پێشبینیەکانی ئۆج ئالان هاتنەدی
Wednesday, 26/02/2014, 12:00
2019 بینراوە
جان دوندار
دوێنێ هەواڵی شەڕ و پێکدادان لەناوچەی شڕناخەوە بڵاوبۆوە ئەم هەواڵە زۆر گرنگە ، چونکە ئەم هەواڵە ڕێڕە و ئاستی تورکیا دەگۆڕێت ، من پێم وایە لەبارەی ڕێڕەوەوە عبدوللە ئۆج ئالان کەسێکی دیاریکەری پێشهاتەکانە ، ویستم ئەم قسەیە بسەلمێنم : لەبارەی موزاکەرەی ئیمرالییەوە ئەو بەڵگەیەی کە دەستمان کەوتبێتن ئەو چاوپێکەوتنەیە کە ڕۆژنامەی (میللییەت) لە ٢٣ ی شوباتی ٢٠١٣ بڵاویکردۆتەوە ، ساڵێک بەسەر ئەم دیداری ئۆج ئالانەدا تێپەڕیوە ، سەرەتا کە ئەم چاوپێکەوتنەی ئۆج ئالان بڵاوبۆوە هەرایەکی زۆری نایەوە لەگەڵ بەسەرچونی کاتدا هەندێک خاڵی دیدارەکە لە بیر کران ، من دوای ساڵێک جارێکی تر بە نوسراوەیی ئەو دیدارەی ئۆج ئالانم خوێندەوە ، بۆم دەرکەوت کە ئۆج ئالان لە ژوورە تاکە کەسێکەی خۆی بە پێشبینیەتی باش قۆناغەکە دەبات بەڕێوە .
بابزانین چۆن :
١/ لەکاتی کوشتنی ٣ ژنە کورد لە پاریس مانگ و نیوێکی بەسەردا تێپەڕیبوو ئۆج ئالان لە ئیمرالی لەم بارەیەوە وتویەتی (بە ئەندێشە و خەیاڵی خۆم بیردەکەمەوە ئایا میت لەئارادایە ؟ ، بەڵێ .. کەواتە هێشتا کودەتا بەردەوامە) دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لەبارەی کوشتارەکەی پاریسەوە لەبارەی ئەوەی کە میت دەستی هەیە لەم کوشتارەدا بەڵگە و تۆماری دەنگی سەر بە میت بڵاوبۆوە .
٢/ دەوڵەتی پەرەلال :
زاراوەی دەوڵەتی پەرەلال لە پێش ئەردۆغان ئۆج ئالان بەکاریهێناوە ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئۆج ئالان کە بە نوسراوەیی تۆمار کراوە ئۆج ئالان دەڵێت (لە تورکیا لە ٣ قۆڵەوە کار و خەباتی دەوڵەتی پەرەلال لەئارادایە ، یەکەم یەهودێکان لە ئەمەریکا ، دووەم ئەرمەنێکان ، سێیەم دەستێوەردانی لۆبی ڕۆمەکان ، ئەمانە خزاونەتە ناو ئاکاپە و دەزگا ڕاگەیاندنەکان و بازرگانیشەکانەوە ، تەنها میت ماوە ،. دەیانەوێت سەرۆکی میت لەسەرکار لابدەن ، هێزێکی بەهێز لەپشت هەموو ئەمانەدان) پێش ئەم نوسینە بە ٢ هەفتە ئەردۆغان هەمان شتی هێنایە زمان ئەردۆغان ووتی (دەوڵەتی پەرەلال کێن ئەمانە کارسازانی فایز و ڕاگەیاندن و لۆبی سەرمایەدارین) .
٣/ داواکاری گشتی داوای هاکان فیدان دەکات :
ئۆج ئالان لەم بارەیەوە ساڵێک پێش ئێستا ووتویەتی (ئەم هێزی پەرەلالە پیلانیان کرد تاکو کودەتایەک بە سەر میتدا بهێنن ، من هەستم بەمەکرد و ووتم ئەمە کودەتایە ، ئەگەر کۆشکی میت بڕوخێنرێت بەواتای ئەوەدێت هەموو قەڵاکانی تورکیا دەگیردرێت ، ئەگەر سەرۆکی میت فیدان دەستبەسەر بکرێت دوایش سەرۆک وەزیران دەستبەسەر دەکەن ، هەستم بەوەکرد کە دەتوانم ڕێ لەم کودەتایە بگرم هەربۆیە ئەم قۆناغەم دەست پێکرد) .
٤/ جەماعەت :
ئۆج ئالان دەڵێت (مەڵبەندی ئەم جەماعەتە ئەمەریکایە) دوایش دەڵێت (کاتێک منیان هێنایە ئێرە فەتحوللە گولانیان برد بۆ ئەمەریکا ، لە ١٢٠ وەڵاتدا مەدرەسەیان هەیە باشا ئەم پارەیە لەکوێوە دێت ؟) .
٥/ ئەردۆغان دەپرسێت و دەڵێت (با جهپ .. پارتی کۆماری گەل .. با بەدوای زهنیەتی هیتلەر لەناو کۆشکی سەرکردایەتی خۆی بگەڕێت) ئۆج ئالانیش دەڵێت (نەتەوە پەرستێتی جهپ و مهپ وەک نەتەوە پەرستێتی هیتلەر وان تەنانەت ساڵی دامەزراندنیشیان وەک یەکە ، ئەمانە دژایەتی بەرامبەر بە گۆڕینی دەستوری ڕیشەیی دەکەن) ، وە ئەم پێشبینییەی ئۆج ئالان هاتەدی .
٦/ مادەی هاوڵاتی بوون لە دەستوری ڕیشەییدا :
ئەو ڕۆژانە ئۆج ئالان بە پەرلەمانتار سرری سورەیە ئۆندار ئەم مادەیەی پێ نوسیوە (هەرکەسێک بە ئیرادەیەکی ئازادانە پابەندی خۆی بە تورکیاوە بهێنێتە زمان کەواتە هاونیشتیمانی کۆماری تورکیایە) حکومەتی ئەکەپەش لەبارەی قۆمسیۆنی گۆڕینی دەستور هەمان بۆچونی ئۆج ئالانیان دەهێنایە زمان .
٧/ سوریا
لەبارەی سوریاوە ئۆج ئالان پێش ساڵیک ئەم پێشنیارەی کردووە (کوردانی ڕۆژئاوا با لەگەڵ هەردوولادا چاوپێکەوتن بکەن ، کامیان دان بە مافی کوردا دەهێنێت با لەگەڵ ئەواندا کاربکەن ، کورد ناچێتە ژێر ڕکێفی بارزانییەوە ، پێویستە هێزی پاراستنی خۆماڵی پێکبهێنن) ئەم پێشنارەی ئۆج ئالان کرایە باری جێبەجێکردنەوە .
٨/ فێدراسیۆن :
پیلانی مێشکی ئۆج ئالان بەم شێوەیەیە : (لە داهاتودا کورد بە ئازادانە پێناسەی خۆیان دەکەن و خۆشیان بەڕێوە دەبەن ، ئەگەر ئێستا سوربین لەسەر گۆڕینی دەستور ئەمە حەساسییەت ئەخوڵقێنێت ، ئەگەر مەرجی خۆسەری بەڕێوبەرایەتی هەرێمی شێوازی ئەوروپا لاببرێت ئاستێکی گرنگی ئەم مەسەلەیە چارەسەر دەبێت) هەفتەی ڕابردو لەبارەی مەرجی بەڕێوبەرایەتی هەرێمی شێوازی ئەوروپا سەرۆک کۆماری تورکیا عبدوللە گول بە کورتی ووتی (ئەم شێوازە سکاڵایەکی زۆر چارەسەر دەکات ئەگەر داوای باشترینی بکرێت ئەوە پێی دەوترێت خۆسەری) .
٩/ پیاوانی دانا :
کاتێک ئەوکاتە لەگەڵ ئۆج ئالاندا دیدار ئەنجام دەدرا پاشەکشێی گەریلا لە ڕۆژەڤدا بوو ئۆج ئالان دەیووت (پاشەکشێکردن لە ژێر چاودێری پیاوانی دانا ئەنجام دەدرێت ، من بۆچونی ئەوەی کە ئەگەر گەریلا پاشەکشێ بکات تەواو دەبن بە گونجاو نازانم ، لەو شوێنانەی بۆی دەکشێننەوە زیاتر و زیاتر گەریلا بەهێز تر دەکەین) ، کاتێک پیاوانی دانا لە ئەنەدۆڵو گەشتیان دەکرد پاشەکشێ دەستی پێکرد .
١٠/ ڕەوشی خۆی :
لەم بارەیەوە ئۆج ئالان دەڵێت (نەزیندانی ماڵ و نە لێبوردن ، پێویستی بە ئەمانە ناکات ، هەموومان ئازاد دەبین ، ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بخەم نەکەسانی سەر بە دۆزی کجک لە زیندان دەمینن و نەکەسانی تریش ، ئەگەر ئەمانە نەهاتنەدی ئەوە بە ٥٠ هەزار کەسەوە شەڕی گەل دەست پیدەکات) .
کاتێک دەبینین قسەکانی کە ساڵێک لەمەوبەر ووتویەتی ئێستا هاتۆتەدی هەربۆیە مرۆڤ مەراقی لەلا دروست دەبێت کە ئایا کە ئێستا لەوێ دەبێت باسی چی بکەن .
و / ڕێبوار هەمەوەندی