کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تایەر هەورامى و وەزارەتەكەى لە پێناو پڕكردنى باخەڵى بەرپرسەكاندا نرخی چارەسەركردنى نەخۆشیان بەرزكردووەتەوە

Sunday, 18/07/2010, 12:00




بە پێى بووجەى 2010 ئەو بڕە داهاتەى كە حكومەت وەك داهاتى ناوخۆ خستویەتیە بەردەستى پەرلەمان كەمترە لە داهاتى یەك وەزارەتى وەك وەزراەتى كارەبا,بەم پێیەش داهاتى ناوخۆى هەموو وەزارەتەكانیتر دەچێتەوە ژێر دەستى حیزب و بەرپرسانى حیزبیش باخەڵ و ناوگەڵ خۆیانى پێ پڕو تێر دەكەن,ئیتر بەم قیاسەش بێت گرانكردنى خزمەتگوزاریەكانى تەندروستى تەنهاو تەنها خزمەت بە باخەڵ و ناوگەڵى بەرپرسە دزو گەندەڵەكانى ئەم ووڵاتە دەكات ,ئیتر تێناگەم تایەر هەورامى و وەزارەكەى بە چ بیانویەك نرخى خزمەتگوزاریەكانى نێو نەخۆشخانە گشتیەكان بە ڕێژەى %100 تا %1000 بەرز كردووەتەوە
لە بڕیارێكى زاڵمانەى وەزارەتەكەى تایەر هەورامیدا وەك تۆڵە سەندنەوەیەك لە خەڵكى كوردستان بە گشتى و خەڵكى سلێمانى بەتایبەتى بڕیارى گرانكردنى نرخى خزمەتگوزاریەكانى نێو نەخۆشخانە گشتیەكانى هەرێمى كوردستانى دا ئەمەش وەك تۆڵە كردنەوەیەك لەوەى كەخەڵكى داماوى نەخۆشى ئەم ووڵاتە چونكە تایەر هەورامى و وەزارەتەكەى باش لەوە ئاگادارن و لە ڕێگەى حیزبەوە تەوسیەكراون كە بارى سەرشانى میللەت و خەڵكى هەژارو داماوى كوردستان قورس تر بكەن چونكە حیزبەكەى تایەر هەورامى سیاسەتى (برسى بكە برسی بكە با شوێنت بكەوێت),تایەر هەورامیش لە یەكەم هەنگاوى دوژمنكارانەى خۆیدا بۆ ڕازى كردنى دڵى جەلالى ئاغاى و جێبەجێكردنى بڕیارەكانى حیزب بڕیارى گرانكردنى نرخى چارەسەركردنى نەخۆشەكانى كوردستانى دەركرد..
ئێمە چاك دەزانین گرانكردنى نرخى عیادەكان پێش دابینكردنى بیمەى تەندروستى كارێكى سەڕۆى و دوژمن كارانەى وەزارەتەكەى تایەر هەورامییە,هەركات كەرتى تایبەت و كەرتى گشتیتان لە یەكتر جیاكردەوە هەركات بیمەى بێكارى و بیمەى تەندروستى و بیمەى هەژارانتان دابین كرد ئەوكات نرخى خزمەتگوزاریەكان زیاد بكەن .
جیاكردنەوەى كەرتى گشتى و كەرتى تایبەت بەو شێوەش نابێت كە ئێستا كارى پێدەكرێت,چونكە كەسێكى وەكو تایەر هەورامى بە پارەى میللەت خوێندویەتى و خوێندنى تەواو كردووە ئەو پارەیەى بۆ خویچندنى ئەو حكومەت سەرفى كردووە هی میللەتە هی هەژارانە بۆ ئەوەى دواتر تەنها لە نەخۆشخانە حكومیەكاندا دەوام بكات ئیتر مافى ئەوەى نییە عیادە دابنێ و بڕوات لەدەرەوە لەكەرتى تایبەت پارە پەیدا بكات كاسبى بكات ,هەركات كەسێك لەسەر ئەركى باخەڵى خۆى لە خوێندنگاو زانكۆى ئەهلى بە پارەى خۆى خوێندى ئەوكاتە مافى ئەوەى هەیە لە دەرەوە و لەكەرتى تایبەت كار بكات .
بۆیە ئێمە دەزانین و ئاگادارى ئەوەیە كە تایەر هەورامى خەریكى ئەوەیە كە وەزارەتى تەندروستى لە وەزارەتى خزمەتكردنى نەخۆشەوە بكاتە وەزارەتى خزمەتكردنى حیزب و بەرپرسەكانى و كۆمەڵێك لە دكتۆرى مافیا و پارە پەرست بڕیارى گرانكردنى عیادەو نەخۆشخانە حكومییەكان بەڵگەى قسەكانى ئێمەن.
گرانكردنى نرخى خزمەتگوزاریەكانى نێو نەخۆشخانە گشتیەكان تاوانێكە كە تایەر هەرامى و وەزارەتەكەى پێى هەستاون كەمترین سزا بۆ یان دادگایكردنیان و ناچاركردنیان بە دەست لەكار كێشانەوەیان .
داوا لە خەڵكى كورستان دەكەین كە بڕژێنە سەر شەقامەكان و تۆڵەى ئەو دزیە یاساییە بكەنەوە لە تایەر هەورامى و وەزارەتەكەى چونكە ئەو پارەیەى لە ئێوە وەردەگیرێت بۆ باخەڵو ناوگەڵى بەرپرسە دزو گەندەڵەكانى كوردستانە.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە