من عاشقی کورسیه‌که‌ی سه‌رۆکم!
Wednesday, 09/06/2010, 12:00
وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی کورد، بۆم هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا خۆم هه‌ڵبژێرم و بچمه نێوه‌ندی ئه‌و کێشمه‌کێش و ململانێیه‌وه. ته‌مه‌نم له سه‌ره‌تای چله‌کاندایه و ئه‌وه‌ش مافی خۆ پاڵاوتنم یاسایی ئه‌کا. گه‌لێ جاریش له سه‌نگاوو سه‌گرمه‌وه کوتاومه تا قوچه‌ی سه‌ر سێ سنوور. جگه له‌وه‌ش مه‌رجه‌کانی بوونه سه‌رۆکم تیایه، چونکه باڵاشـم کورته‌و سه‌ر ڕووتاوه‌و که‌چه‌ڵیشـم، ئه‌مه‌ش دیسان چانسه‌که‌می فره تر کردووه. بۆیه تکام وایه سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کوردی باشوری کوردستان تا ئه‌و کاته خۆیان خڕکه‌نه‌وه‌و، به‌نده‌یان له‌بیربێ وکه‌مپین و بانگه‌شه‌یه‌کی عال و عه‌جیبم بۆ بکه‌ن، به‌ڵکو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم و ببمه سه‌رۆکتان!
خۆ ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ئێوه‌م به‌ده‌ست هێناو بوومه سه‌رۆک، ئه‌و کاته.، نه منه‌تم پێتانه‌و نه که‌سیشتان به هیچ ئه‌زانم! سه‌ره‌تا هه‌مووتان ئه‌که‌مه کرێکار و ڕه‌نجبه‌رو سه‌پانی خۆم و خێڵ و ده‌وروبه‌ره‌که‌م و قه‌ڵایه‌کی بێ وێنه له‌سه‌ر تۆپکی کۆڕه‌ێ دروست ئه‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌سم نه‌گاتێ و له‌وێوه به‌دووربینێکی هه‌ستیاری زه‌به‌لاح ته‌ماش ئێوه و گڕی که‌رکوک و پارچه‌کانی تری کوردستان و ده‌رودراوسێ ئه‌که‌م.
له یه‌ک کاتا، که‌وایه‌کی گه‌رمیانیانه، له‌گه‌ڵ شه‌رواڵێکی کرمانجی ده‌پۆشـم و به‌ده‌ستووری مهاباد شه‌ده‌یه‌کی ئاڵ و واڵا ده‌پێچمه‌وه و فه‌ره‌نجیه‌کیش ئه‌ده‌م به شاندا و چوتێ کڵاشی هه‌ورامیش له پێ ئه‌که‌م. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕوخسار ته‌واو کوردستانی ده‌رکه‌وم. به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکدا ڕقم له هه‌مووتانه و بنه‌و به‌چه‌تان به قه‌رزاری پارته‌که‌م و بنه‌ماڵه‌که‌م ئه‌زانم.
گه‌ر بووم به سه‌رۆک، ئه‌تان ووشم و ئه‌تان ڕه‌تێنم و ڕه‌شوڕووتتان ئه‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه ئه‌وه به خه‌یاڵتاندا نه‌یه‌ت، به سنگه خشکێش بێ به دیواری قه‌ڵاکه‌مدا سه‌رکه‌ون. گومرگه‌کان و داهاته‌کانی ووڵات قۆرغ ئه‌که‌م و جار جاره که‌مێک به‌شی دار‌و ده‌سته‌ی خۆم و شه‌ریکه به‌شه‌که‌م ئه‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌کتر عاسی نه‌بینه‌وه.
ئه‌گه‌ر بووم به سه‌رۆک ، ئه‌مر ئه‌فه‌رمووم، هه‌ر شاره و ناوچه‌یه‌ک به‌زمانی ناوچه‌یی خۆیان بخوێنن و په‌ره به زانیارییه‌کانیان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زمانێکی یه‌کگرتوویان نه‌بێ و نه‌توانن به‌ئاسانی له یه‌کتر بگه‌ن. بۆ منداڵ و نه‌وه‌کانی خێڵه‌که‌ی خۆشم ده‌یان نێرم له باشترین پایته‌خته‌کانی دنیا خوێندن ته‌واو بکه‌ن و بڕوانامه به ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای خۆشـم هه‌ر نه‌وه‌کانم هه‌ڵتان سوڕێنن!
ئێمه خۆمان له دێر زه‌مانه‌وه، په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانمان، له په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کانمان پته‌وترو به‌هێز تر بووه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کانمان هه‌ڵسوڕاندووه. بۆیه به‌هه‌مان شێوه گه‌ر کرام به سه‌رۆک،ئه‌م کاره‌ش خۆمان ئه‌یکه‌ین و نه‌وت و گاز و ئاو هه‌واش، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا ئه‌بێت و و پێویست ناکات له‌وه زیاتر بچمه‌وه وورده‌کارییه‌کانیانه‌وه‌و ئه‌وه ته‌نها خۆمان ده‌بێ بیزانین. له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌مان.
ئه‌گه‌ربووم به‌سه‌رۆک! بواری ئازادی، مافه‌کانی مرۆڤ و ئاسایش، تا قووله پێ سه‌قامگیر ئه‌که‌ین و په‌ته‌که‌تان تا نزیک حه‌سارو په‌رژینه‌کان بۆ درێژ ئه‌که‌ین! خۆ ئه‌گه‌ر سنوورتان به‌زاندوو ده‌خاله‌تتان له‌و مه‌سه‌لانه‌دا کرد که زه‌ره‌ریان بۆ په‌زه‌کان هه‌یه. ئه‌وا هه‌ڕه‌شه و چاو سوورکردنه‌وه‌ی به دوادا دێت.،خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ڵکی نه‌بوو، بۆ ته‌مێ کردنتان، ته‌کلیف له ئۆردووی تورک و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ئه‌که‌م، ده‌رسێکتان دا به‌ن با به‌ده‌واری شڕی نه‌کردبێ و په‌لامارو کوشتارو کشتوبڕه‌کانی ته‌یموری له‌نگ له چاویا، سه‌یرانی به‌هارانی قه‌شقۆڵی بێ.
ئه‌گه‌ر بووم به‌سه‌رۆک! ڕائه‌سپێرم زانکۆ و په‌یمانگای تایبه‌ت بۆ فێربوونی سه‌مای عه‌ره‌بی شێوازی لوبنان بکرێته‌وه، خه‌ڵکی لای خۆشمان فێری ئه‌و سه‌ما ناوازه‌یه ببن.، به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆرم ڕق له هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردییه.
جا ئه‌و کاته له‌سه‌ر سه‌ری کۆڕه‌ێ، زوو زوو ئێواره خوانی تابیه‌ت بۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی باشوری ووڵات وئاغاکانی ناوچه‌که‌و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ساز ده‌که‌م وکه‌ڵه‌کێوی کوێستانه‌کانی ئاسۆسیان بۆ ئه‌کوژمه‌وه‌و وه‌ستای سلێمانی ڕاده‌سپێرم، قه‌ل و قوبڵی، قۆزی و که‌باب و قه‌زاتمه‌مان بۆ ساز بکه‌ن.شه‌وانیش به‌ده‌م دامه‌ونۆڕسکێن و تاوڵه‌و دۆمینه‌و سینه‌وزه‌رفه‌و کڵاوێنه‌وه. تا دره‌نگانێ نیگای سه‌مای لوبنانی ئه‌که‌ین.
ئه‌م بایه له‌و کونه‌وه بێ! ته‌سه‌ور ناکه‌م له سلێمانی ده‌نگی پێویست بهێنم، بۆیه که بووم به سه‌رۆک! سلێمانی به خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه ئه‌خه‌مه ژێر ئاوه‌وه و تا مله‌ی به‌رنانان ئه‌یکه‌مه به‌نداوێکی تر له ناوچه‌که. تا ئه‌و به‌ڵایه‌م له کۆڵ بێته‌وه‌و بشتوانین به‌و به‌نداوه ووشکه ساڵی گه‌رمیان له‌بن بهێنین و باشوری ووڵاتیش بژێنینه‌وه.
ئه‌گه‌ر بووم به‌سه‌رۆک! بۆتان نیه ژنه‌که‌م ببین و بپرسن ناوی چیه‌و چۆنه و چی و چی تر. داب و عاده‌ت و نه‌رێت مه‌پسێنن و به کوڕه‌کانتان بڵێن به خه‌یالێش تووخنی ماڵم نه‌که‌ون! خۆ خوانه خواسته کۆڕێک بکه‌وێته عه‌شق و دڵداری له‌گه‌ڵ یه‌کێ له کچه‌کانمدا ئه‌وا پشكۆ له ده‌میا ئه‌که‌م به خه‌ڵووز!
دانیشتوانی کۆڵنه‌ده‌ری کوردستان. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکی که‌مه. له به‌رنامه‌و تێڕوانین وبیرکردنه‌وه‌ی من.، به‌م مه‌کینه‌و عه‌قڵه‌وه ده‌نگم مه‌ده‌نێ! گه‌ر ده‌نگیشتان دامێ و داهاتووتان تاڵ بوو! ئه‌وه خوا خۆتان بگرێ و پێغه‌مبه‌ریش یه‌ک ملیۆن شه‌قتان بۆ ته‌واوکات، گه‌ر له نیوه‌شدا حسابه‌که‌ی لێ تێکچوو، بڵێ ئاشبه‌تاڵه‌و له گوڵانه‌وه ده‌ست پێ ئه‌که‌ینه‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست