کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داخستنی قوتابخانه‌ توركیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی زه‌روری و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌، خزمه‌تكردنه‌ به‌ پاشه‌رۆژی گه‌ل�

Monday, 13/10/2014, 12:00








ئه‌و قوتابخانه‌ توركیانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بیانووی په‌روه‌رده‌ و فێركردن كراونه‌ته‌وه‌، ئامانجێكی گڵاویان له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ دووره‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن ئه‌ویش سرینه‌وه‌ی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و له‌ مێشكی تاكی كوردیدا و نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا‌.

قوتابخانه‌ توركیه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی گوله‌ن به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، كه‌ ڕێكخراوێكی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی توركیه‌ و كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری تورك و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تورك له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م ڕێكخراوه‌ ئایینی ئیسلامی كردووه‌ به‌ ناسنامه‌ی كاری بۆ كردنه‌وه‌ی جێگای خۆی له‌ دڵی خه‌ڵكیدا.

ڕێكخراوی گوله‌ن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ قوتابخانه‌كانیان خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و پاشان ده‌گه‌ن به‌ پۆستێك هه‌ولی قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن و كاری خۆیانی پێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و قوتابیه‌ كوڕ و كچانه‌ی لایان ده‌خوێنن به‌ یه‌كبگه‌یه‌نن و هاوسه‌رگیری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكانیان ته‌سته‌مۆ و ژێر ده‌ستی خۆیان بن هه‌ر كارێكیان بوێ پێیان بكه‌ن.

له‌كاتێكدا كوردانی باكووری كوردستان بۆ ئازاره‌كانی كۆبانی و خیانه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك خرۆشاوه‌، ڕێكخراوی گوله‌ن به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ دژی به‌رخۆدانی خۆپیشانده‌رانی كورد له‌ باكوور وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیه‌وه‌ خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و فیتنه‌وه‌ و گه‌وره‌تر كردنی قه‌یرانه‌كه‌یه‌ تا خۆپیشانده‌ران ڕووبه‌ڕووی كۆكوژی بكاته‌وه‌ به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی بێ به‌زه‌یی تورك.

ڕێكخراوی گوله‌ن له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیه‌وه به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی زه‌مان و ته‌له‌فزیۆنی سامان یۆڵو (STV)‌ه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌واڵی ناڕاست و دژ به‌ كورد بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ هاندانی ڕای گشتی توركیا و ده‌وڵه‌تی تورك بۆ لێدانی كورده‌كان.

ڕۆژنامنه‌ی زه‌مان له‌ وتارێكیدا، كه‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت، ڕووداوه‌كانی ئێستای توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئازاد كردنی گیراوانی كه‌جه‌كه‌، رۆژنامه‌كه‌ به‌ توندی له‌سه‌ر رۆڵی كه‌جه‌كه‌ ده‌نوسێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی توركیا و ده‌وڵه‌تی تورك ڕق ئه‌ستور بكات به‌رامبه‌ر دۆزی كورد و خوێنیان بڕێژن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی گوله‌ن هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌وه‌ ناخه‌نه‌ڕوو كه‌ سوپای توركیا ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كورد ده‌یكات.

داخستنی قوتابخانه‌كانی گوله‌ن و تورك له‌ باشووری كوردستان ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌، چونكه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌و قوتابخانه‌یه‌دا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا كار له‌سه‌ر مێشكی قوتابی ده‌كه‌ن و به‌لاڕێدا ده‌یانبه‌ن.

بۆ زانیاریتان ڕێكخراوی گوله‌ن خاوه‌نی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ باشووری كوردستان وه‌ك ڕادیۆی ده‌وران، ده‌زگای چاپی كانی عێرفان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ڕێگه‌ی شوێنكه‌وتوانیانه‌وه‌ كاریگه‌ری ته‌واویان له‌ سه‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی كوردی كردووه‌ له‌وانه‌ خه‌ندان و ڕوداو كه‌ به‌رده‌وام هه‌واڵ و ڕاپۆرت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و لای خه‌ڵكی زیاتر ئاشنایان ده‌كه‌ن و به‌ مرۆڤ دۆست ده‌یان ناسێنن.

بوله‌نت ئه‌جه‌ویت، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا له‌ وه‌سفی گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنانه‌ی سوپای تورك نه‌یتوانی پۆستاڵی لێ دانێت گوله‌ن به‌ ئاسانی بیری نه‌ته‌وه‌ی توركی تیا بڵاوكرده‌وه‌.

ڕێكخراوی گوله‌ن له‌ ئیستادا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ درۆزنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه‌ به‌ پیلان گێڕی و بوونی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب تۆمه‌تبار ده‌كرێت، چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی شوێنكه‌وتوانیه‌وه‌ ته‌واو ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی توركی قۆرخ كردووه‌. له‌ باشووری كوردستانیش هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات به‌ڵام سه‌د مه‌خابن ده‌سه‌ڵاتی كوه‌ردی یان گێلن تێناگه‌ن لێیان یان فریودراون، چونكه‌ ڕێكخراوی گوله‌ن هه‌ركه‌س ملكه‌چیان نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن كه‌ ناچاری بكه‌ن كاریان بۆ بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زۆر كه‌سایه‌تی ناو حكومه‌تی توركیایان هێناوه‌، له‌ ڕێگه‌ی پاره‌، ئافره‌ت... هتد مرۆڤ له‌ خشته‌ ده‌به‌ن پاشان كاریان پێ ده‌كه‌نبه‌ ویستی خۆیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورك.



بۆیه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ داخستنی قوتابخانه‌ توركیه‌كان ئه‌ركێكی زه‌روری و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌، خزمه‌تكردنه‌ به‌ پاشه‌رۆژی گه‌له‌كه‌مان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە