کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مه‌لا به‌ختيار خۆى كردووه‌ به‌ ميراتگرى خه‌ڵكى سلێمانى

Monday, 05/05/2014, 12:00


ئه‌و كاتانه‌ى گه‌نج و لاوه‌كانى سلێمانى له‌ به‌رده‌م په‌تى سێداره‌ى به‌عسيه‌كاندا به‌ دروشمه‌وه‌ به‌ره‌و پيرى مه‌رگ ده‌چوون.
‌ئه‌و كاتانه‌ى گه‌نج و لاوه‌كانى سليمانى له‌ راپه‌ريندا به‌ خوێنى خۆيان شاره‌كه‌يان رزگار كرد، ئه‌م مه‌لا به‌ختياره‌ پێنج ساڵ بوو به‌ هۆى خيانه‌ته‌وه‌ له‌ يه‌كيتى زيندانى كرابوو، دواى ئازادكردنيشى له‌ كاتى سه‌روبه‌ندى راپه‌ريندا ئه‌م هه‌رزە پياوه‌ له‌ راژان بۆ خۆى شانى لێدابووه‌ و بێخه‌م لێى دانشتبوو. له‌ دواى راپه‌رينيش هاته‌ سه‌ر سفره‌ى حازرى و له‌و رۆژه‌وه‌ له‌سه‌ر سفره‌ى شارى سلێمانى كه‌ به‌ خوێنى هه‌زاران شه‌هيدى ئه‌م شاره‌ رازينرابووه‌ و بۆخۆى ورگى تێر ده‌كات و سفره‌كه‌ش كون ده‌كات. مه‌لا به‌ختيار به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا هه‌ستا كارێكى قێزه‌ون و بێره‌وشتى و دوور له‌ عورف وعاده‌تێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و مرۆڤايه‌تى كرد به‌رامبه‌ر به‌ خێزانى پاسه‌وانێكى خۆى.
ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا دكتۆر مه‌غديد سه‌پان كاديرى راگه‌ياندنى يه‌كێـتى له‌ هه‌ولێر له‌ بابه‌تێكدا باش پێناسه‌ى مه‌لا به‌ختيارى كردبوو كه‌ چۆن جاسوسى ئيتڵاعاتى ئێران بووه‌، مه‌لا به‌ختيار كه‌تنى زۆره‌ ئەگەر مرۆڤ قسه‌ى له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پێوست ناكات ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر كاره‌ قێزه‌ون وئابڕوبه‌رانه‌كانى رەوەستان بكه‌ين و كاتى خۆمانى پێوه‌ بكوژين، چونكه‌ ئه‌و وه‌كو سۆنه‌ وايه‌ قه‌ت ته‌ڕ نابێـت.
سه‌ير له‌وه‌دايه‌ مه‌لا به‌ختيار مێژووى يه‌كێتى به‌ كه‌سانێك ده‌فرۆشێـته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان دامه‌زرێنه‌ر و بناغه‌دانه‌رى يه‌كێتى بوون، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدايه‌ رۆژانێك بوو ئه‌م كابرايه‌ خيانه‌تى گه‌وره‌ى له‌ يه‌كێـتى و له‌ كورد ده‌كرد له‌و سه‌رده‌مه‌ ناسكه‌دا كه‌ به‌عس و به‌عسيه‌كان به‌ ئاگر و ئاسن رووبه‌رووى گه‌له‌ زوڵملێكراوه‌كامان بووبوونه‌وه‌. كه‌چى ئه‌م زۆربڵێيه‌ خۆى لێكردووين به‌ فريشته‌ى كوردايه‌تى و وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵك نه‌زانيت خۆى كونێيه‌کەى لە هەموو روویەکەوە چه‌ندە پيسه‌.
مه‌لابه‌ختيارو حيزبه‌كه‌ى كۆنه‌ به‌عسييه‌كى وه‌كودكتۆر ئاسۆيان هێناوه‌ كه‌ له‌ به‌غدا ئيتيحاد ته‌ڵه‌به‌ بووه‌ و خه‌ڵكى ده‌كرد به‌ به‌عسى و باوكى لە داخی ئەو سەری نایەوە و خاڵێكى كه‌ ناوى موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانييه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانيت چى موخليسێكى سه‌رشۆڕى به‌عس بووه‌ و ماميشى له‌ گۆڤارى ره‌نگينى به‌عسدا جێپه‌نجه‌ى خۆى دياريكردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش حيزبه‌كه‌ى ئێستا پڕبووه‌ له‌ كۆنه‌ به‌عسى و ئه‌من وئيستيخبارات و ته‌وارى وقوه‌ خاسه‌ وئه‌نفالچى و جاش وخۆفرۆش كه‌ له‌ سه‌رده‌مى به‌عسدا كه‌س و كارى ئێمه‌يان ده‌چه‌وسانده‌وه‌، ئيتر پێم سه‌يره‌ له‌ رووياندێت باسى به‌عس ده‌كه‌ن! ئەم ئاسۆیە کەتنێکی گەورەی کرد لە خەستەخانە، گەیشتە ئەو رادەیەیەی کە خەریک بوو سەری تێدا بچێت، جەلال تالەبانی فریای کەوت و زەمالەیەکی بۆ جێبەجێ کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک دوور کەوتەوە و چووە ئینگلتەرا، جوان نییە لێرەدا باسی ئەو کەتنەی بکەین، خۆی فیکەی خۆی دەناسێتەوە.
ئه‌و بۆ 23 ساڵ دەچێت،‌ مه‌لا به‌ختيار و به‌شێك له‌ سه‌ركردايه‌تى و هێزه‌ ئه‌منيه‌كانى يه‌كێـتى ئەوەی ‌به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكى سلێمانى و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كردويانه‌، به‌عسيه‌كانيش هه‌ر ئه‌وه‌يانكردوه‌ كه‌ پێى ناشرين و نابووت بوون، خه‌ڵك لێيان راپه‌ڕى،كه‌سێك كه‌ خۆى حيزبه‌كه‌ى به‌ كار و كرده‌وه‌ و ره‌فتارانە‌ به‌عس ئاسایی رەفتار بکەن، خه‌ڵكى سلێمانى و ناوچه‌كانى سلێمانى بچه‌وه‌سێنێتەوە، هەڵبەتە دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بکات، کە له‌ ئيستادا خه‌ڵك وه‌كو به‌عس سه‌يرى دام وده‌زگا ئه‌منيه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانى حيزبيه‌كه‌ى يه‌كێـتىش ده‌كات. بۆيه‌ مەلا بەختیار بۆى نيه‌ به‌ناوى شارێكه‌وه‌ قسه‌ بكات كه‌ خۆى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ نيیه‌ ، وەکو ملازم موحسين ئاسا به‌زۆر خۆى سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌ ئازا وچاونه‌ترسه‌دا، بريار و چاره‌نووسى ئه‌م شاره‌ له‌ده‌ستى هاوڵاتيه‌كان خۆیاندایە، كه‌ به‌ مۆرى په‌نجه‌يان له‌ دوو كه‌س ده‌نگيان به‌ سه‌رۆكى ليستێك و بزووتنه‌وه‌كه‌ى داوه‌ و ئه‌يانه‌وێت ئه‌وان حوكميان بكه‌ن، نه‌ك خه‌ڵكانى هاورده‌ و چه‌قاوەسوو چناوه‌ و زۆر بلێى و درێژدادڕ و پاشه‌ڵپيس و دز و جه‌رده‌. خوا نه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر من له‌ برى مه‌لا به‌ختيار بوومايه‌ و خه‌ڵكى شارى سلێمانى به‌وشێوه‌ ناشرينه‌ سه‌يريان بكردمايه‌، ئه‌وه‌ به‌دڵنياييه‌وه‌ لوتى خۆمم ره‌شده‌كرد ئه‌م شار و وڵاته‌م به‌جێده‌هێشت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە