ئاگری به‌رپرسیارێتیی کووشتن
Sunday, 14/06/2009, 12:00
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له باشووری کوردستاندا، به‌ته‌نها ئه‌نالیزه‌کردنی گۆڕان نییه، به‌ڵکوو ئه‌نالیزه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه، پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: چیی ڕووده‌دات، کاتێک ده‌سه‌ڵاتێک چ کۆن بێت یان نوێ ئه‌نالیزه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات؟ گۆڕانچییهکان ئاماده‌ن هه‌موو شت له‌پێناوی ئه‌م گۆڕانه‌دا بکه‌نه قوربانیی، ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی و پارتی دیموکراتیش هه‌مانشێوه. پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه: چیی ڕووده‌دات دوای ساغبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و سه‌رکه‌وتنی لیستێک؟ گوومان له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا له‌لای ئێمه بریتییه: حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت قوربانیی بدات هه‌تاوه‌کوو حکومه‌ت به‌هێز بێت. ئاشکرابوونی نهێنیی ئه‌م قوربانییه هێشتا زووه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، لێ مرۆڤ له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا ناتوانێت خاوه‌نی گوومان نه‌بێت. قیمه‌کردنی ڕاوبۆچوونه‌کان و توانجه گازگرهکان تاڵتریین باروودۆخه، که که‌سێکی تێبکه‌وێت، پێپێکهنیین و بێڕێزییپێکردن هه‌نووکه بوه‌ته چه‌قی قورسایی وته‌ی سیاسییه‌کانی ئه‌م نیشتیمانه. ئه‌م ئهتمۆسفێرهیهی ئێستای سیاسییه‌کانی ئێمه ده‌کرێت به "سارکاسموس"یه‌ت، "گاڵته‌پێکردنی گازگرانه و قیمه‌کردنی ڕامانه‌کان" پێناس بکرێت.
له وتاری سیاسییه‌کانماندا تیرانیزهکردنی خه‌ڵکیی به ئاسانیی ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مانه تاکی تینووی ده‌سه‌ڵات و زاڵدهستیین. خاڵێکی گرنگ، که ئێستا کاتیه‌تی باسی لێبکرێت، بریتییه له چه‌مکی تۆتالیتارییه‌ت. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوها به فه‌ڕمی بوونی نییه، که‌چیی له‌لای ئێمه ئه‌م چه‌مکه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له وتاری نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئه‌م نیشتیمانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت. گیۆڤانی ئامێندۆلا ساڵی 1923 بۆ یه‌که‌مجار ئه‌م چه‌مکه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتی بێنیتۆ موسۆلۆنیی به‌کارهێنا، که هه‌وڵی قۆرخکردنی هه‌موو سه‌رمایه و هێزی ئیتالیای بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دا. بوونی ئه‌م چه‌مکه له وتاری نووسه‌ران و ڕۆشنبیراندا به واتای هه‌بوونی ئه‌و هه‌سته‌ی، که ترسی له قووتبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارییه هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌موو تاکی کورد یه‌کێتی و پارتی دیموکرات بوون بۆ هه‌تاهه‌تایه، ئه‌گه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌سه‌ڵات به به‌رده‌وامی له‌نێوان یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات‌دا دابه‌شبکرێت له‌لایه کۆمه‌ڵیشه‌وه له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه ڕه‌وایه‌تییان پێبدرێت، که‌واته ئێمه خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌کی گشتگرین، تۆتالیتارییهتیش هیچ شتێک نییه بێجگه له سیستێمێکی گشتگرانه. ڕێککه‌وتنی یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی ناو ئه‌م سیستێمه، که وه‌ها ده‌کات خه‌ڵکی به‌ناچاریی به‌شێک بن له ستراکتوری ئه‌م گشتگرییه. تاکی کورد له ئاگایی و نائاگایی خۆیدا به‌شێکه له‌و ستراکتوره گشتگره، به‌شێکه له‌و سیستێمه، که له دواڕۆژدا خۆیشی یان ئه‌وه‌تا هێزی ڕۆیشتنی ئه‌م سیستێمه‌یه یان له‌ژێر ڕۆیشتنی ئه‌م سیستێمه‌دا پانده‌بێته‌وه.
شه‌ڕی ئێستای ڕیفۆڕم و یه‌کێتیی شه‌ڕێکه، که به‌شێکه له پرۆسه‌ی به گشتگرکردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه. ئه‌م شه‌ڕه گه‌یشتۆته قۆناغێکی ترسناک، قۆناغێک، که سیاسییه‌کانیان به‌بێ سڵه‌مینه‌وه کڵپه‌ی ئاگر له مێژووه‌وه هه‌ڵده‌گرن و له ئێستادا دایده‌نێن. هێنانی ئه‌م ئاگره له مێژووه‌وه بۆ ئێستا به‌بێ هۆ نییه، به‌ڵکوو به‌شێکه له سیاسه‌تی ئه‌م سیاسییانه‌ی ئێمه، ئه‌مانه با هه‌نووکه خۆیان به ڕیفۆڕمیست بزانن، لێ نابێت بیریان بچێته‌وه، که ئه‌وان پێشتر به‌شێک بوون له ستراکتوری ناو یه‌کێتیی. هێنانه‌کایه‌وه‌ی کێشه‌ی "کووشتن" و به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵگرتنی، ترسناکتریین قۆناغی ململانێی نێوان ڕیفۆڕمیسته‌کان و یه‌کێتییه. ئه‌م قۆناغه ده‌بێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی هاووڵاتییان به سیاسییه‌کانی کورد، به‌شێوه‌یه‌ک، که تاکی کورد چیدی توانای به‌رگرییکردنی له خۆی وه‌ک کورد نه‌مێنێت و ماندووبێت هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌کی ده‌ره‌کیی له‌لا زۆر له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی خۆیی له‌لا باشتر بێت. له سه‌رێکی تره‌وه ئه‌م قۆناغه ده‌بێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی کێشه‌ی دوژمنایه‌تیی و ڕشتنی خوێن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ئاڵۆزیی کێشه‌ی ناوخۆی شار و شارۆچکه‌کان. ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که سیاسییه‌کانی ئێمه ئاماده‌ی کردنی هه‌مووجۆره کارێکن له‌پێناوی به‌رگرییکردن له خۆیان و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌شێت سیاسییه‌کانمان هه‌مووجۆره هاوکارییه‌کی که‌سوکاری قوربانییه‌کان بکه‌ن له‌پێناوی سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌دا. هه‌موو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی ڕیفۆڕم یان یه‌کێتیی، له ڕوانگه‌ی ڕیفۆڕمیسته‌کان و یه‌کێتییه‌کانه‌وه ئه‌م کاره قازانج به‌وان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان زیاتر نه‌بێت هه‌رگیز بیریان له کۆمه‌ڵگا نه‌کردۆته‌وه، بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه، که له ڕێگای ئه‌م کاره‌وه چه‌ند زیان به هاووڵاتییان ده‌گات؟ ئاگری شه‌ڕی دوژمنایه‌تیی له چه‌ند ماڵدا ده‌که‌نه‌وه؟ کۆمه‌ڵگای ئێمه، کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووی سکۆلار نییه، که ده‌سه‌ڵاتی داد تێیدا ده‌سه‌ڵاتێکی باڵا بێت بۆ ڕێگاگرتن له هه‌مووجۆره تووندوتیژییه‌کی له‌وجۆره. به‌ڵکوو دادی ئێمه دارێکه به‌ده‌ست سیاسییه‌کانی پارتهکانمانهوه، که به ئاره‌زوو و ویستی خۆیان چۆنیان بوێت ئاوها ده‌یوه‌شێنن.
ئێمه لێره‌وه داوا له سالار عه‌زییز و هه‌موو ئه‌و سیاسییانه‌ی تر ده‌که‌ین، که گه‌مه‌یه‌ک بکه‌ن زیان به خۆیان و ڕیفۆڕم و یه‌کێتیی بگه‌یه‌نێت نه‌ک به کۆمه‌ڵ، ئه‌وان بۆیان نییه کۆمه‌ڵ بکه‌نه قوربانیی گه‌یشتن به ویسته‌کانیان. ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که له ئاینده‌دا ئه‌م ئاگره گه‌وره‌تر ده‌بێت، به‌ڵام تاکی کورد و که‌سوکاری هه‌موو قوربانییه‌کان ده‌بێت بۆ هه‌موو جۆره کێشه‌یه‌ک ڕێگای داد بگرنه‌به‌ر نه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و خوێن ڕشتن، چونکه ئه‌م دوژمنایهتییکردن و ڕشتنی خوێنه ته‌نها قازانج به به‌ره‌ی ڕیفۆڕم و یه‌کێتیی ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ک به که‌سوکاری قوربانییه‌کان.
ئێمه لامان وایه سالار عه‌زییز نهزانتریین سیاسیی ناو به‌ره‌ی ڕیفۆڕمه، که ده‌ستی بۆ ئاگرێک بردووه، که له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه خۆی ده‌سووتێنێت به قووتکردنه‌وه‌ی پرسیاری "چۆنێتیی کووشتنی به‌کر عه‌لی شاعیر؟". هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه و قووتکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی، کێ به‌رپرسه له کووشتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی کووژراون ته‌نها به دۆکومێنت ناسه‌لمێنرێت، به‌ڵکوو بیرکردنه‌وه‌یه‌کیش له‌پاڵ ئه‌م دۆکومێنتهدا پێویسته. کووشتنی وریا، هه‌وڵدانی کووشتنی خه‌تیبی سلێمانیی برای ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغیی و چه‌نده‌های تر، که ده‌بێته مایه‌ی گه‌وره‌تریین کێشه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، که پێویستمان پێی نییه. فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، مه‌لا به‌ختیار و چه‌نده‌های تر پریشکی گه‌وره‌ی ناو ئه‌م ئاگره‌ن. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که له‌ناو پارتی دیموکرات، حسک، پاسۆک، شیوعیی، ئیسلامییه‌کان و هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی تریش دۆسیه‌ی له‌وشێوه‌یه هه‌یه. ده‌کرێت کورد ئه‌م کێشه‌یه هه‌ڵبگرێت بۆ کاتێک، که دادپه‌روه‌ریی و دڵنیایی نه‌ته‌وه‌ییی تێیدا سه‌روه‌ر و پارێزراوه. ماوه‌ته‌وه بڵێین: له‌م گۆڕانه‌دا مه‌رج نییه، ده‌نگ هه‌بێت، به‌ڵکوو بوونی ده‌نگگه‌لێک زیانی گه‌وره‌ترمان پێده‌گه‌یه‌نن وه‌ک له‌وه‌ی، که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست