کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بفەرموون ...بۆ زبڵدانى مێژوو

Friday, 27/02/2009, 12:00

1822 بینراوە


زۆر كات و لە زۆر شوێن و دانیشتندا زۆر پۆزتان لێدا و زۆریش فەلسەفەتان پێفرۆشتین .. كەستان لە خۆتان پێ باشتر و پێ دڵسۆزتر قبوڵ نەبوو .. بگرە لە غەیرى خۆتان و كاسەلێس و ماستاوچیەكانى دەورى خۆتان زیاتر.. هەموو خەڵك لە چاویلكە كزەكەى ئێوەوە خۆفرۆش و خائین و تابوورى پێنج بوون ...
لەم چەندین ساڵەى دواى ڕاپەڕین و لە سایەى حوكمە قەرەقوشیەكەتاندا چیتان ویست بێ سێودوو..بێ سڵەمینەوە ..بێ شەرم كردتان !!!.
بكوژ و ببڕى شار هەر خۆتان بوون ..ڕەش و سپیتان تێكەڵ كرد ...تەڕ و ووشكتان پێكەوە سووتاند .. حەرامتان بە حەڵاڵ و حەڵاڵتان بە حەرام كرد..هەرچى خوا و مرۆڤایەتى پێیان ناخۆش بوو ئێوە بە شانازیەوە كردتان !!!
سەرەڕاى هەموو ئەمانە ئێمەى خەڵكى بەش مەینەت و ساویلكە و ڕەشوڕووتى ئەم دەڤەرە هەر دەست لەسەر سنگ و بەڕێزەوە بەبرا گەورە و خەمخۆرى خۆمانمان دانان و هەموو جارێكیش لەسەروبەندى هەڵبژاردنەكاندا لەلایەكەوە بە كۆمەڵێ درۆى شاخدارو پەیمانى ناڕاست و لە لایەكىتریشەوە بە دروستكردنى كۆمەڵێ دوژمنى وەهمى و یاریكردن بەوەتەرى نەتەوەیىمان فریوتان داوین وكوێرانە وەك جادوومان لێكرابێت بەرەو سندوقەكانى دەنگدان كشاوین تا عەهد و وەفا و پەیمانتان بۆ تازەكەینەوە و سەرلەنوێ ئاغایەتى ئێوەونۆكەرى خۆمان تۆخ كەینەوە !!!.
كەچى لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا نەتانزانى بۆخۆتان بەبێ دەنگى بیخۆن !! پارە و پۆست چاوى سووركردن ..كەوتنە وێزەى یەكتر و ڕووماڵى هەموو نهێنیەكانى یەكترتان كرد .. یەكترتان كرد بە پەندى زەمانە ، ئەوەى لەژێر بەڕە بوو خستانە سەر بەڕە و ئەوەش خەڵك پەى پێ نەبردبوو خۆتان ئاشكراتان كرد ، ئەم تەنگژەییەى ناو خۆتان پەردەى لەسەر هەموو ڕووە ڕەشەكان لادا و هەموو دەمامكەكانى خستە خوارێ ...
تازە نەخۆشیەكەتان لێى پیس كردون و تەشەنەى كردوە بۆ هەموو گیانتان بەجۆرێك كە ئیتر ناتوانن بیشارنەوە و لە تاریكیدا ئارایشتى بۆ بكەن .. لەناخەوە بۆگەنتان كردوەو ماروو مێروو تێیداون و بۆنى پیستان وا هەموو چواردەورەكەتانى تووڕەكرد .. هاكا بە پەڕۆیەكى پیس كلكیان گرتن و هەتا دەستیان بگرێت فڕێیاندانە زبڵدانى مێژووەوە.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)