ده‌سه‌ڵاتی علوج
Monday, 04/04/2011, 12:00
وا بزانم که‌سێک نییه له عێراقدا ئاشنا نه‌بێت به‌ووشه‌ی علوج، ئه‌م ووشه له دوای به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاوه‌وه، موحه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف مانا ڕیشه‌ییه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ستدا و بوو به‌چه‌مکێکی گاڵته‌ئامێز نه‌ک هه‌ر له‌ناو کۆمه‌ڵگای عێراقیدا بگره له‌جیهاندا. یه‌کێک له‌مانا دیار‌و به‌رچاوه‌کانی علوج واتهدرۆی شاخدار، درۆی شاخدار به‌و مانایه‌ی جاران پیاوێکی درۆزن هه‌بوایه‌ت خه‌ڵک ده‌چوون سه‌ریان دهنایهسهری تا درۆیان بۆ بکات و ئه‌وانیش پاشان وه‌ک نوکته بۆ خه‌ڵکی بگێڕنه‌وه‌و پێبکه‌نن.
مێژوویه‌کی دوور نییه، هه‌موومان درۆکانی سهحافمان له‌یاده، کاتێک کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌ست سه‌دان میدیای جیهانی له‌ده‌وری کۆده‌بوونه‌وه، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته هه‌واڵیکی نوێیان گوێ لێبێت، چونکه هێرشه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو لێدانی بنکه‌و سهربازگهعێراقییهکان هه‌مووی له‌ڕێگای تی ڤییه‌کانه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرانه‌وه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی گوێیان له‌درۆیه‌کی نوێ بێت و که‌مێک پێبکه‌نن، بیرم دێت ڕۆژنامه‌نووسێک له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵێکدا گووتی: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆمان بێ سه‌حاف به‌سه‌ر برد" به‌کورتییه‌که‌ی سه‌حاف له‌جه‌نگی عێراق/ ئه‌مه‌ریکادا له ڕێگای به‌کارهێنانی ووشه‌ی علوجهوه مێژوویه‌کی بۆ خۆی نووسییه‌وه، که ناسراوه به‌مێژووی درۆ.
ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێمه له زۆر شت‌دا ڕێک و ڕاست لاسایی به‌عس ده‌که‌نه‌وه ته‌نانه‌ت له درۆکردنیشدا، هه‌رکه‌سێک ئه‌مڕۆ گوێ له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وان بگرێت، له‌وه‌ش تێده‌گات له سهحافیشدا ئێمه له‌وان زۆرترمان هه‌یه. یه‌کێک له‌و ده‌زگا علوجانه ده‌ڵێت: (رێكخراوی قاعیده ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رای ئازادی‌دا گرتووه) ئه‌وه‌ی من به‌م دێڕه پێدهکهنێنێت خودی درۆکه نییه ئه‌وه‌نده‌ی خودی گێلێتی ئه‌و که‌سه‌یه وه‌ک سه‌حاف درۆیه‌ک ده‌کات خۆیشی پێکه‌نینی پێ دێت!. ئه‌م علوجه وا ده‌زانێت سه‌رای ئازادی به‌ره‌کانی جه‌نگه ئێمه پێویستمان به زانینی هه‌واڵه‌کانی بێت، تا له‌وباره‌وه زانیاریمان بداتی و بڵێت: به‌داخه‌وه به‌ره‌کانی جه‌نگ که‌وتۆته ده‌ست تیرۆریسته‌کانی قاعیده...
هه‌موومان ده‌زانین و له‌م ڕووداوانه‌ی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌و ڕاستییه ده‌رکه‌وت، که قاعیده درووستکراوی سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بوو، ده‌رکه‌وت قاعیده ئه‌وه‌نده دوژمنێکی گه‌وره‌ی وه‌همی بوو وه‌ک خۆی بوونێکی وا گه‌وره نه‌بوو، هه‌مان شت ده‌رکه‌وت، که به‌شێکی گه‌وره له قاعیده خودی ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌کان بوو، به‌رده‌وام به بیانووی بوونی قاعیده‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا پاره‌یان له ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرت و درێژه‌یان به ده‌سه‌ڵات ده‌دات، به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌رکه‌وت مه‌ترسییه گه‌وره‌کان خودی دکتاتۆرهکانن، هه‌موو کۆمه‌ک و هاوکاری دارایی قاعیده لای دکتاتۆره‌کانه‌وه ده‌کران و له‌وێوه پڕ چه‌ک ده‌کرێن بۆیه به نه‌مانی دکتاتۆره‌کان و کۆتایی یاری مشک و پشیله له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا حه‌قیقه‌ت و قورسایی قاعیده ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و یارییه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێت تازه به‌تازه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌ستی پێبکه‌ن ده‌مێکه له ووڵاتانی عه‌ره‌بی کۆتایی هاتووه، پێتان وا نه‌بێت هه‌ندێ زیندانی گوناه بێنن و چه‌کی لێببهستن و بیانته‌قێننه‌وه و وه‌ک مه‌ساجێک به گوێی ئه‌مه‌ریکایدا بده‌ن، که گوایه هێشتا قاعیده له عێراقدا مه‌ترسی هه‌یه، به‌ڕێزانم: ئێمه له 2001 دا ناژین له 2011 دا ده‌ژین تکایه ئه‌و سفره لای خۆتان بگۆڕن به ژماره یه‌ک، ئێستا سه‌رده‌می کۆتاییهاتنی دکتاتۆره‌کانه تکا ده‌که‌م له‌مه تێبگه‌ن ڕۆژانه چه‌ندین جار گوێتان له‌م ووشه ده‌بێت game over بۆ تێناگه‌ن.
بڕوا ناکه‌م کارتی سوتاوی قاعیده له‌و ئه‌زمه قوڵه ڕزگارتان بکات، هه‌روه‌ک و چۆن کارتی هێنان و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌عسییه‌کان بۆ که‌رکوک دادی نه‌دان، پێتان وانه‌بێت، ئه‌مه‌ریکا ئاگای له‌م یارییه دۆڕاوه نه‌بێت، کاتێک له گه‌ڵیان داده‌نیشن، پێیان ده‌ڵێن: ئه‌مه ده‌ستی ئێران و تیرۆریستانی له پشته، کاتێکیش ده‌چنه ئێران ده‌ڵێن: ئه‌مه ده‌ستی ئه‌مه‌ریکایه‌و به گۆڕان ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ڕێزان ئێمه زۆربه‌ی درۆکانمان له‌به‌ره، ئێمه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی علوجدا گه‌وره بووین، که ئێوه‌ش هه‌ر لاسایی علوج ده‌که‌نه‌وه، هیچ نه‌بێت با بێتام نه‌بێت که‌مێک ترش و خوێی پێوه‌که‌ن با تۆزێک له‌م مه‌راقه‌ی ئه‌مڕۆدا پێبکه‌نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست