کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شێری ژوورێ وڕێوی دەرێ!

Tuesday, 14/01/2014, 12:00

1604 بینراوە



لە بواری سیاسی دا ورێگوزەری پێشکەوتندا من ناتوانم دەوڵەتی ئیسراییل و دەسەڵاتەکانی پێشووی ئێران و سەردەم / کۆماری ئیسلامی / وەکو یەک چاو لێ بکەین بی نرخێنێن .وڵاتێک بە ناوی ئێران /بە کوردیشەوە/ خاوەنی مێژوویەکی دوورودرێژە وسیستمی جۆراوجۆر لە خاکێکی جێئۆپۆلیتیکادا لە گەڵ سەر زەمینی ئیسراییل لە بواری هەڵکەوتەییدا جیاوازی تەواویان لێ بەدی دەکرێ.لەوەش بترازێ رێژەی دانیشتوانی ئێران هەر نەبێ دە هیندە زیاترە لە ئیسڕاییل .ئەگەر لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا چاو لە وەزعی سیاسی وئابوری وهێزی نیزامی ئێران وئێسراییل بکەین بۆمان دەردەکەوێ کە لەم بوارەشدا وێک ناچن ئیسراییلی دوژمنی فەلەستین زۆر بە هێزترە لە ئێران شیعەدەسەڵات .
من پێم وایە خەڵکی فەلەستین دەبێ زۆر لەوە ئاقڵانەتر لە سیاسەت وبارودۆخی خۆیان بنەڕن کە جیرانی کۆماری ئیسلامی نین وسەرەڕای ئەوەش ئەگەر دوژمنێکی وەکی کۆماری ئیسلامییان هەبوایە ! دەبوو چییان بەسەر بێنن؟لەبیرمان نەچێ ئەو دۆستایەتیە کە مەلاکان بۆ فەلەستینیەکانە دەکەن لەبەر چاوی ڕەشی وان نییە وبۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیانە ئێمە ئەگەر ئەو تێۆرییە قەبوڵ کەین دەکرێ بڵین، دوژمنی فەلەستینیەکان لە دوژمنانی کورد ئاقڵترن.بۆئەو گوتنەش هۆیەکان زۆرن .
یەکێک لە هۆیەکان لە باشوری وڵات کە ٢٣ساڵە دەسەڵاتی خۆماڵی بۆمان بە ڕێوەدەبا شیوەی ژیانی خەڵک وئاڕاستەی کۆمەڵگایە بۆ داهاتوو.هەژارەکان هەژارتر دەبن وکارسازەکانی سەر بە دەسەڵا تیش دەوڵەمەند تر.کاوە کوژەکان لە ناوخۆی وڵات وەک شێر دەچن ، کە روو لە هەندەران دەکەن دەبنە ڕێوی! لەکوێی دونیادا بینراوە بۆ پێک هێنانی حکومەت روو لە دەسەڵاتێکی دڕندەی وەک کۆماری ئیسلامی بکەی؟سەفەری، ن ،بارزانی وئەوانی دیکە بۆ تاران پێمان دەڵێ کە خەڵکی ئێمە لە باشور وئەو حیزبانەی رۆژهەڵات کە بەدەستی دەسەڵاتی کوردو فیتی دوژمن لە کەمپەکاندا ئەسیر کراون هیچ حیسابێکی سیاسیان بۆ ناکرێ ودەبێ وێنەی کۆیلە دەستەو داوێن بن !
هەروەک دەزانرێ ماوەیەکە هاتوچۆی دیپڵۆماسی نەوتو هەناردەی نەوت بۆ دەرەوە لە رۆژەوی هەولێروبەغدا وئانکارا دەسووڕێتەوە. کاربەدەستانی بەغداش هێدی هێدی رەوشەکە بە جیددی چاو لێ دەکەن وچونی ئەو جارەی ،ن، بارزانی ودانیشتن لەگەل مالیکی ئەوەمان پێ دەدا کە لە دامودەزگای بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانش شێوەیەک نیگەرانی دروست بووە لە مەڕ بڕینی/ سەتا لە حەفدەی / هەولێرا سولێمانی.لایەنگری ئامریکاو هاوفکرەکانی ئەوە دەسەلمێنێ کە ئاڵۆزیەکانی تورکیەو ئەو بارودۆخەی ئەدۆغان تێی کەوتووە وا باشترە کە کوردەکان لە رێگای بەغداوە ئابوری خۆیان چارەسەر بکەن بەو واتایە گەڕانەوە بۆ خاڵی سیفر!؟
لە کورەدەواریدا کوتنێک هەیە کەدەڵێ : قسە لەزار هاتە دەر وەک فیشەک وایە وناگەڕێتەوە. لە دانیشتنی ،ن ،بارزان ومالیکی ئەو قسەیەی کە بە ،ن ،بارزانی گوت لە فیشەک بڕڕەکتر بوو کە گوتی : نەوتەکەتان هەرزان فرۆش مەکەن، رایگرن بۆ رۆژێک کە سەر بەخۆیتان وەرگرت!؟ تاکی وشیاری کورد ئەگەر لەو ڕستەیە بە وردی بکۆڵێتەوە زۆر مانا هەڵدەگرێ ! دەخوازێ ئەو پەیامەمان بداتێ ئێوە سەتا لە حەفدە وەردەگرن بەشو دەکا .بۆ پارەی گیرفانیش پارەتان پێدەدەین !! کاوەکوژەکان بۆ کوشتنی منداڵی ئەنفال وەک داشەهارە وان بەڵام لە شوێنی واداقڕوقپن !
کار بەدەستانی بەغدا دەزانن چۆن مامڵە لە گەڵ ئەو کەسایەتیانە بکەن کە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی بنە ماڵەی خۆیان حازرن پەنا بۆ هەموو کەس بەرن. ئەوان دەربەستی ئەوە نین کە کاربەدەستی هەولێر یان سوڵێمانی لێیان بتۆرن .باش دەزانن کە دەسەڵاتێک نەتوانێ بۆ ماوەی چل رۆژ کە لە شەهید کردنی کاوە گوزەراوە هیچ هەنگاوێک باوێژێ چون هەمیسان ناگەڕێتەوە بەر دەستی خۆیان.پێوێست بە وەبیر هێنانەوەیە کە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی وڵات رۆژگارێک دێتە بەرچاومان کە ئاوات بۆ ساڵی پارو ئەو بارود ۆخە بخوازین کە لەبەر چاوانە. لەوێ چمان بەسەر دێنن دەبێ چاوەڕوانی روحمی بەرژەوەندیەکانی ئامریکاو ئورووپیەکان بین ئاخۆ کەی بەرژەوەندی سیاسی وئابوریان دابین دەبێ وبە جێمان دێڵن .

جەعفەر کەریمی / ١٤/ ١/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)