بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ئەردۆگان وەڵامی پەیامەکەی ئاپۆی دایەوە

Tuesday, 24/03/2015, 12:00





ئەوەی دایگیرکەر ئەیخوازێ لە دایگیرکراو تەسلیم بوون و هەڵکردنی ئاڵای سپیە،نەوەك ئاشتی. ئەردۆگان لەماوەی ٢ هەفتەدا هەمان ڕستەی دووبارە کردەوە بەوەی، شتێك لە تورکیادا نەماوە ناوی کێشەی کورد بێ،بەو واتایەی ئەوەی بۆ کورد فەراهەم کراوە ،هەر ئەوەیەو زیادی هەیە کەمی نیە.

پێش هاتنی نەورۆز ڕێبەر ئاپۆ نەخشە ڕێیەکی نوێی لە دوو توێی نامەیەکدا ڕەوانەی قەندیل کرد کەخۆی لە ١٠ مەرجدا نیشان دابوو، کە پێوستە پەکەکە کۆنگرە ببەستن لەماوەی داهاتوودا و تاوتوێی ئاگربەستی درێژ خایەن و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری دژ بە حکومەتی ئەنکەرە بێنن. دیارە ئەو ١٠ مەرجە هەمووی لە بەرژوەندی گەلانی تورکیادا بوو گەر جێبەجێ بکرێن، لەبەرئەوەی لە کۆتاییدا ئەبیتە هۆی هەموار کردنەوەی دەستوور،کە ئەمەش خاڵی وەرچەخان ئەبێ لە خەباتی پەکەکە بەڕێگای ئاشتی و دوورکەوتنە لە چەك. هەڵبەتە کۆتایی هەموو شەڕ و ئاژاوەو جەنگێك هەر بە گفتۆگۆ و دیالۆگ لەسەر مێزی ووتو و وێژ دێت،لێ لە دۆزی کورد لە باکوور هەرگیز ئەو ئەگەرە پشتی پێ نابەسترێ،ئەوەش ڕەنگە هۆکاری سەرەکی ئەوەبێ کە هێشتا تورك ئەو کلتوورەیان لا دروست نەبوە کەناوی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان بێ.

کێشەکە لای تورکەکانە کە نایانەوێ لە تورکیا کەسی تر بەسەربەستی بە زمان و کلتووری خۆیان ژیان بگوزەرێنن،ئەوان پێیان وایە گەر کورد بەزمانی کوردی بخوێنێ و دادگاکان لەناوچە کوردیەکان بە کوردی بڕیار بدەن،ئێدی تورکیا هەڵئەوەشێتەوە. لەڕاستیدا تورك و تورکیا تووشی (فۆبیا)ترسێك بوون کە ترسی وەهمە(وەیان بە درنج کردن). ئەمان زیاتر لەوەهم ئەترسن وەك لەڕیاڵتی. ئەوەی ئەوانی تۆقاندوە بەو شێوەیە نیە لەڕاستیدا،بۆیە هەتا ئەم ترسە وەهمیە لایان نەڕەوێتەوە ئاڵۆز و گرانە تورك بتوانێ بچێتە هەر دانووستانێك لەناوی ئاشتی بێ. هەر وەك چۆن ئێمە ترسمان لە ئاگر،لافاو،بومە لەرزە و ڕووداوە سروشتیەکانی ترە،ئاوهاش تورك ترسی لە کورد هەیە. لەکاتێکدا کورد نەك هەر جێگای مەترسی نیە،بەڵکە خۆی زەوی داگیرکراوەو مافی لەدەستی خۆیدا نیە. جا کەسێك بێ پشت و پەنا و لاواز و لانەواز بێ،هەرگیز نابێتە مایەی ترس بۆ کەسانی تر. تورك بە شێوەیەکی گشتی پێوستە لەسەریان سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن تا خۆیان لەو ترس و دڵە ڕاوکێیە ڕزگار بکەن ، کەهەنووکە ئەو ترسە زۆرە چۆتە لوتکە و لەقۆناغی شێت بوون نزیك بۆتەوە.

ئەردۆگان ئەگەر چی بە پارەی دزراوی کورد لەڕێگای نەوت هەراجکەرانی کوردستانی باشوورەوە و بەتایبەتی بنەماڵەی مەسعود بارزانی و ئاشتی هەورامی خۆی قەڵەو کردوەو ئابووریەکی باشی بۆ تورك بنیات ناوە،کەئەمەش هەنگاوێکی گەورە و تەکانێکی مەزنی داوە بە تورك کەببنە ژمارەیەکی گەورە لەجیهانی ئابووریدا و حسابیان بۆ بکرێ. کەچی نازانێ گەر زیاتر ئاشتی و ئارامی لەناوچەکە درێژە بکێشێ ئەوا ڕەنگە براوەی یەکەم ئەو بێ. بەداخەوە ئەمە هەڵەی گشت دیکتاتۆرەکانن،هەرگیز ناتوانن خۆیان لەو ترسە بدزنەوە کە پێوەی ئەتلێنەوە. هەر بۆیە جارێکی تر وەڵامی ڕێبەر ئاپۆی دایەوە کە ئەوەی هەیە و دەستەبەر کراوە گەلێ زۆرە بۆ کورد و چاوەڕوانی گۆڕینی دەستوور مەکەن .

هەرگیز نەپەکەکە چەك دائەنێ و وە نە ڕێبەرەکەیان داوای وایان لێ ئەکا،لەبەرئەوەی ئەوان باش لە کلتووری تورك گەیشتوون ئەزانن لای تورك و تورکیا کورد هیچ قورسیەکی نیە و ئەمان دەستی دەستی بە کورد ئەکەن. تورکیای علمانی نەیتوانی کێشەی نەتەوەی کورد چارەسەر بکا،ئێدی چۆن تورکیای ئیسلامی کەخۆی لە ئایدۆلۆژیای داعشدا ئەبینێتەوە لەتوانایدایە چارەسەری کێشەکە بکا. بۆیە پێمان وا نیە ئەم پرۆسەیە زۆر بڕ بکا و دوای ئەوەی داعش نەیتوانی ئەوەی تورکیا داوای لێکرد دژ بەکورد جێبەجێ بکا،هەوڵ ئەدەن لە ڕێگای ترەوە شکست بەکورد و تەفگەرە ڕزگاریخوازەکانی بێنن. بەڵام ئەمەش شکست ئەخواو تورك ناتوانێ سەرکەوتن دژ بەگەلەکەمان مسۆگەر بکا و دواتر نووشت و دۆڕان یەخەیان ئەگرێ و ئەردۆگانیش بەهەڵەکانی خۆی مێژوو بۆ خۆی تۆمار ئەکا.

بڕوانە ئەم لینکە:

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=43875&LinkID=4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە