کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بلاوكردنەوەى سەرجەم گەندەڵیەكانى پاریزگاوپارێزگارى هەولێر(نەوزادهادى)ئەمەى لیژنەكەى برزانى بڵاوى نەكردەوە (بەشى یەكەم)

Sunday, 13/11/2011, 12:00


دواى ئەوەى مسعوودبارزانی لیژنەیەكى بەناوى چاكسازى پێكهێنا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی ولادانانى كەسانى گەندەڵ ومشەخۆرى ئیدارى لەدامودەزگاكانى حكومى جێگای پرسیاربوو؟چونكە لیژنەكەلە100%لەدەزگای پاراستن وبەسەرۆكایەتى مسروورى كورى لیژنەكە بەڕێوەدەچوو،ئەم هەنگاوە لەسەرەتاوە گەلێك پرسیارى لەخۆدەگرت،بەبۆچوونى هەندێك كەس ئەمە تەنها هەوڵێكى پاراستنەبۆلێدانى داروودەستەكەى نێچیر،هەندێك بۆچوونى تر باسیان لەمەدەكرد ئەم لیژنەیە بەتەنها كارى سەرەكیان لەناوبردن وبزركردنى بەڵگەنامەكانى تایبەت بە بنەماڵەیی برزانییە لەسەرئەم هەمووفەرهوودكارییەى لەسەردەمى نێچیری مافیاوحكومڕانى خێڵەكى بنەماڵەیی برزانیی ئەنجامدراوە هەرهەمووشیان ڕاست بۆچوون بوون لەبەر ئەوەى ئەم لیژنەیە بۆیان هەبوو سەربەهەموو كونێك دابكەن و بەنووسراوى سەرۆكایەتی حكومەتى هەرێم سەربەست وتیژ بڕیاركرابوون بۆدەسكارى كردنى هەر شوێنێك لەئەرشیف و بەڵگەنامەكانى خەرجكردن وگرێ بەست ودابەشكردن و خانەنشین كردن وئەوانى تر.

ئەوەى پێویستە باسى لێوەبكرێت كارى ئەم لیژنەیەبوو لەپارێزگای هەولێر،بەتایبەت لێپرسینەوە لەخوودى نەوزادهادى وتاهیرعبدولا و مافیاكانى ترى ناو پاریزگای هەولێرودەوروبەرەكەى نەوزادهادى.ئەگەرچى لەم بەشەزۆرى هەرەزۆرى ووردەكارییەكانى ناوپارێزگای هەولێربڵاودەكەینەوە بەڵام خوێنەرانى خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە لەبەشەكانى تر كۆمەڵەگەلێك شتی تریش لەسەرخودى نەوزادهادى و بنەماڵەكەیی تایبەت بە كارى گەندەڵی وفەرهوودى بڵاودەكەینەوەولیژنەكەش بۆخەڵك وسەرۆكى هەرێمى كوردستان پێناسەدەكەین كە چۆن بەتەنها ئەوەندە بەدواداچوونیان بۆبابەتەكان كرد تاوەكو بەم هەنگاوە كەمێك لەكۆیلایەتى وگوێڕایەلى نەوزادهادى بۆملكەچایەتى مسروورو كەمكردنەوەى سۆزوبەندایەتى بۆنێچیرلەنەوزادهادى وەرگرنەوە.

دوای ئەوەى لیژنەكەپێكهات وەك دیكۆرى ملەوەن ئازادعزەدین مستەشارەخەوتووەكەى برزانى كراسەرۆكى لیژنەكە،ئەم حاكم ئازادە هەمووكەس دەزانێت لەسەرەتاوە بەندایەتى خۆى بۆنێچیرونەوزادهادى دەربڕیووە،ئەمەیان یەكێك بوولەهۆكارەكانى دەربازبوونى نەوزادهادى لەلێپرسینەوە،هۆكارى دووەم ماڵى موحسین دزەیی وهەردووكورەكانى موحسین دزەیی بارزان دزەیی وسفین دزەیی بوو،ئەمانیش بۆخاترى زۆرترین دزیكردن و چاوپۆشیكردنى نەوزاد هادى لێیان لەهەوڵى جدیدابوون بۆدەربازكردنى لەم قەیرانە گەورەترین بەرتیلیش لەلایان نەوزاد هادى پێدانى زەویەكەى تەنیشت هوتێل هەورەمان و قوتابخانەڕووكنەكەى تەنیشت ئەسواق سیروان بوو بەبنەماڵەیی موحسین دزەیی، هۆكارێكى ترلەمانە دكتۆرپیرۆتى جۆكەرومێبازە نەوزادهادى هەفتە نی یە زەویەكى موساتەحەو نیشتەجێبوون نەداتە بیرۆت وبراكانى هەرجارەو بەناوى كەسێكى خوازراو كە لەلایەن بیرۆتەوە دەست نیشان دەكرێت.

ئەوكاتەیی پێویست بوو لیژنەكە لێپرسینەوە لەناوزادهادى بكات لیژنەكە كۆدەبوونەوە پرسیارەكانیان ئامادەدەكرد بۆڕۆژێكی دیاریكراو ئەوا ئازادفەندى بۆشەوەكەى پرسیارەكانى بەنەوزادهادى دەبەخشی و پاساوى بۆ گەندەڵییەكانى درووست دەكرد،یەكێك لەئەندامەكانى لیژنە بە سەرسوڕمانەوە باسى لەم نەهێنییە شاراوە لە نێوان نەوزاد هادى و ئازاد ئەفەندى.كرد.

لەم بەشە هەوڵدەدەین چەندین نەهێنى شاراوەى ناوگەندەڵخانەى هەولێر بڵاوبكەینەوە لەدواتریش گەندەڵى و ڕابردووى بنەماڵەى كە سەدەست ڕۆشتووەكان بڵاودەكەینەوە،لەكاتى هەربڵاوكردنەوەیەكیش وێنەیەكى بۆسەرۆكى هەرێم ڕەوانەدەكەین ئاخۆبزانین برزانى بەڕاستى بەنیازى چاكسازییە یان جێگیركردنى بۆچوونەكانى ئاماژەپێكراوە.

گرووپى گەندەڵكارنى نەوزادهادى
لەم شو ێنەى سەرچاوەى گەندەڵییەكانە چەندین گەندەڵ بەدیدەكرێن وئەمانە لەدەست ڕۆشتووەكانى نەوزادهادین وگەرانەوەى ئەمانە مانایی لەپۆرت دانى نەوزادهادی یە بۆیە هەمووكەس لەناوپارێزگا بەوریایەوە مامەڵە لەگەڵ ئەمانەدەكات.
1- ئەرسەلان هادى/براى نەوزادهادی یە پیشەى سەرەكى پاسەوانى نەوزادهادی یە بەڵام ئەم ئەرسەلانە لەژێرەوە بەرپرسە لە چاودێرى كردنى نووسینگە پڕاوپڕلەگەندەڵییەكەى نەوزادهادی وسەرپەرشتى دووگروپ دەكات یەكێك تایبەتەبە ڕگرتن وكێشەدرووست كردنى كارى خەڵك تاوەكو دواتربۆخۆیان بەپارە كارەكەى بۆبكەن،ئەوەیتریان گروپی مێبازییە وبازگەى پێوەكردنى ئافرەتانە لەناوپارێزگا لەبەشى دووەم زانیارى وردترلەسەرئەم بەشەبڵاودەكەینەوە،كەچۆن ئافرەتێكى بەرچاودەبینن بۆلاى ئەچن وپشتیوانى خۆیان بۆبەڕێكردنى كارەكەى دەرئەبڕن وبەناوى براى نەوزادهادى كارەكەت بۆڕێك دەخات دانەخۆرەى دەكەن بەڵگەكانیش زیاتر ڕوونى دەكەنەوە.
2- حاجى باوەڕ/پیشەى سەرەكى بەڕێوەبەرى نووسینگەى نەوزادهادی یە،بەڵام لەناوپارێزگاوبەرپرسان بەسندوقەڕەشەكەى نەوزادهادى ناسراوە هێندەى نەوزادهادى وبراكانى گەندەڵ وتاوانبارە،سەرۆكایەتى هەرێم ئەگەرمەبەستێتى شت لەسەر نەوزادهادى بزانێت ئەوا بێ بیركردنەوە ئەم باوەڕە بگرن ولێپرسینەوەى لەگەڵ بكەن نەوزادهادى هەمووگەندەڵییەكان لەڕێگاى ئەم ئەنجامدەدات وبەشى ئەمیش لەهەموو كارە سوودمەندەكانى براكان ودارودەستەكەى نەوزاد هادى هەیە.

