گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان
Monday, 17/06/2013, 12:00
1710 بینراوە
وه‌ته‌ن جێمهێشتی دڵ بۆت قوربانه
جیاوازی نیه دارده‌ستی سه‌گ بم یاهی بێگانه !!
وه‌ته‌ن خۆم نه‌فرۆشت نه‌مکرد بێڕێزی
به دز و چه‌ته‌م نه‌وت به‌هێزی
نه جاشی که‌س بوم نه حه‌لقه له گوێ
ته‌نها شاعری خۆفرۆشه ئه‌دوێ
نه‌وه‌ک دڵخۆشبوم زیاتر له‌وێ
وه‌ته‌ن جێمهێشتی چاوم پڕ گریان
بویه دارده‌ستی نا پاک و دزان
حه‌ز ناکه‌م وه‌ته‌ن پرسه‌ت بگێڕم
هه‌ولێر سوله‌یمانی به‌خوات ده‌سپێرم
جێی ڕۆشنبیران پڕی نه‌زانه
دارده‌ستی دزن هه‌مو ئه‌وانه
شه‌و نیه نه‌گریم بۆتۆ قوربانه
وه‌ته‌ن ده‌ردی تۆ گه‌لێک گرانه
وه‌ته‌ن جێمهێشتی دڵ بۆت قوربانه
جیاوازی نیه دارده‌ستی سه‌گ بم یاهی بێگانه !!