لەترسى نەیارەكانى ئازاد جوندیانى كەناڵەكان چەكداردەكا!!
Saturday, 28/02/2009, 12:00
1202 بینراوە
دواى تەقینەوەكانى ئەم دواییەى ناو یەكیتى ،هەموو ئۆرگان وناوەندەكانى حیزب كارەكانیان وەستاوە لەبەرامبەریەكتریدا چاوییان لەیەكترى زەقكردۆتەوە. مەكتەبى ناوەندى راگەیاندن لەهەموو مەكتەب ومەلبەندەكان ورێكخراوەكان زیاتر پەشۆكاوى پێوەدیارەو مڵملانێكان تیادا توندتربووە.
لەناو سەتەلایتى گەلى كوردستان ،شەڕەكان بەردەوامن وراكەراكى دزى وبەدرەوشتییە.لە رادیۆ بەهەمان شێوە .لە كوردستانى نوێ دواى ئەوەى (پڕادۆیەك) بۆ سەرنوسەر كڕدرا ،جێگرى سەرنوسەر چوەماڵەوەوئەویش داواى پڕادۆیكرد!!دواجار بۆى كردرا.لەپاش ئەوەش بەرێوەبەرى نوسین ئیستقالەى كرد چونكە ئەویش داوادەكا پرادۆى بۆ بكردرى َ.بەرێوەبەرى رادیۆش داوادەكا.
دروست بونى ئەو كێشانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كاتێك جوندیانى (مۆنیكایى) بۆ پیاوەكانى خۆى كرى وەك (شێخنەبى ناسراوبەتوانا لە هەولێرولاوەند نەوزادوx5بۆ جەمال حسینى بەرێوەبەرى سەتەلایتى گەلى كوردستان.وەكرینى خانوو ناوماڵ بۆ دارودەستەكەى وتەكەتولاتەكانى خۆى.
ئێستا كێشەكان رووەوتەقینەوەن لەناوراگەیاندنى یەكیتى بەتایبەت لە(سەتەلایت وكوردستانى نوێ وتەلەفزیۆنى هەولێروتەلەفزیۆنى كەركوك ورانیەو رادیۆ......تا
شیاوى باسە ئەم كێشانە دەمێكە لەناو راگەیاندن هەن،بەتایبەت لە ناو راگەیاندنى یەكیتى لەهەولێر.ئێستا كە كێشەكان رووەوتەقینەوەن دەگەرێتەوە بۆ ئەو وەزعەنالەبارەى ئەمروى ناویەكیتى.ئازاد جوندیانى بۆ ئەوەى بتوانێ رێ بگرێ لەو تەقینەوەیە ناوێر لەمەكتەب دەوام بكات وشوێنەكانى خۆى دەگۆرێ ودوو چەكى بیكەیسى لە (محمودسەنگاوى) بۆ پاراستنى خۆى وەریگرتن وچەندین كلاشینكۆف ودەمانچەشى بەسەر ئەوكادیرە ترسنۆكانە دابەشكردون كە تەكەتولى خۆین تا نەكەونە بەر شەق وشولاقى ئەو كادیرانەى كە گلەییان هەیەو بێزارن لە ئەدائى كارەكانى جوندیانى دزوبەدرەوشت وتەكەتولچى.چاوەروانى شۆرشێكى ئاگرین بن لە وراگەیاندنەى كە بوونى نەماوە.