قاسم ئاغا هەلات خۆ فتاح بەگی جاف لێرەیە
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
هەموومان دەزانین قاسم ئاغای تاوانبار كە دەستی لە ئەنفالكردنی خەڵكی كوردستاندا هەیە بە هاوكاری مەسعودی خائین زادە رەوانەی هەندەران كرا. بەلام ئیستا فەتاحی كەریم بەگی جاف كە عەقیدی مخابرات بوو لە سەردەمی بەعسو پاشان ئامر فەوجی جاش یوو, ئەم كابرایە هەموو ئەستیرەكانی سەر شانی بە خوینی كەسوكاری ئێمە وەرگرتووە. بەشداری كردووە لە ئەنفالكردنی خەڵكی رەشو ڕووتی گەرمیان. دەیان گوندی گەرمیان بە دەستی ئەم خوفروشە سووتاوە، سەدان هاولاتی داوەتە دەست رژێمی بەعسەوە. زۆر لە ئامر سریەكانی فەوجەكەی فتاح ئیستا بە میرم ناوی دەبەن. زۆر شەرمە بۆ یەكیتی نیشتمانی كە داڵدەی فتاحی خۆفۆش دەدات. ئەو فەتاحەی كە دەست و پەنجەكانی سوورە لە خوێنی گەرمیانی و كویستانی. لە جیاتی ئەوەی راپێچی دادگایی بكەن كە چی محمود سەنگاوی مووچەی بۆ بڕیوەتەوەو 4 حەمایەی بۆ داناوە لە یەر ئەوەی كەسوكاری ئەنفالەكان تەعدای لێ نەكەن1 كەسوكاری قوربانیەكانی دەستی فتاحی خائین گۆڵە چنەیان دەكردووسواڵیان دەكرد بەلام فتاح دیوەخانانەی بۆ دەبرایەوە و حمایەی بو َدادەنرا. چە دنیایەكی سەیرە ئەو خەڵكەی مالەكانیان هوتیل و ریستورانت بوو بو محمود سەنگاوی بە دەستی فتاح جینوساید كران كەچی فتاح بەگی جاف شاباش دەكرێت و خەلات دەكرێت لە لایەن یەكێتییەوە. لە دوای راپەرین فتاح گاڵتەی دەكرد بە بریاری لێبووردنی بەرەی كوردستانی و تا توانی دژایەتی هیزی پیشمەرگەی كردوو پاشان چووەوە پاڵ بەعس. لە كاتی روخاندنی سەدام حزبی دەعوە كورەكەیان كوشت و ریگای خەیانەت كردنی نەما بۆیە بە ناچاری هاتەوە كوردستان ئەبوایە یەكیتی تەسلیمی دادگای بكردایەو سزای تاوانەكانی بدایەتەوە بەلام بە داخەوە لە ژوورەوەی محمود سەنگاوی لە بارەگای مەلبەند دادەنیشێت. داواكارم لە خەلكی گەرمیان لە كەسوكاری قوربانیانی ئەنفالەكان كەمپێنێك ریك بخەن بۆ ئەوەی فتاح بدرێتە دەداگا بۆ ئەوەی وەكو قاسم ئاغا دەرباز نەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست