەڵێت توخوا بەم نەوعە بە سلێمانیا نەكا گوزەر هێندەى كەساسى و ئەم حوزنەى سالم موعتادم بە شیعرەكانى پەشێو و مەحوی یەوە, نالى بە حەبیبەى ئەوت شەرتە نەڕۆم هەتا ئەو خوارە بێ تۆ كە ڕۆشتیش بۆ هەمیشە نەگەڕایەوە, ئەستێرە گەشەى سەر قەڵا لەساتى شەهید كردنى نیشتیمانا هەرتۆ بووى دۆستەكانیت لە بیرنەكرد لەسەردەمى كورتە باڵایان قاتى و نەهاتا(عەلەوى)لەوێ هات و ئێمەش لە ویژدانمانا سەریڕێزمان بۆ دانا, ئێستاش شاعیرە دەربارەكان بێ ژمارەن دەستیان تەنها چەپڵە لێئەدات هەمیشە دەڵێن بەڵێ سوپاس بۆتۆ كە چەكى (نا)ت لەسەر پێ یە زمانت هەر كلیلى سەرى خۆتە خودایە بەپیرى نەچەمێیتەوە, دەبێرەوە لەخانەقاكەى مەحوییەوە بەخودا بڵێ پەیامبەرێكمان دەوێت دڵنەوایی گوناهەكانمان بداتەوە توخوا بێرەوە بە عیسا بڵێ كەى دێتەوە دەستەكانمان وشك بوون هەرچاوەڕێتم بێیتەوە بەحەلاج بڵێت تا بێت و ئاگر لە دۆزەخەكانى نیشتیمان بەردات بگەڕێوە (بێكەس)نەما نیشتیمان نازانێت بۆ كێ باسى كەساسى و مەحزونى خۆى بكات(حەمدى)نەما ئێستا كێ پێیان بڵێت بۆ ئاسمان كەشف ئەكەن هەر لە زەویدا ئاوڕێك لە ئێمە نادەنەوە(قانع)نەما كێ بڵێت ئەگەر مردم وەتەن لاوانى تۆ خۆش (مەحوى)نەما كێ بە دڵى خۆى دەڵێت لەتۆ وێران و خراپ حاڵتر ووڵاتى بەبەیە گەورەم گەر گەڕایتەوە پێت ئەڵێم كەناری یەك ئەیەوێت سەربازى وونبكات بە گۆرانى.
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)