کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندى ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان لەئێستادا تەنها مووچەیە و هیچی دیکه‌ !!

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


ئیوە بڵێن ئۆپۆزسیۆن چى ماوە لەپەرلەمان ؟ چى بۆ كراوە ؟ چى بەگوێ كراوە ؟ بەڕاى خۆم وەك گەنجێك ئەندامانى پەرلەمانى ئۆپۆزسیۆن (یەكگرتوو گۆڕان كۆمەڵ) كاریان لەناو پەرلەمان تەواو بووە ، هەموو كارتەكان تاقى كرانەوە ، هەموو ڕێگاكان گیرانە بەر ، خۆپیشاندان ، ناڕەزایى ، ئیمزا كۆكردنەوە ، كۆبوونەوە ... هتد .
هەموو كوردستان جوڵا تەنها سەرۆكى هەرێم یاساى خۆپیشاندان تێ نەپەڕێنێ ، كەچى هیچ ڕێزێكیان بۆ ئەو هەموو دەنگە دانەناو تێ پەڕێندرا و ئێستاش ڕۆژانە ئەنجامە كارەساتبارەكانى دەبینین ، فرسەتى مێزكوتانى گۆڕان و ئەو هەموو شەڕەى كردیان لەسەر بووجە هیچى لەمەسەلەكە نەگۆڕى ، ئامادەكردنى دەیان پرۆژە یاسا لەلایەن گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو ، هەمووى ڕەتكرایەوە ، ڕاوا نەكردنى دەیان پرسیار بۆ حكومەت كەتائێستا بێ وەڵامن ، چارەنووسى چوار ملیارەكە ؟ دەرهێنان و بەقاچاخ بردنى ئەو هەموو نەوتە ؟ زیاد نەكردنى مووچەى هێزەكانى ناوخۆ و دابین نەكردنى مووچە بۆ كابانى ماڵ ، نەهاتنى وەزیرەكان بۆ پەرلەمان ، جێ بەجێ نەكردنى 17 خاڵەكەى پەرلەمان ، پەلاماردان و سەرشكاندنى پەرلەمانتار و زیندانى كردنى دەیان پەرلەمانتار و شكاندنى حەڕەمى پیرۆزى پەرلەمان و ...... هەرچى ئێوە بەخەیاڵتان دادێ كەئەندامانى پەرلەمان لەفراكسیۆنەكانى كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتوو كردوویانە و من بیرم چووە ، هەموو ئەمانە و سەدان هەوڵ و ماندووبوونى تریان كەبەزیادەوە كراوە هەمووى بێ سوود بووە ، چونكە ئەم دەسەڵاتە بڕیارى داوە كەگوێ نەگرێ لەگەڵ ڕێزم هیچ حسابێكیان بۆ نەكا ، ئێستاش ئامادە نیە گوێ بگرێ لێیان ؟ ئەوەتا دوایى ئەو هەموو هەوڵانە و هاتنى قۆناغێكى تر لە دواى 17 ى 2 و سەرهەڵدانى شۆڕش و ڕاپەڕینێكى ترى نوێ لەڕقى ئۆپۆزسیۆن متمانەیان دایەوە بەحكومەتە گەندەڵەكە ، ئێستا كاتیەتى دەسەڵات و زۆرینە و سەرۆكایەتى پەرلەمان و حكومەت گوێ لەئۆپۆزسیۆن بگرن و كارنامەكانیان بەهەند وەربگرن بەپێچەوانەوە تازە بەتازەو زۆر بێ منەتانە مەسعودى بەناو سەرۆك هەرێم بەئاشكرا و بەبەرچاوى هەموو دونیا بەرهەم ساڵحى سەرۆكى حكومەتى حزبى پارتى و یەكێتى ڕادەسپێرێ كەگوێ لەهەموو كەس بگرێ تەنها گوێ لە ئۆپۆزسیۆن نەگرێ ؟ .
ئێستا ئێوە بڵێن ئەم پەرلەمانە بۆ هەڵنەوە شێتەوە ؟ حیكمەتى مانەوەى (ئۆپۆزسیۆن) لەمەودوا لەناو ئەم پەرلەمانە حزبیەیى پارتى و یەكێتی لەچیدایە ؟ لەئێستادا تەنها و تەنها مووچە و پارە ئەوان بەپەرلەمان دەبەستێتەوە ؟ گەر وابڕوا دەبێ هەر سێ لایەن بەئاشكرا بۆ شەقام و ئەو جەماوەرەى لە 25 ى 7 دەنگى پێداون بڵێن ڕاستە هیچمان بۆ ناكرێ و بەناوى زۆرینە هەموو یاسا و بڕیارەكان دەڕۆن بەڕێوە بەڵام ئێمەش لەبەرئەوەى ناتوانین دەست بەردارى مووچە و بوجە و ئیمتیازاتەكانمان بین بۆیە ماوینەتەوە و بەیەكجارى نایەین بۆ مەیدانەكانى سەراى ئازادى و تەنها باسى هەڵوەشاندنەوەى حكومەت دەكەین باسى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان ناكەین ، چونكە پەرلەمانى ڕاستەقینەى جەماوەر كەسەراكانى ئازادین ئوتێلى دەیان دەفتەر دۆلارى و مووچە و پارە و ئیمتیازاتی لێ نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە