وەزیری پێشمەرگەو زێرەڤانی لاى حەویجە دەعوەتی شێخێكی عەرەب بوون
Thursday, 03/03/2011, 12:00
لەكاتێكدا دەیانوت كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان مەترسی عەرەب و توركمانەكانی لەسەرەو راگەیاندنەكانیان هەموو تاكێكی كوردیان چەواشە كردبوو، كەچی پێرێ 1/3 بۆ خوانی نیوەڕۆ هێزێكی زێرەڤانی زیاتر لە400 كەس لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە شێخ جەعفەر دەعوەتی شێخێكی عەرەب بوون بە ناوى (شێخ سەباح عەبدوڵڵا حاجی) لەگوندی تەركەڵان لەنزیك حەویجە.
بۆیە پێویستە هەموو كوردێك بزانێت هەر كاتێك یەكێتی و پارتی بازرگانییان بە كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكانەوە كرد دەبێت بزانین كە ئەو وتانە سیناریۆیەو بڕوایان پێنەكەین چونكە لەلایەك هەر خودی كورد زۆرینەى پۆستە باڵاو هەستیارەكانی عیراقی لەدەستدایەو لەلایەكی تر كورد دەیان پەرلەمانتارى هەیە لەوڵاتانی ئۆروپاو بەشدارى دەیان رێكخراوی جیهانی و هەرێمییە، بۆیە ئەو وتانەى یەكێتی و پارتی و بەرپرسەكانی زۆر دوورن لەراستییەوە.
شایەنی باسە ئەم هەواڵە لەكەسێكی نزیكی شێخ سەباحەوە پێمان گەیشتووە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست