کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆزانی خاڵە شەهاب لە وێنە کێشانەوە. بۆ گوندەی پەڕلەمان

Friday, 06/11/2009, 12:00


هەمومان ئاگادارین لیستی بەناو کوردستانی یان ڕاستر بڵیین لیستی هەچەکەی یەکێتی و پارتی بە هەردو سەرۆکە فاشیلەکەیەوە کە جەلال بارزانی و مەسعود تاڵەبانین. بۆیەش وا ئەڵێم چونکە لەدوای ئەوەی لەسەر سەروەت و سامانی ئەم کوردستانە شەڕی ناوخۆیان هەلگیرساندو هەزاران کوڕی خەڵکیان کردە قوربانی گیرفانیان دواتر بۆیان ڕون بۆوە کە خەڵکی کوردستان تا سەر ئێسقان لێیان ناڕازیەو تفو نەحلەتیان ئەکات ئەگەر بە خۆیاندا نەچنەوە ئەوە چارەنوسیان بەرەو داڕوخان و پوکانەوە ئەچێت بۆیە ئێستا وەك چەسپی دو قلو وان. چاك ئەیانزانی خەڵکی کوردستان تا سەر ئێسقان لێیان توڕەیەو بونەتە هەڕەشە بۆسەر کورسی و هەیمەنەیان. بۆیە خێرا ڕێکەوتنی ستراتیجیان مۆر کرد کە ئەو ڕێکەوتنەیان تەنهاو تەنها بۆ دژایەتی خەڵکی کوردستان و بەرهەڵستکاران و ڕۆژنامە نوسان و دورخستنەوەی مەترسی بو لەسەر دەسەڵاتیی پاوانخوازانەیان. لە هەڵبژاردنی 25 -7 دا ماستاو نەما نەیکەن بۆ خەڵکی کوردستان تا دەنگیان پێبدەن . هەزاران وەعدو بەڵێنی بێبنەمایان دا بە دەیان بە هەزاران دەفتەرە دۆلاری دزراوی ئەم میللەتەیان وەك کۆمپانیایەکی سود هێنەر خستە کار. بەڵام وەك بینیمان ئەو دو حیزبە زل و خاوەن ئەندام و جەماورە زۆرە سەرەڕای ئەوەی وەك چەسپی دو قلو تێکەڵ بون سەرەڕای ئەو هەمو پارەیەی لە میللەتیان دزیبو تەخشان و پەخشانیان کرد بەسەر سەرۆك عەشیرەت و ئاغاو چەند کەسایەتیەکی کوردستاندا تا خەڵکیان بۆ کۆبکەنەوەو سەرەڕای ئەو هەمو تەزویرو ساختەیەی لە کاتی هەڵبژاردن کردیان واش 57 کورسیان هێنا ئەوە ئەگەر بێت و لێکیان جیا بکەینەوە لەبەر خاتری خاتران واز لە تەزویرو ساختەکاریەکانیان بێنین ئەوە دەری ئەخات کە هەر لایەو 3 کورسی و نیوی لە لیستی گۆڕان زیاتر بەدەست هێناوە ئەگەر بەروادردێکیش بکەین لە نێوان تەمەنی یەکێتی و پارتی و تەمەنی لیستی گۆڕان. ئەوە شکست و دۆڕانێکی گەورەیە بۆ یەکێتی و پارتی. کەچی ئەمڕۆ دەبینین لیستی هەچەکە لە پەڕلەمان لە جیات ئەوەی هەوڵ بدات داکۆکی لە ماف و پەڕژەوەندیەکانی خەڵکی مەحرومی کوردستان بکات چونکە خۆیان پێش هەڵبژاردن بەڵێنیاندابو کە پەڕلەمان نەکەنە وە بە شوێنی ململانێ حیزبی. کەچی ئەوەتا لەهەمو دانیشتنێکدا لیستی هەچەکە لەسەر هەر بڕیارێك کە لە پەڕژەوەندی خەڵکی کوردستاندایە بە ئەندام پەڕلەمانەکانی لیستی گۆڕان هەڵدەشاخێن و ڕیگای قسەکردنو پرسیاریان بۆ بەر تەسك ئەکەنەوە لەوەش سەیرتر سۆزانی خاڵە شەهاب وێنه‌ کێشکه‌ی په‌ڕله‌مان کە ئێستا دەمڕاستی فراکسێۆنیانە. بوتە کەڵەگای پەڕلەمان و خۆی له‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی لیستی گۆڕان گیڤ ئه‌کاته‌وه‌. حساب بۆ سەرۆکی پەڕلەمانیش ناکات. جا بەس نەبو ئەو خانمە وێنە کێشە نەکرایە سەرۆکی پەڕلەمان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە