کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنەكەی موبارەك مێردەكەی خۆی بەباشترین سەرۆك دەزانێت

Friday, 24/08/2012, 12:00





خاتو سوزان وعەلا وجمال سەرەرَای قۆرخكردنی حوكم لەسیساڵ زیاتر وتەزویری هەڵبژادن وگەندەڵی موبارەك بەباشترین سەرۆك لە دنیا دەبینن.هەروە ژنەكەی قەدافی وبنعەلی ومنداڵەكانیان. مەنسوری قومارچیش وچڵكاوخۆرەكانی بنەماڵە بەرزانی بەسەركردەیەكی نمونەیی ولەجیهاندا بێوێنە دەزانن.فازل بەشارەتیش زۆر موعجبە بە بەرزانی وسەرەرَای ئەو هەمو چەواشە ودرۆ ودۆرَان وشكستە گەورانە هێشتا سەنگ وقورسایی بەزیادبوون دەبینێت, لەكاتێكدا بەرزانی خۆی سیما ورَەنگی شكست وشەرمەزاری بەناو چەوانیدا دیارە ونایەوێت زۆر دەربكەوێت.
بەپێچەوانەی قسەكانی بەشارەتی بەرزانی نەك تەنها لەهەرێم بەڵكو لە ئاستی نێو دەوڵەتیش وەزعی شرَە وبەردەوام بەرەو خەرابتر دەرَوات.بێجگە لەتوركیا ئەوەتا پەیوەندییەكان لە گەڵ حكومەتی فیدراڵ, لە گەڵ ئێران وتەنانەت لە ئەمریكاش بەرەو خەرابییە وزۆر دابەزیوە و ئەمریكا دژ بەئەو پشتگیری مالكی دەكات. پەیوەندی وپەیمان لەگەڵ تورك وەكو بیناسازی سەر بەفرە وزۆر ناخایەنێت. بەشارەتی شكستەكان بەسەركەوتن وەسف دەكات ودابەزینیش بەقورسایی ئەمەش, ئەم كلكەلەقێیە پێویستە بۆ هەركەسێك بیەوێت لەبنەماڵە نزیكبێتەوە وكارێكی باشی دەستكەوێت.
قەزافی بە شۆرَشگیرانی ولاتەكەی دەگوت جرد, بەشار ئەسەد دەلێت میكرۆب بەشارەتیش كەلەبنەماڵەوە نزیكە میللەت ورَای جەماوەری ئازادیخواز بە پووش بێبایەختر وكەمتر دەبینێت. ئەوەتا دەڵێت گۆرَان وئیسلامیەكان وهەندی یەكێتی, كەواتە نوێنەری یەك ملیۆن دەنگدەر, بەئەندازەی پووشێك رەواجی نییە. ئەمەتا تاكرَەوی ودیكتاتۆرییەت وهەنگاونان بۆ دۆزەخ. وەكو ئاشكرا دیارە بەشارەتی وئەو بنەماڵەیەی خزمەتیاندەكات ودەهۆڵیان بۆ لێدەدات ئاگایان لێنییە چی بەسەر قەزافی وكورَەكانی وبنعەلی ولەیلا وموبارەك وخێزانەكەی هات. بەشارەتی دەیەوێت بەبێژنگ رَێ لەهەتاو بگرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە