ئوپوزیسیون كوتایى هات!..
Sunday, 03/08/2014, 12:00
2279 بینراوە
ناونیشانى ئه م ووتاره بۆ ،ئایابه راست ئوپوزیسیون كوتایى هاتووه ؟یاخودئه وسى لایه نه ى خویان ناونابوو)گوران-یه كگرتو-كومه ل(ئوپوزیسیون كوتاییان هات؟
ئه م نووسینه خویندنه وه یه كى كورته بۆ ناساندنى موعاره زه ى راسته قینه له كوردستان و ئه وانه ى به ناوى معاره زه وه سوارى شه پولى ناره زایه تیه كانى خه لك بوون بوبه ده ست هینانى كورسى و پاره .
موعاره زه ى راسته قینه ،له كۆمه لگاى كوردیدا میژووه كه ى ناگه ریته وه بۆ٢٥/٧/٢٠٠٩به لكو بوسه ره تاى راپه رین و بزووتنه وه ى شورایى ده گه ریته وه ،كه ماركسیست و چه په كان رابه رایه تى خه لكیان كرد بوژیانیكى باشتر،كه خه لك خوى خاوه نى ده سه لات بیت و بریار له چاره نووسى خوى بدات .هه رئه وكات سه رانى بزووتنه وه ى كوردایه تى به رامبه ر به و بزووتنه وه حه ق خوازانه ى خه لكى كوردستان توشى شۆك بوون ،به هه مووشیوه ك كه وتنه دژایه تى كردنى و سه رئه نجام به شیوه یه كى هۆڤیان و به به كارهینانى هیزو چه ك سه ركوتیان كرد.
هه رچه ند توانیان بنكه كانى بزووتنه وه ى شورایى دابخه ن ،به لام نه یانتوانى ناره زایه تیه كانى خه لكى كوردستان سه ركوت كه ن و ده میان پیدابخه ن ...بۆیه رابه ران و هه لسوراوانى ماركسى و چه په كان ،كه وتنه دروست كردنى ریكخراوى جوراوجور بۆ چین و تویژه جیاوازه كان تاله ویوه دریژه به خه بات و ناره زایه تیه كان بده ن ،وه ك بیكاران ،كریكارانى بیناسازى ،كریكارانى كارگه ئه هلیه كان ،ریكخراوى سه ربه خوى ژنان .. هتد.ئه م ریكخراوانه به شیوه یه كى فیعلى رابه رایه تى ناره زایه تیه كانى خه لكى كوردستانى ده كردوو چه ندین خۆپیشاندانى جۆراو جۆریان دژى بیمافى و نه بوونى ئازادى هه لسورانى سیاسى و تیرۆر و ده ستدریژى بۆسه رژنان ونه بوونى خزمه تگوزاریه سه ره تاییه كان ،له زۆربه ى زۆرى شاروشارۆچكه كانى كوردستان ئه نجام دا.میژوو شاهیدى خه بات و ناره زایه تیه كانى ئه وریكخراوانه و هه لسوراوانیه تى ،هه موو كاتیك سه رانى بزووتنه وه ى كوردایه تى به هه موو باله كانیه وه به و په رى درندانه وه رووبه رووى هه لسوراوان و رابه رانى چه پ و ماركسى بوونه ته وه ،هه رله گرتن و راونان و تیرور كارى هۆڤیانه ى تر ،جگه له وه ى خوپیشاندان و ناره زایه تیه ك نه ماوه ،له كوردستان سه رانى بزووتنه وه ى كوردایه تى به زه برى چه ك سه ركوتیان نه كردبیت .
سه یر له وه دایه به دریژایى ده سه لاتى كوردى به رده وام خه لكى كوردستان ناره زایه تیان ده ربریوه و خوپیشان دانیان ئه نجام داوه دژى سوكایه تى و بیمافیه ك ،كه به رامبه ریان ده كریت ،كه چى بزووتنه وه ى گوران ،كه خوى به شیك بووه له سه ركوتى ناره زایه تیه كانى خه لكى كوردستان ،چونكه خه لكه ده ست رۆیشتو ده سه لات داره كانى ناو حیزبه كه ى ئاغاى تاله بانى بوون ،میژوو معاره زه ده گه ریننه وه بۆ دواى دروست بوونى خویان و دواتر به ریكه وتن ،له گه ل دوو لایه نه ئیسلامیه كه .
به رله دروست بوونى گوران و دواى دروست بوونى گورانیش ئه وراستیه بۆخه لكى كوردستان زۆر رۆشنه داینه مۆى خوپیشاندان و ناره زایه تیه كان ماركسى و چه په كان بوون ،نه ك ئیوه .ئیوه هه رسى لایه نه كه ،له كاتى خوپیشاندانى ١٧ى شوبات ،له ده سه لاتى مافیاى كوردتان ،به خۆپیشانده ران نه كرد،ئه وان به چه ك و ئیوه ش به ده ركردنى به یاننامه و ئیدانه كردن و شوبهاندنى خوپیشانده ران به ئاژاوه چى و گیره شیوین . باش بوو زۆرى نه خایاند رووى راسته قینه تان ئاشكرابوو ،كه ئیوه كیشه تان ،له گه ل هه ردوو بنه ناله ى مافیاى كورد نیه له سه رشیوازى حوكمرانیان ،به لكو كیشه تان له سه ر پوست و كورسى و میزانیه ى حیزبه كانتانه ،بویه له یه كه م به ژداریتان له حكومه تى ناشه رعى و هۆڤیانه ى هه ردوو بنه ماله رووى خوتان ئاشكراكرد ،كه شه قامى ئارامتان ده ویت و یاساى دژى خوپیشاندان ده هیننه پیشه وه و ده تانه ویت خه لك ده میان داخه ن ،چونكه ئیوه شه ریكى ده سه لاتن .
ئه وه ى بۆخه لكى كوردستان جیگاى خوشحالیه ئه وه یه چیتر سیناریۆى ئۆپوزیسیۆن بوونتان كۆتایى هات و به لاى به ناو معاره زه بوونى ئیوه یان له كۆل بۆوه.به به ژداریتان نه ك ژیانى خه لكتان نه گورى به لكو فه رمانبه ران به په نجارۆژ مووچه یه ك وه رده گرن ،حكومه تى شه راكه تتان سى هه زار دۆلار ده دات به وه زیره كان تاماله كانیان نۆژه ن بكه نه وه ،جا مووچه هه یه ،یاخود نییه كه ى كیشه ى ئه وانه .
هه لبه ت من هه ر له كاتى بانگه شه ى گالته جارى هه لبژاردن ،باسى ئه وه م كردبوو سه رانى بزووتنه وه ى كوردایه تى به هه مووباله كانیه وه به ده سه لات و معاره زه یانه وه له به رامبه ر ماف و ئازادیه كانى خه لكى كوردستان یه ك شتن .
ئیستاكاتى ئه وه یه بزووتنه وه ى حه قخوازانه ى خه لكى كوردستان بینه مه یدان و ده ست بۆشورش و راپه رین به رن،چونكه قسه كردن له چاكسازى و گورانكارى و كۆمه لیك موسته له حى ترى به ناو معاره زه كۆتایى هات .ریگاچاره ته نهاو ...ته نها شورش و راپه رینه بۆكوتایى هینان به بئ مافى و سوكایه تى به ئینسانیه تمان .
هۆله ندا
٢/٨/٢٠١٤
تیبینى :خوینه ر ده توانیت بگه ریته وه بۆ ووتاریكم به ناوى ماركسیزم و گوران ،كه له مالپه رى ده نگه كان بلاوكراوه ته وه مانگى شه ش سالى ٢٠٠٩دواتریش له رۆژنامه ى ئوكته و به ر هه مان سال