3-ڕۆستەم خەلیل/ ئەم زادە موبارەكە سكرتیرى نەوزادهادی یەو نەوبانگى خەلیل بۆڕۆستەم بەلكێندراوى گومرگى ئیبراهیم خەلیل هاتووە،ڕۆستەم لەوەتەى هەیە لەم شوێنەیە هیچ كەسێك نەماوە لەبازرگان وبەرپرسان كارى بەم پارێزگایەنەكەوتبێت ولەلایەن ڕۆستەم خەلیلەوە گومرگ نەكرابێت،ئەمگومرگردنەلەئێستادازیادى كردووە لەبەرئەوەى هەندێك كات نەوزادهادى مۆبایلەتایبەتەكەى بەم زادە وەڵام دەداتەوە ئەمەشیان ڕێگایەكى زۆرباشە بۆ خەلەتاندنى خەڵك لەلایەن ڕۆستەم خەلیلەوە.

4- همزەحامد/ همزە ئیتیحاد بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى نەوزادهادی یە/همزە گەلێك شتى لەسەرنووسراوە وباسكراوە سەبارەت بە بەعسیبوونى وهەبوونى ڕۆلى كاریگەرى ئەم لەئیتیحادى تەڵەبەى بەعس و بەشدارى كردنى لەسروودى(زێڕە ێدام زێرە)وڕاوەدوونانى قوتابیان لەسەردەمى بەعس،ئێمەتەنها باسى گەندەڵیەكان وخراپەكارییەكانى دەكەین لەناوپارێزگا ئەگەرنا بەعسیبوونەكەى باس ناكەین چونكە نەوزادهادى باش دەزانێت همزە كێیە بەڵام همزە لەلایەن بنەماڵەیی عومەرسۆفی جاشەوە بەئەمانەت لەلاى نەوزادهادى داندراوە كاتى خۆشى نەوزادهادى لەهەمان فەوجى عومەرسۆفى خزمەتیكردووە،كارەكانى همزە لەناوپارێزگا ڕوون وئاشكرایە هەمووكەس لەمەبەستى دەگات بەتەنها ئەوەى نایزانێت نەوزادهادی یە،همزە حامد بەسوود وەرگرتن لەنەزانین ونافامى نەوزادهادى سوودى زۆرى وەرگرتووە لەدەسەڵاتەكەى بەتایبەت بۆ دژایەتى كردنى نەیارەكانى لەناوپارێزگا،همزە لەدووڕێگا ئامانجەكانى دەپێكێت ڕێگایەك هەوڵدەدات بەپارەى پارێزگاو دەسەڵاتى نەوزادهادى زۆرترین ڕۆژنامەنووس و كەسانى ڕەخنەگربخاتە ژێر ڕكێفى خۆیی بەهیچ شێوەیەك سەركەوتوونەبووە ونابێت چونكە ئەمان دەزانن همزە كێیەو ئامانجى جی یە ئەم جۆرەخەڵكانە بەم كارەى همزە ڕق ئەستوورتردەبن لەنەوزادهادى و داروودەستەكەى،ڕێگایەكەى تر بەكارهێنانی ماڵپەرومیدیائازادەكانە بۆلێدانى خەڵكانى ناوپارێزگا بەتایبەتیش ماڵپەڕى ئازیزى كوردستانپۆست، همزەچەندین بابەتى لەكوردستانپۆست لەسەرنەوزادهادى نووسیوەولەپاشان خۆی پێڕەپێشكردووە چەندین بەڵگەیی بەهێزیش لەبەردەستدان بۆسەلماندنى ڕاستییەكان ئەگەرهمزە لەدانیشتنەكانیش ئەم ڕاستیانە ڕەتكاتەوە ئەوا بەڵگەكان بڵاودەكەینەوە،بابەتەكانى لەسەر عقیدخالیدى بەڕێوەبەرى كارووبارى ناوەخۆى پارێزگایی هەولێربڵاودەكرانەوە هەرهەموویان لەلایەن خودى همزەحامدەوە نووسراوە هەرهەموویان همزە ڕێكیخستوون ئەگەرچى عقیدخالید سەدهێندەى همزە وئەوانى تر گەندەڵو تاوانبارە بەڵام همزە بۆى نی یە بەنووسینى بابەتى خوازراو شت لەسەرخالیدبڵاوبكاتەوە.

كۆتایی بەشى یەكەم

چاوەڕوانبن لەبەشەكانى داهاتوو خراپەكارییەكان وگەندەڵیەكانى بنەماڵەیی نەوزادهادى وبەدڕەوشتى وگەندەڵییەكانى تاهیرعبدولا و هەریەك لە(عقیدخالید ومەلاماجد ومەلاعوسمان وسیروان وبرزۆی عقاردەولەوكانەبی وئەسعدوئاوێستەی یاسایی و ئەمیرى ژمێریاری وموهەندیس علی كارەبا)دەخەینەڕوو،لەگەڵ چەندین گەندەڵى تر لەداروودەستەكەى ئەمانە بەناوەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە