یادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له وڵاتی سویسرا کرایه‌وه
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 27/6 له بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردان له نزیک شاری ئارا‌و، کۆمیته‌ی سویسرای هه‌ریه‌ک له چاودێری کوردۆساید چاک، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستان، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران یادێکی پڕ شکۆ بۆ بیستوسێ ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و ڕه‌شه‌هه‌رمێ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، سازکرا، که له به‌رواری 28/6/1987 دا و له لایه‌ن فرۆکه مهرگوهشێنهکانی رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه رویدا.
سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌که به چه‌ند خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان به گشتی و شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته به تایبه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان وتاری هاوبه‌شی هه‌رچوار لایه‌نی رێکخه‌ری مه‌راسیمه‌که له لایه‌ن هیوا ناسیحهوه خوێندرایه‌وه و دۆکیۆمێنتێکی بڵاونه‌کراوه‌ی نیشانی ئاماده‌بوواندا، که راپۆرتێکی نهێنی سه‌ربازییه و له 2 ئابی 1987هو بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقی به‌رزکراوه‌ته‌وه، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا به ئاشکرا باس له لێدانی شاری سه‌رده‌شت به چه‌کی کیمیایی ده‌کات له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه.
دواتر کاک فازڵ عوسمان به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی و به یارمه‌تی کۆرسێک گۆرانییه‌کی به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرد، که جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوان بوو. ئینجا مامۆستا فه‌وزی ره‌مزی بابه‌تێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که خوێنده‌وه. پاشان کاک ره‌حمان ئیبراهیمزاده هه‌ندێک یاده‌وه‌ری کاتی کاره‌ساته‌که‌ی گێرایه‌وه و هۆنراوهیهکیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته پێشکه‌ش کرد. پاشان فیلمێکی دۆکیۆمێنتی له‌سه‌ر کیمیابارانه‌که به پرۆژیکتۆر نمایشکرا، دواتر هه‌ڤاڵ مه‌مه‌د نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتوری کوردان له ئارا‌و وتارێکی پێشکه‌ش کرد، به دوای ئه‌ودا کاک کاوه ورمێ وتارێکی دا و به ده‌نگه زوڵاڵهکهشی لاوانهوهیهکی ههستههژێنی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد.
نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ک له پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستانیش په‌یامی خۆیان ناردبوو، له‌به‌ر که‌می ماوه نه‌خوێندرانه‌وه.
شایه‌نی باسه مه‌راسیمه‌که به گیانێکی کوردانه‌ی به‌رز و له نێو پیشانگایه‌کی تایبه‌تی شه‌هیدانی کیمیاباراندا به‌رێوه‌چوو. جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاویش له کوردانی هه‌ر چوار پارچه ئاماده‌ی یاده‌وه‌رییه‌که بوون.
ده‌کرێیت بڵێین له وڵاتی سویسرادا ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره له مێژووی ئه‌و کاره‌ساته‌دا یادی ده‌کرێته‌وه، که هه‌مان ئه‌و لایه‌نه ناوبراوانه سازیان کردبوو. ئه‌مساڵیش له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپادا ته‌نیا له‌م وڵاته‌دا ئه‌و یاده کرایه‌وه.
حزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چاودێری کوردۆساید چاک
29.6.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست