**قەرەجگەرێتی و بنەماڵەی شەش دینار **
Friday, 25/02/2011, 12:00
گەلی سەربڵندی كوردستان،خەڵكی شكۆمەندی ھۆلاكۆ بەزێن،ئەندازیارانی قەڵا و منارە و شاری مێژووی ژیان:
لێرەدا دەمەوێ كەمێك ئاشناتان كەم بە ناسینی ڕەچەڵەك و بوون و ھاتن و مانەوەی بنەماڵەی بەرزانی،(بنەماڵەی شەش دینار)،بنەماڵەی كورتاجی كۆماری مھابات و بە گرتدان و لە سێدارەدانی پێشەوای مەزن(قازی محەممەد)و بنەماڵەی ئاشبەتاڵ،بنەماڵەی ھەوێنی شەڕی كوردكوژی ناوخۆ و بنەماڵەی سی و یەكی ئاب،بنەماڵەی دەڵاڵەكانی خاك فرۆشتن بە دوژمنان بەتایبەتی ھەڕاجكردنی كەركووكی ووزە و ھێزی كوردستان، بنەماڵەی سانسۆری ڕۆژنامە و ڕۆژنامەوان و ئازادی بیر و ڕا،بنەماڵەی كارگەی وەبەرھێنی تیرۆر و تیرۆرستان و بكوژانی زەردەشت و سۆران،بنەماڵەی پرۆژەی گەندەڵی و دزی و بردنی داھاتی كوردستان بە تاڵان،بنەماڵەی فەتوادەر بە دوژمنان بە تاوانباركردنی پارتە شۆڕشگێڕەكانی پارچەكانی تری كوردستان بە تیرۆرست و دانی بوار و پاساو بۆ لە سێدارەدانیان،بنەماڵەی بزنسمانەكانی بازرگانی بە كەللەسەری ڕۆڵە شۆڕشگێڕەكانی كوردستان بە دوژمنانی وەك توركیا و ئێران،بنەماڵەی كۆمپانیای لەشفرۆشی،بنەماڵەی حەڤدەی شوبات و ڕەشبكوژی لاوانی خۆپیشاندەری دیموكراتخواز و گۆڕانخوازی بێ چەك لە شاری ھەڵمەت و قوربانی و بنەماڵەی ھەموو پیلانگێڕی و نەھامەتی یەكانی كوردستان.
سەد مەخابن،ئەم بنەماڵەیە توانیویانە بە ھۆی مەڵبەندی بیری شەیتانی جیھانی و بە سوود وەرگرتن لە ئامۆژگاری یەكانی دوژمنانی كوردستان و دەست تێكەڵكردن لە گەڵیاندا و ھاوبەشپێكردنیان لە دابەشكردنی سامانی ئابووری بێشوماری كوردستان لەگەڵ قۆستنەوە و بەكارھێنانی سۆز و دڵپاكی خەڵك ژمارەیەك لە تاكە ھەڵخەڵەتێنراوەكانی كورد بە لای خۆیاندا ڕاكێش بكەن و بۆ بەرژەوەندی یە تایبەتی یەكانی بنەماڵە بەكاریان بھێنن،ئەمەش بە بەخشینی بڕێك پارە و دابەشكردنی زەوی و خانوو و ھەروەھا دانی پلە و پایەی بێ نرخ و بێ كاریگەر پێیان.
ئەگەر بە ووردیش لە ڕەچەڵەكی ئەم بنەماڵە مشەخۆرە ووردبینەوە و بگەڕێینەوە بۆ مێژووی داگیركردنەكانی كوردستان بەتایبەتی سەردەمی دوژمنكاری ھۆلاكۆ و سوپاكەی ئەوە بە ئەنجام دێت ئەم بنەماڵەیە بە ڕەچەلەك سەر بە قەرەجە دز و چەتە و تاڵانچێكانی ناوچەكانی قەوقاسن.چاوچنۆكی و بێدەرەتانی ژیان وای لێكردن ملی ڕێگەی ھات و نەھات بگرنە بەر و لەگەڵ ھێرش بەران و سوپاكەی ھۆلاكۆ بە نیازی دزی و تاڵانی و دەوڵەمەند بوون بەرەو كوردستان بەڕێ كەوتن و لەو ناوچانەدا گیرسانەوە و نیشتەجێ بوون كە ئێستا پێیان ئەوترێت(بلە و بەرزان)و جێگەی خۆیان گرت.
پاش بەرەنگاربوون و بەرخودانی خەڵكی قارەمان و نەبەردی ھەولێر و ناوچەكانی دەور و بەری و گەلی كوردستان بە گشتی ھێزەكانی دوژمن تێكشكێندران و ملی كەچ و سەری شۆڕیان بەرەو سنورەكانی دەروەی كوردستان گرتە ڕێ و پاشماوەی سوتان و ووێرانكاری لە دویان بەجێ ما.ئیدی ئەم بنەماڵەیە جوانی و دەوڵەمەندی كوردستان وای لێ كردن خۆیان لە كاروانی كشانەوەی دوژمن بە دوور بگرن و لە ئەشكەوتەكانی ئەو ناوچانەدا خۆیام مەڵاس و حەشاردا.دوای ھێوربوونەوەی بارو دۆخی ناوچەكەبە ماوەیەكی كەم كەوتنە خۆیان وتێكەڵی ژیانی خەڵكی كوردستان بوون و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ھەوڵی خۆ سەپاندن و زیادبوون و پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەدا بوون و لەگەڵ سەرجەم خێڵەكانی تری كوردستاندا دوژمنایەتیان دروستكردووە و سەرانەیان لەو خێلانەش وەرگرتووە كە نەیانتوانیوە بەرەنگاریان بن.
لەبەر ئەوەی ئەم بنەماڵەیە لە بنەڕەتدا كلتورێكی قەرەجی چەتەگەرییان ھەیە بەدەرن لە بنەماكانی ڕەوشت بەرزی و سیفەتەكانی شەرم وڕێز و وەفا و بەزەیی لە نێویاندا بوونی نی یە و بنەماڵەیەكی سەرگیر و كێوین،لە سنوورێكی داخراوی بنەماڵەییدا ژیان دەگوزەرێنن،بڕوایان بە مافی ئافرەتان نی یە و وەك كاڵایەكی كڕاوی ڕۆژانە ڕەفتاریان لەگەڵ دەكەن،بۆیە ھەتا ئێستاش سوودیان لە پێشكەوتن و گۆررانكاری یەكانی ژیان وەرنەگرتووە .لە ڕۆژانی ئەمڕۆشمانداڕەنگدانەوەی ئەو خوو و نەریتانە یان لە كاتی ھاتنی تەنگەژەكان و دروستبوونی مەترسی لە سەریان ھەر زوو وەدەر دەكەوێت.
بۆ خۆڕزگاركردن و مانەوە و پاراستنی بنەماڵە و دەستكەوتەكانیان دەگەڕێنەوە بۆ ڕاستینەی پێشینی كلتوور و خوو نەریتی دڕندەیی و پەیوەست دەبن بە یاساكانی دارستان وبێ بەزەیی و بێ گوێ دانە نرخ و ڕێزی مرۆڤایەتی دەكەونە كوشتن و برینداركردنی بەرامبەرەكانیان.
گەلی ستەمدیدەی كوردستان ،خەڵكی چاونەترس و سەربەرزی قەڵا و منارە و ناوچەكانی دەورووبەری، ئەوە بزانن مانەوەی ئەم بنەماڵەیە و پیلانگێڕی و ھەوڵەكانیان تەنھا بۆ تۆڵە كردنەوەیە لە ئێوەی بە ڕەچەڵەك كورد،ئێوەی خاوەن زەوی و خاكی كوردستان.ئەم بنەماڵەیە ئەوەندە دەمارگیر و كێوین مێژووی ڕەشی باووباپیرانیان لە بیر ناكەن و داوای قەرەبووی خوێنی كوژراوەكانیان دەكەن كە لە شەڕەكانی داگیركاری مێژووی كوردستاندا بەریان كەوتبوو،ھە لەبەر ئەمەشە كورد و كوردستان بە دوژمنی سەرسەخت و دێرین و ڕاستەقینەی خۆیان دەزانن.
ھەر بۆیە پێویستە ھۆشیار بن و لە كردارە چەپەڵ و دوژمنكاری یەكانیان ئاگادار بن،بە ھیچ شێوەیەك باوەڕ بە پەیمان و گفتەكانیان نەكەن و ھەڵنەخەڵەتێن،ئەمانە ھەموو ڕێگەكانی فڕو فێڵ و تەڵەكەبازی و ماستاوكردن دەگرنە بەر بۆ ڕزگاركردن و پاراستنی دەستكەوتەكانیان، بە ووتەی ھاوپشت و دەستە تێكەڵەكانی تر لە گەڵیاندا ھەڵمەخەڵەتێن.ھێز و توناكانتان بۆ وەدەرنانی ئەم بنەماڵەیە لە خاكی پیرۆزی كوردستان پێش بخەن و گوڕ و تینی بڵێسەی گەردەلوولی ئەم نەورۆز و ئەم بەھارە بە سەریاندا دابارێنن،تۆڵەی مێژووی خوێناوی كوردستانیان لێ بكەنەوە،ڕێگەی دوور و درێژی بە دەوڵەت بوونی كوردستان كورتكەنەوە.
بۆ پێشەوە،بۆ ڕاپەڕینی مەزن و ڕزگاربوونی یەكجارەكی،سەركەوتنیش بۆ گەلی كوردی ئاشتی خواز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست