هەوڵ دان بۆ رزگار کردنی هاوڵاتیانی وڵات لە ژیر باڵی کۆیلایەتی گرینترە لە رزگار کردنی خاکی وڵات!!!
Sunday, 28/09/2014, 12:00
2073 بینراوە
تاکەی رازی بین بە کۆیلە بوونی خۆمان شەرم لە ژیانی خۆم دەکەم نەبوون و بونمان لە گۆمەڵگایەکی کۆیلە نشین هیچ مانیەکی نیە بۆیە هەوڵدانم بۆ وشیار بوونەوە ئەرکە مافە خزمەتە بە نیشتمان
ئازاد کردنی کۆیلەکانی وڵاتەکەم گرینگتر لە ئازاد کردنی خاکی وڵاتەکەم !
ئەگەر کۆمەڵگا ئازاد بێت هیچ هێزێك ناتوانێت وڵاتت داگیر بکات بەڵام ئەگەر کۆمەڵگا لە دۆخی کۆیلەی دا بژی ئازاد کردنی نیشتیمان هیچ بەهایەکی نیە و هەموو کات وڵات لە ژیر هەرەشەی داگیر کەراندایە !
سەرنج بدە لە باشوری کوردستان دەبینی کۆیلەکان رێژەیان زیاترە لە هاوڵاتیە ئازادی خوازەکان !
ئەم دیاردەیە دەگەریتەوە بۆ نزمی ئاستی رۆشنبیری لە وڵاتەکەمان !
ئەوەی خۆێندەوار و و خوینەر و مامۆستا و نوسەر و دکتۆر و موسەقەفەیشە سەدا هەشتای لە ژیر باڵی کۆیلایەتی ژیان بەسەر دەبات !
لە کوردستانی باشور دەسەڵاتی بنەماڵە هەر لەسەرەتای دەر کەوتنیان و ناونانی خۆیان وەك و شورش گیر یەکەم کاری گرینگیان بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگای کوردستان بووە !!!
لە رووی تۆقاندن و کوشتن و پارە دان بەخەڵك و بە سیخور کردنی هاوڵاتیان و نیشاندانی هیزی خۆیان و دەست درێژی کردنە سەر ژنان و شکاندنی هەیبەت و شکۆی هاوڵاتیانی کوردستان زۆر هەنگاوی نەشیاویان نا ئەوەی ئیستاش لە نێو کۆمەڵگای کوردستانی باشوری دەیبینی بەرهەمی ئەو بەناو شۆرش گێرانەیە !!
من بیرم دێت ئەو کات مناڵ بووم هەر کاتێك لە ژێر فەرمانی دایك و باوکم دەر بچومایە و بە قسەی ئەوان نەکردا واتا گوێ رایەلی ئەوان نەبوایم باوکم دەی گوت شۆروش گێرەکان هاتن ئیستا وەك ئەو کاك (ج) بلاستیک دەتوینێتەوە سەر زمانت دەت کوژن !!!
دەزانن بۆ ئەم دەستەواژەیەی بەکار دەهینا چونکە ساڵانی هەشتاکان شۆرش گێرەکانی باشوری کوردستان پیاویکیان لە گوندەکەی ئێمە گرتبوو نایلۆنی قیریان تواندبووە سەر زاری تا ئەو پیاوە گیانی لەدەست دا نازانم بە چ هۆکاریك ئەو پیاوەیان بەو ئازارەوە کوشتبوو ،،،،
بەڵام هەر چی تاوان بارە شایەنی ئەوە نیە بەو شێوەیە بکوژرێت ،،،
بە بۆچونی من ئەم کارەیان تەنها بۆ ئەوە بوو خەڵکی بترسین و شکۆ هەیبەتی خەڵك بشکینن،،،،
ئەم بەناو شۆرش گیرانەی باشوری کوردستان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان چی ما بەم گەلەی نەکەن
لە زۆر رووە وە هەنگاویان ناوە یەك لەو هەنگاوانە دوو بارە کردنەوەی هەمان سیستەمی دەسەڵاتە داگیر کەرە یەك لە دوای یەکەکانی کوردستانە کە تەواوی خەڵکیان کردوە بە سیخور بەسەر یەکەوە
وای لێهاتوە لەم باشوری کوردستانە برا راپۆرت لە سەر برا دەدات !! ئەمە کارەساتە ئەوەی ئەم ئەم دەسەڵێتە بۆ بە کۆیلە کردوە خەڵك کردویانە باوەر بکەن دەسەڵاتە داگیر کەرەکان وایان لە گەلەکەمان نەکردوە !!!
هەنگاوێکی تر ئەوەیە نان و داهاتی هاوڵاتیان لە دەستی حکومەت نیە بەڵکو لە دەستی حیزبە ئەگەر لە ژیر فەرمانی حیزب نەبی تۆ بی بەش دەبی لە داهات و خیر و بێری وڵات !!!
کاتێك بریاری بەرز کردنەوەی نرخی سوتەمەنیەکان لە لایەن لایەنێکی سیاسیەوە بە ناراستەو خۆ دەدرێت بەتایبەت نرخی بەنزین بە نرخی وڵێتانی بێ سامانی ژێر زەوی بە هاوڵاتیان باشوری کوردستان دەفرۆشرێت
لە هەمان کات دا کوردستان کانگای بەرهەم هینی نەوتە کەچی بە بەرزترین نرخ نەوتی پی دەفرۆشرێت!!
ئاخر ئەمە سوکایەتی و بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگا نیە ؟؟؟
کێشەکە ئەمەیە کەس ناڵێت ئەم نرخە نەگونجاوە لەگەڵ وڵاتی ئێمە چونکە کوردستان بۆ خۆی لە سەر دەریا و زەریای نەوتە و وڵاتەکەی ئێمە جیاواز لەو وڵێتانەیە کە میسقالە زەرەیەك سامانی ژیر زەویان نیە لە وڵاتی ئێمە داهاتی هاوڵاتیان ٢٠٠ دوسەد بۆ ٣٠٠ سێ سەد دۆلارە چۆن دەبێت نرخی بەنزین بە نرخی ئەو وڵاتانا بێت کە داهاتی تاکیك هاوڵاتی ٣٠٠٠ سێ هەزار بۆ ٤٠٠٠ چوار هەزار دۆلارە !!!
لە هەمان کات بریاری دواکەوتن و کەم کردنەوەی موچە دەدرێت کەچی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بێ دەنگی هەڵ دەبژیرن ئەی ئەمە ناوی لی دەنێی چی ئەگەر کۆیلەگەری نەبێت !!!!
گەلەکەمان لە باشوری کوردستان پێویستی بە وشیاری کۆمەڵایەتیە و سیاسی و ئابورەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان رزگار بێت لە ژێر باڵی کۆیلایەتی دا !!
دەبێت بۆ پێشکەوتن و رزگار بوونی گۆمەڵگا روو بەرووی کۆیلەکان ببینەوە
وتەیەکی فەیلە سوف و شۆرش گیری رۆژهەڵاتی ناوین بەرێز (ئۆجەلان ) هەیە کە دەڵێت دوژمنی ئازادی کۆیلەکانن کە بە ژیانی خۆیان رازین