بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کەسوکاری ماهر عەبدولڕەشید نیگەرانن!؟

Wednesday, 02/07/2014, 12:00


 (١)
جولەکەیەک ٤٥ ساڵ بەدوای سۆراغی برا کوژراوەکەیدا گەڕا، دواجار لە وڵاتی سوید گۆڕەکەی دۆزیەوە!
چەند ساڵێک لەمەوبەر (حەجاج) تاوانبارەکەی ئەنفال و نوگرە سەلمان لە حەویجە، گیانی مردار بوویەوە و گیانی پیسی لە ژێر گڵدا شاردرایەوە، ئەم تاوانبارە بەبێ هیچ لێپێچینەوەیەک بۆی دەرباز بوو، دەسەڵاتی کوردی بەشێکی ئەو تاوانە بە تەوێلییەوەیە و مێژوو هەروەک چۆن لە حەجاج خۆش نابێت، ئاواش لە م سەرانەی کورد خۆش نابێت!
ماهیر عەبدولڕەشید، خەزوری قوسه‌ی‌ کوڕی سه‌دام حسێن لە سلێمانی لە پایتەختی ناڕۆشنبیری لە نەخۆشخانەیەک ماڵ ئاوایی لە تکریت دەکات، دەنگۆی ئەوەش هەیە لە خەستەخانەکەی فاروق مەلا مستەفا سەری نابێتەوە، ئاخر خەستەخانەیەک د. ئومێدی کۆنە بەعسی بەڕیوەبەری بووبێت، هەر دەبێت کولانەی کۆنە بەعسیی و جاشەکان بێت.
ئەمانەی وا روو دەدەن بۆ میللەتی زیندو دنیات بۆ کاول دەکەن، کەچی نە کەس هیچی وت و بەبێ دەنگی ئەمشان بەسەر خەڵکەکەدا رۆیشت، گریمان دونیاشت پڕ کرد..چی دەکرێت...چەند ساڵە لەسەر دۆسیەی ئەم تاوانبارانەی کۆمەڵکوژی کوردان هەر قسە دەکرێت و دەنووسرێت.
بۆ من مردنی ئەم کابرایە کە لە سلێمانی بووە هەواڵێکی تازە بووە، هەرگیز ئەوەم نەزانیوە کە ئەم تاوانبارە لە پاڵماندا بە ئارامی ژیان بەسەر دەبات ، ئاخۆ چەند ساڵە ئەم زاتە نەگریسە لەم شارە...هەر شەوە لە ماڵی بەرپرسێک و لە ڤیلای گرانبەها و باخی تەلبەند کراودا دەیهێنن و دەیبەن و بەرافی بۆ دەکەن و بە خۆشی رادەبوێرێت، بێ ئەوەی جگە لەخۆیان کەس بزانێت..
وا ئەمڕۆ کەسوکارەکەی نیگەرانن لەبەر ئەوەی ناتوانن بیبەنەوە بۆ تکریت، چونکە ڕەوشی شارەکەی خۆی خراپە، ناچارن خاکی سلێمانی بە لاشەی ئەم پیس بکەن و بیکەن بە دوا مەنزڵگای.
جولەکەیەک بەتەنیا ٤٥ ساڵ بەدوای گۆڕی براکەیدا دەگەڕێت. ئێمەش لە ٢٠٠٣ وە نەمانتوانیوە،،لە سەدا ١٠ ئێسک و پروسکی ئەنفالەکان بهێنیەوە؟

(٢)
چارەکی دەوێ بۆ دەوڵەت کوردییەکەی بارزانی
وا دیسان بەزمی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی لەلایەن بارزانییەوە دەستی پێکردەوە، هەر کاتێک ئەمانە تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدەن، یان نیازیانە بیکەن، یەکسەر خەڵکەکە بەوە گێژ دەکەن، کە گوایە کاک مەسعود دەوڵەتی کوردی دروست دەکات، ئەمجارە بە پرۆپاگەندەیەکی گەورەوە، چونکە جارەکانی پێشوو ئەوەندەی وت، هەموو پێکەنینمان دەهات! وا ئەمجارە تورکیاش و ئێرانیش دەڵێن شتی وا نییە و ئێمە رازی نابین کورد دەوڵەتی هەبێت، کەوابوو بۆچی خەڵکی دەبێت بڕوا بەوە دەکات و کە پارتی و بارزانی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دروست دەکەن! ....
٢٣ ساڵە هیشتا کێشەی کارەبا چارەسەر نەکرا ، هەرێمی کوردستان هیشتا دەستورێکی نیوە گیانیشی نیی! حوکم ، حوکمی بنەماڵەیە! بەنزین و سوتەمەنی چەند مانگێک جارێک لەدەرگای ماڵەکانمان ئەدا! موچە نییە. ماڵی کورد نەک هەر ڕێک نەخراوە، بەڵکوو کاول کراوە و هەر بەرەو پەرتەوازەیی دەچیت! ئیتر چون بڕوا دەکەن، گوایە ئەمانە داوای جیابوونە دەکەن! لە کاتێکدا ئەندام پەرلەمانەکان لە بەغدا سوێندی یەکپارچەیی خاکی عیراق دەخۆن! دەوڵەتی کوردی بە لێدوانێکی ناتانیاهۆ نەک هەر نایەتە دی..بەڵکو ئاستەنگی بۆ دروست دەکات! وا ئەمریکا لەگەڵ عیراقێکی یەکگرتوودایە ئێران دژیەتی، شیعە خۆی لەسەر ئەدا بەکوشت، سونە هیچ ناڵین باریان کەوتووە، دەنا سەدان خۆکوژی بۆ ئامادە دەکەن..
پارتی موزایدە دەکات، یەکێەتیش لە گەڵیدا نیە، گۆڕان تەماشێکەرێکی شەرمنە و مڕی لە دەسەڵات خۆش کردووە و لیک بە دەمیدا دێتە خوارێ بۆ بەشە نەوت. حیزبە ئیسلامییەکانیش داعشیان پێ باشترە، ئاشتی هەورامیش دەیەوێت پرس بە تورکیا بکات.
کەواتە ئەم دەوڵەتە کوردیە بارزانی بانگەشەی بۆ دەکات هەر چارەکی دەوێت.

(٣)
نرخی بەنزین ٢ هێندە و نیو زیادی کردووە! ئاخۆ موچەکەش کە نییە (نیو) هێندە زیاد دەکات؟
دەشتە باژۆ
بۆ کوێ باژۆم بەنزین نییە؟
بۆچی نیە..لیتری بە ١٢٥٠ سەرە و مەرەشی ناوێت
دەبەشی بە ٤٠ هەزار نیوەشی هینە....و ئەویش سەرەی نیە؟؟
سەیر نیە؟
چی؟
بەنزین لە بەنزینخانەکان نیە و لەسەر شەقام زۆرە
نا .. بۆچی سەیرە؟
ئەوە چەندساڵە هەر چەند مانگێک ئەو بەزمە دروست دەکەن و
کەس قسە ناکات!
ئەدی موعارەزە؟
موعارەزە نەماوە..
ئێستا حکومەتی بنکە فراون باوێتی
ئەدی بۆ هەولێر و دهۆک ، پارتی حکومەی بەتەنیا پێکهێنا
پارتی ، پارتیە.. حیساب بۆ ئەو وردە شتانە ناکات، کەی ویستی پێکی دەهێنیت، کەی ویستی هەڵی دەوەشێنیتەوە
ئەدی حیزبەکانی تر...
ئەوان پاشکۆن، پارتی هەمووی بێ دەنگ کردوون
بەچی؟
ئیتر... ؟
یاع بۆنی هات
بۆنی چی؟
نەوت و پارەی دزراو
ئەی ئۆپۆزیسیۆن!؟
دەبەنگی خەڵک... ئۆپزیسیۆنیش ناشرین بوو، بوو بە گاڵتەی منداڵان، وا پارتی دەڵێت ئێمەش لە سلێمانی دەبین بە ئۆپۆزیسین!
ختوکەم مەدە ئەمە نوکتەیە بۆ خۆم پێدەکەم!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە