وڵامێك بۆ به‌ڵین عبدالله و ساخته‌كاریه‌كانی
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
هه‌مومان بینیمان كه جه‌نابت به چ شیوه‌یك فێڵت له حكومه‌تی دانیماركی كردوه. به‌راستی جێگای شه‌رمه بۆ خۆت و هه‌موو تاكه‌كی كورد له دانیمارك كه جه‌نابت به‌م شیوه‌یه وڵامی وڵاتێك ده‌ده‌یته‌وه كه له زۆرترین رۆژانی سه‌خت به هاوارتا هاتووه مافی په‌نابه‌ریتیت وه‌رگرتووه و ئێستا ره‌گه‌زنامه‌ی دانیماركیشیان داویته.
سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ساخته‌كاریه كه كردوته كه چی له پێش چاوی كامیره ده‌ڵیی كه ئاگاداری یاسای دانیمارك نیت. پاشانیش له سایتی كۆردستانپۆست رایده‌گه‌ینی كه جه‌نابت پێشمه‌رگه‌یكی تێكۆشه‌ریت گوایه چوونكه خه‌باتت بۆ میلله‌ته‌كت كردوه یاساییه كه فێڵ له حكومه‌تی دانیمارك بكه‌یت.
به‌ڕیزم ئه‌بێ خۆت له‌گه‌ڵ خۆت و وڵاتی دانیمارك و میلله‌ته‌كه‌مان راستگۆ بیت. به‌راستی جیگای شه‌رمه‌زاریه كه كه‌سێكی وه‌كوو جه‌نابت ناوی كورد هه‌تا ئه‌م راده‌یه نزم كا له ئه‌وروپا. باشترین كار ئه‌گه‌ربته‌وێ زیاتر ریسوا نه‌بی ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ی كه له كوردستان وه‌رت گرتووه و ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر حێسابی نه‌خۆشیی له دانیمارك وه‌رتگرتووه ته‌سلیم بكه‌یته‌وه و داوای ڵیبوردنیان لێ بكه‌یت و باجی كاره‌كه‌ت بده‌یته‌وه. نه‌ك بیێت به‌رگری له كاره ناشرینه‌كه‌ت بكه‌یت. دڵنیام كه كه‌سانێكی زۆر وه‌كوو تۆ هه‌ن كه به‌م كاره ساخته‌كاریانه هه‌ڵده‌ستن و چاویان هه‌ر تێر نابێت.
تكات لێ ئه‌كه‌م وه‌كوو كوردێك چی ده‌كه‌یت بیكا به‌ڵام ئابرومان زیاتر مه‌به چوونكه من خۆم یكێك له‌و كه‌سانه‌م كه به سه‌دها هه‌زار كرون پاره‌ی زكات له‌م وڵاته ئه‌ده‌م كه چی دێته ناو گیرفانی تۆ و له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌زاران ئێمتازو پاره‌ت هه‌یه له كوردستان.
هیودارم ساخته‌كانت دوباره نه‌كه‌یته‌وه و ببێت به عیبره‌ت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه فێڵ له میلله‌تی خۆی و وڵاتیك ده‌كه‌ن كه له رۆژانی سه‌ختا نان و ئاو وخانویان داویه‌تێ.
به كوردی ئه‌ڵین گه‌ر ئاوت له كانیێك خوارده‌وه به‌ردی تێ مه‌گره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست