کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان

Monday, 17/06/2013, 12:00




وه‌ته‌ن جێمهێشتی دڵ بۆت قوربانه‌
جیاوازی نیه‌ دارده‌ستی سه‌گ بم یاهی بێگانه‌ !!
وه‌ته‌ن خۆم نه‌فرۆشت نه‌مکرد بێڕێزی
به‌ دز و چه‌ته‌م نه‌وت به‌هێزی
نه‌ جاشی که‌س بوم نه‌ حه‌لقه‌ له‌ گوێ
ته‌نها شاعری خۆفرۆشه‌ ئه‌دوێ
نه‌وه‌ک دڵخۆشبوم زیاتر له‌وێ
وه‌ته‌ن جێمهێشتی چاوم پڕ گریان
بویه‌ دارده‌ستی نا پاک و دزان
حه‌ز ناکه‌م وه‌ته‌ن پرسه‌ت بگێڕم
هه‌ولێر سوله‌یمانی به‌خوات ده‌سپێرم
جێی ڕۆشنبیران پڕی نه‌زانه‌
دارده‌ستی دزن هه‌مو ئه‌وانه‌
شه‌و نیه‌ نه‌گریم بۆتۆ قوربانه‌
وه‌ته‌ن ده‌ردی تۆ گه‌لێک گرانه‌
وه‌ته‌ن جێمهێشتی دڵ بۆت قوربانه‌
جیاوازی نیه‌ دارده‌ستی سه‌گ بم یاهی بێگانه‌ !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە