له په‌راویزی نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مستافا بۆ په‌رله‌مانتاره ئیمتیازییه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان
Sunday, 29/01/2012, 12:00
نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له 23ی ئه‌م مانگه كه ئاراسته‌ی فراكسیۆنه ئیمتیازیه‌كه گۆڕانی كرد له په‌رله‌مانی كوردستان دڵی هه‌موومانی خۆش كرد، كه به‌جۆریك دڵنیای كردینه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا كۆتایی به كلتوری لینه‌پرسینه‌وه هینا و له‌بری ئه‌وه كلتوری لیپرسینه‌وه‌ی هینایه ئاراوە له یەكه‌م هه‌نگاویدا له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی پیكرد. نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌ك ته‌نها له كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو وولاتانی ڕۆژهه‌لات و ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه دانسقه‌ترین نامه‌یه، كه ده‌كڕیت وه‌ك فاسیله‌ی مێژوو لێی بڕوانین و پیشه‌ی په‌رله‌مانتاری بۆ دوو قۆناغ دابه‌ش بكه‌ین به‌شیوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێش نامه‌كه و په‌رله‌مانتاری دوای وه‌ك یه‌ك نه‌بێت.
په‌رله‌مانتارانی گۆران به چ قیاسێك بپێورێنوهك پێشتر وتوومه و هه‌میشه ده‌یڵێم كه نابیت ده‌سه‌لاتی كوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ك ئه‌ركیه‌تی بیكات بپێورێت و ده‌هۆڵی بۆ بكوتێت و بڵێت ئه‌ها ئه‌مانه‌ی كردووه، نا من هه‌رگیز به‌و قیاسه ده‌سه‌لاتی كوردی و یه‌كیتی و پارتیم نه‌پێواوه و ناشیان پێوم، به‌بڕوای من ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیتی و پارتی به‌و خوێن و قوربانیه بپیورێت كه دراوه له پیناویدا، ده‌بیێت به‌و دروشم و به‌ڵینانانه بپێوریت كه داوایه‌تی به‌خه‌لك، ده‌بیت به‌و سه‌رمایه گه‌وره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستایه‌تی بپێورێت، ده‌بیت به‌وه‌ی كه ده‌توانیت بێكات و نایكات به‌وه بپێوریت، نه‌ك به‌وه‌ی كه ده‌یكات ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه كه به‌دریژای ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و پارتی من له ئه‌دای كاركردنیان ناڕازیی بم .
ئه‌رك شتێكه له‌لای من ده‌ستخۆشی بۆ نییه له‌به‌رامبه‌ر جیبه‌جیكردنیدا، پێویست به هه‌ڵپه‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه ناكات ، وه‌زیریك دانراوه خزمه‌تی خه‌لك بكات ئیتر له‌كردنی چ پیویستی به ده‌ستخۆشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زیره توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه و له ده‌ره‌وه‌ی بودجه و له ده‌ره‌وه‌ی كاره دیاریكرداوه‌كانی خۆی كاریكیی كرد ئه‌و كاته جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌كردنه، به‌ڵكو سه‌رزه‌نش له‌لای من هه‌یه بۆ خراپی ئه‌دای هه‌ركه‌سیك كه نه‌توانیت به ئه‌ركی خۆی هه‌ستیت.
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوویانه له‌لای من ده‌ستخۆشی ناویت و پیویست ناكات ده‌ستخۆشیان لێیكریت، چونكه هیشتا نه‌یانتوانیوه جێبه‌جێكه‌ری به‌رنامه‌ی كار و په‌یڕەوی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بن، هیشتا نه‌یانتوانیوه له جیگه‌ی ئومیدی ده‌نگده‌ره‌كانیاندا بن ، هیشتا ناتوانن له ئاستی ئه‌و قوربانیه بزان كه دراوه له پیناوی گه‌شتنی ئه‌وان به په‌رله‌مان، ئه‌وان كه له كون فه‌یه‌كونیكدا كه‌شته په‌رله‌مان و به بێ ئه‌وه‌ی عاره‌قیك بكه‌ویته ناوچه‌وانیان ، ئه‌وان كه هه‌ر به بۆیمباخ و قاته‌كانیانه‌وه كه باوه‌رناكه‌م ته‌پوتۆزی هاوینی له‌سه‌ر نیشتبیت گه‌یشتنه په‌رله‌مان، ئه‌وان كه هه‌ندێكیان ناسنامەی رێكخستنی یه‌كیتیان هیشتا له باخه‌ڵدابوو، كردمانن به نوینه‌ری خۆمان، بۆ ئه‌وه نه‌بوو وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كیتی و پارتی و فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌لات مامه‌له بكه‌ن.
په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆران و په‌رله‌مانتاره‌كانی دهسهڵاتجیاوازییهك هه‌بیت له نیوان هه‌ندیك له په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆران و په‌رله‌ماناتره‌كانی یه‌كیتی و پارتی ئه‌وه‌یه كه ناوی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و ناوی فراكسیۆنه‌كه‌یان جیاوازه هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ره‌كانیشیان جیاوازن.
په‌رله‌ماناتاره‌كانی ده‌سه‌لات ئه‌وانه‌ن كه بە ناوی حیزب و له‌ناو بازاڕ نه‌توانراوه ئیمتیازه‌كانیان بۆ دابین بكریت، بۆیه بۆ مسۆگه‌ركردنی دوارۆژیان و ده‌ستكه‌وتنی ئیمتیاز وه‌رگرتن كردویانن به‌په‌رله‌مانتار، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا كه‌سایه‌تی خۆیان له‌سه‌ری داناوه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی ماده و پاره و ئیمتیاز. په‌رله‌مانتاره‌كانی ده‌سه‌ڵات بوونایه‌تی خۆیان گۆڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بنه خاوه‌ندارێتی شتانێكی مادی.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌ماناتاره‌كانی گۆران ده‌یانه‌ویت و پییان وایه و پیان باشه به‌م جۆره په‌رله‌مانتاره بیانپیوین و قیاسیان بكه‌ین ئه‌وا ئیمه قسه‌یه‌كمان نه‌بوو له‌سه‌ریان.
فراكسیۆنه ئیمتیازیه‌كه‌ی گۆرانئهوهی كه ئیستا دیفاع له‌و 4 په‌رله‌مانتاره‌ی گۆران ده‌كات كه داوای تاپۆكردنی ڤیلاكانیان كردووه له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه خۆشه‌ویستیان هه‌یه بۆ براده‌ره‌كانیان یان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران یان له‌به‌ر ریزی ده‌نگده‌ره‌كانیان به‌لكو ئه‌و دیفاعه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و به‌ناو په‌رله‌مانتارانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پیش‌تر خۆیان داوای ئیمتیازیان كردووه و پییان باش بووه كه ئیمتیاز وه‌ربگرن.
1-له‌ناو ئه‌و فراكسیۆنه‌دا كه‌سانیكی تیدایه كه 2خولی په‌رله‌ماندا له‌لای یه‌كیتی و له‌لای بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش په‌رله‌مانتار بووه ئاخر خۆی ته‌ریق نابیته‌وه كاتیك پاره‌و ئیمتیازی خانه‌نشینی وه‌رده‌گریت و له پیشه‌ی په‌رله‌مانتاریش ماوه‌ته‌وه.
2-له‌ناو ئه‌و فراكسیۆنه‌دا 5 كه‌سیان ئاماده‌بوون و رزای بوون كه مۆنیكاو پاترۆڵی په‌رله‌مان وه‌ربگرن.
3-له‌ناو ئه‌و فراكسیۆنه‌دا زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه حیمایه‌یان بۆ دابنریت پاش خانه نشینی .
4-له‌ناو ئه‌و فراكسیۆنه‌دا خه‌ڵكانی تیدایه كه مالی له هه‌ولێره‌و داوای شوقه‌و ڤیلای په‌رله‌مانی كردووه.
كاتیك فراكسیۆنیك ئه‌مانه‌ی تیدا بیت ئیتر چۆن جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 4 په‌رله‌مانتاره
5-زۆربه‌ی ئیوه كه ده‌نگتان نه‌دا بۆ نه‌هیشتنی خانه نشینی په‌رله‌مانتاری ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاوه‌ڕوانی پاره مۆڵكه‌ی دوای 4 سال پالكه‌وتن له ئیمتیازخانه‌كه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی.
ئیتر ئه‌م كه‌سه چۆن له ڕویان دێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 4 په‌رله‌مانتاره‌ی تر ده‌نگ هه‌ڵببڕێت و ئیدانه‌ی كاره نه‌شیاوه‌كه‌یان بكات.فراكسیۆنیك پربیت له خه‌لكی به‌رژه‌وه‌ندی خواز پاره په‌رست و ئیمتیازی و خۆ به‌زلزان ئیتر له كاری هه‌له‌و خراپه‌كاری به‌دوور نابیت.ئیوه شین بۆخۆتان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ی خۆتان نه‌یه‌ت ده‌ماكه‌كه‌تان لنه‌كه‌ویت و روی راسته‌قینه‌تان ده‌رنه‌كه‌ویت ،هه‌ندیك له ئیوه شین بۆ هه‌لیسه‌كه ده‌كات نه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌كه،ئیوه كه قسه‌تان له‌سه‌ر نه‌كرا له‌به‌ر حورمه‌تی بزووتنه‌وه‌كه و ده‌نگده‌ران بوو نه‌وه‌ك له‌به‌ر سوكیه‌تی خۆتان.
فراكسیۆنی گۆڕان بۆی نییه قسه بكات ده‌ركردن و ده‌رنه‌كردن یان راستر بڵین بیبه‌ریكردنی كه‌سیك له فراكسیۆن به پیی یاسا له‌ده‌ستی هیچ كه‌سیكدا نییه نه بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌توانیت كه‌سیك له‌په‌رله‌ماناتاری بخات نه فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌توانیت ئه‌و كاره بكات .
په‌رله‌مانتار به‌ده‌نگی فراكسیۆن نه‌بووه‌ته په‌رله‌مانتار بۆیه به پیی یاسا نا‌توانیت كه له په‌رله‌مانتاره بخات یان بیهێلیته‌وه،په‌رله‌مانتار هیچ شه‌رعیه‌تیه‌كی له فراكسۆن وه‌رنه‌گرتووه و فراكسیۆنیش هیچ شه‌رعیه‌تیه‌كی نه‌داوه به كه‌سیك بۆ ئه‌وه‌ی ببیته په‌رله‌مانتار به‌ڵكو ئه‌وه ده‌نگده‌ره‌كانن شه‌رعیه‌تیان داوه به كه‌سیك ببیته په‌رله‌مانتار بۆیه هه‌ر ده‌نگده‌ر ده‌توانیت شه‌رعیه‌تی نوینه‌رایه‌تی كردنی خۆی لیبستیێنیته‌وه و به‌نوینه‌ری خۆی نه‌زایت،ئیتر ئه‌و كه‌سه با هه‌ر له په‌رله‌ماندا بیت گرنگ نییه به‌لكو گرنگ ئه‌وه‌یه نوینه‌ری ئه‌وانه نییه كه ده‌نگیان پێداوه چونه له په‌یامه لای داوه كه بۆی دیاری كراوه .
فراكسیۆنه ئیمتیازیه‌كه‌ی گۆران ئیوه جین تا شه‌رعیه‌ت بده‌ن به‌مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و 4 ئیمتیازییه ئیوه كه خۆتان هیچ و له‌نه‌بوو نزیك بوونه‌ته‌وه ئیتر چۆن ده‌توانن شه‌رعیه‌ت ببه‌خشنه‌وه؟ئه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك و ده‌نگده‌ره‌كانتان ئیوه‌شیان خسته پاڵی 4 ئیمتیازییه باقی په‌رله‌مانتاره ئیمتیاززیه‌كانیتری ناو فراكسیۆن ئیتر ئه‌وكات چی ده‌ڵێن؟ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كه و ده‌نگده‌ره‌كانتان ئیوه بیبه‌ری بكه‌ن له‌خۆیان ئیتر ئیوه چین و كین؟ئیوه چ كاره‌ن؟بۆ ناكریت ئه‌وه ئه‌گه‌ریكی به‌هیزه و ئه‌گه‌ر واز نه‌هینن له‌و ته‌ماعانه‌تان ئه‌وا چاره‌نووستان وه‌ك چاره‌نووسی ئه‌و 4 ده‌بیت
له نێوان سه‌باح علی قاره‌مان ، نه‌به‌ز گۆران و فراكسیۆنی گۆران و پاسهوانهكانیانبه هه‌موو فراكسیۆنی گۆران و هه‌ر 25 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له ئیمتیاز خانه‌كه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی هینده‌ی نه‌به‌ز گۆران و سه‌باح علی قاره‌مان مه‌ترسیان له‌سه‌ر نییه و نه‌بووه، ئیتر ده‌نگدان به بوونی پاسه‌وان دوای كاری په‌رله‌مانتاری نامای چییه، جگه له دزینی سه‌روه‌ت و سمانی خه‌لك به‌ناو پاسه‌وانه‌وه، ئاخر ئیوه كه‌سانیكتان تیدایه هه‌تا ئیستا له گوڵێك كالتری به‌م ده‌سه‌لاته نه‌ووتووه ، ئیوه‌یه‌ك جگه له یه‌ك دوانیكات نه‌بیت كه شه‌كر له لیوتان ده‌باریت له‌به‌رامبەر به‌رپرسانی ده‌سه‌لات و هه‌میشه له موجامه‌له‌یاندان به به‌ریز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ریز سه‌رۆكی هه‌ریم و به‌ریز سه‌رۆكی حكومه‌ت باقی به‌رپرسان ده‌كه‌ن ئیتر حیمایه‌تان بۆ چییه؟ نە به هه‌مووتانه‌وه هینده نه‌به‌ز گۆران و سه‌باح علی قلاره‌مان قسه‌تان نه‌كردووه راستیتان ئاشكرا نه‌كردووه ،رووی دزیوی به‌رپرسانداتان ئاشكرا نه‌كردووه، شه‌ری به‌رپرسه‌كانتان نه‌كردووه،ئیتر بۆ پیمان نالین حیمایه‌تان بۆچییه دوای كاری په‌رله‌مانتاری؟ ئیوه كه سوجده به‌ری مه‌قامی جه‌لال و مه‌سعودن ئیوه‌یه‌ك تا ئیستا نه‌تانویراوه به‌سه‌راحه‌ت قسه له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌ماله مافیایه‌ی جه‌لال و مه‌سعود بكه‌ن ئیتر پیمان ناڵێن پاسه‌وانیتان بۆچییه؟ ئیوه شه‌رم ناكه‌ن داوای پاسه‌وان ده‌كه‌ن؟ بیشه‌رمیه قسه‌له‌سه‌ر زۆری پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان بكه‌یت و خۆت داوای زۆركردنی پاسه‌وانه‌كانت بكه‌یت؟
غیره‌تی فراكسیۆنی گۆران و خه‌ڵكی سه‌ر شهقامساڵێك له‌مه‌وبه‌ر 10 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان كرد و له‌هۆڵی سارا له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له داوكارییه‌كان و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان بگرن، كه ئین ئین وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی و دژایه‌تكردنی ده‌نگی ئازاد و رخنه‌گرانه‌ی خه‌لكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌هیه‌وه‌ی په‌خش نه‌كرد ئه‌مه‌ش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری ره‌خنه و گله‌ییه‌كانی خه‌لكی ئه‌و شاره نه‌بن، كه هه‌یانبوو له خراپی ئه‌دای په‌رله‌مانتاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پێش هه‌موو شاره‌كانیتر ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ر ده‌برریت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆكاریه‌كه‌وه هه‌یه كه لێره‌دا كاتی باس كردنی نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت كه هه‌ر شتێك خه‌لكی ئه‌و شاره ره‌تی بكاته‌وه پاش چه‌ندین سال شاره‌كانیتر و خه‌لكانیتر ده‌گه‌نه قه‌ناعه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و دینه سه‌ر قسه و به‌رنامه‌ی خه‌لكی ئه‌و شاره.
ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه به 25 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پشتیان كردووه له هه‌موو ئیمتیازیكی دونیایی ئه‌وانه‌ن كه سه‌ره شه‌قامه‌كان سنگیان ده‌دابه به‌رگوول و له سه‌هۆله‌كه‌و تووی مه‌لیك مه‌ردانه رووبه‌رووی میلیشیاكانی شیخ جه‌عفه‌ر بوونه‌وه ئه‌وانه‌بوون له‌سه‌هۆله‌كه ته‌قه‌یان لیكرا ئه‌وانه بوون له‌مال ده‌ریان هینان و لیدانیان كردن ئه‌وانه‌بوو پاره‌و پول و سایره‌و ئیمتیاز و خۆشی خۆیانیان كرد به‌ده‌نگ و دایان به‌ئیوه .ئیتر شه‌رم ناكه‌ن منه‌ته بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م كائینه پاك و بیگه‌ردانه‌ی كه ئیوه‌یان گه‌یاده گوندی ئیتالی؟
سه‌وزه فرۆش و ته‌نه‌كه‌چی و ئاسنگه‌رو كاسبكار‌و گه‌نجه‌كان و خوێندكار‌و سایه‌ق ومامۆستا و كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌موویان پێش ئیوه هاتنه سه‌ر شه‌قام پێش ئیوه لێیان درا،پێش ئیوه زیندانی كران،ئیوه كه‌ستان نه‌كوژران و گه‌نج له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كوژران،ئیوه نانتان نه‌برا به‌لام له‌سه‌ر ئیوه نزیكه‌ی 4هه‌زار كه‌س نانای برا ،زیاتر ده 10 هه‌زار مندأڵ له‌به‌ر نانبرینی باوكی گرفتی بۆ دروست بوو،سه‌دان رۆزنامه‌نووس زیندانی كرا و شه‌هید كرا، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خویناوی كرا،،ئیتر ئیوه بۆچی منه‌ت ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئیمه ماناندا.
كۆتایی قسهپهیاممان ئه‌وه‌یه بۆ فراكسیۆنه ئیمتیازیه‌كه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كه زۆر بیمنه‌تین لیتان خۆتان ئه‌وه‌نده به گه‌وره‌و موهیم مه‌زانن له‌ناو ئه‌و 500 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌ی ده‌نگی به ئیوه داوه هه‌زاران خاوه‌ن بروانامه و خه‌ڵكی به‌غیره‌ت و خاوه‌ن فیكر‌و مه‌عریفه و هه‌یه به‌ڵام له په‌له‌په‌ل و خۆ ڕیكنه‌خۆشتنی بزووتنه‌وه‌كه‌دا ئیوه ئه‌و چانسه‌تان هه‌بوو ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌نده خۆتان به موهیم مه‌زانن ئه‌گه‌ر پیتان وایه له په‌رله‌ماناتره‌كانی یه‌كیتی و پارتی باشتر ئه‌وا ئیمه‌ش ئیهمالتان ده‌كه‌ین و خۆتان لە ده‌ره‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌رچی ده‌كه‌ن بیكه‌ن.
هه‌ر قسه‌یه‌ك و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دژایه‌تیكردنی نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌و پرۆژه جوانه‌ی كه ئێوه‌ی ئیمتیازی له بیژن ده‌دات هه‌ر خۆتان زه‌ر ده‌كه‌ن زۆر ئاسانه ئه‌وانه‌ی سنگیان نا به‌گولله‌وه هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه دینه سه‌رتان و له سه‌ر كورسه‌كه‌ی ئیمتیازیتان راتانده‌كیشینه خواره‌وه هه‌تا به‌رده‌ركی سه‌را رات ده‌كیشن و وه‌ك فه‌رهاد پیربال به بوتله ئاو ده‌تانشۆرینه‌وه له‌و ریزو سومعه‌یه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران پیی به‌خشیوون،ئیتان ئازان و خۆتان به‌غیره‌ت ده‌زانیت یه‌ك دینای ئیمتیازی ناقانوونی وه‌رده‌گرن وه‌ك سه‌یاره و حیمایه‌و بالخانه‌و ئه‌و جۆره شتانه وه‌لا كاریكتان پێده‌كه‌ین كه به هیچ كه‌س نه‌كرابیت،نه‌ك هه‌ر ئیوه به‌لكو هه‌ركه‌سیك به‌ده‌نگی ئیمه مانان برواته سه‌ر پۆست و ئیمتیازی ناشه‌رعی وه‌ربگریت 17ی شوباتیكی له‌دژی به‌رپا ده‌كه‌ین.
هه‌ر ۆختان به‌خۆتان بنه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریك بوو سه‌یاره وه‌ربگرن،ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمزاتان كرد بۆ كرینی ڤیلا،ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگتان دا بۆ زیادكردنی حیمایه.
كاتێك تا ئیستا بێده‌نگ بووین ڵێتان له‌به‌رخاتری سومعه‌ی ئه‌و پیاوه و بززتنه‌وه‌ی گۆران بووه ئه‌گه‌ر ئیوه بتانه‌ویت سومعه‌ی ئه‌و پیاوه و بزووتنه‌وه‌كه‌ش له‌كه‌دار بكه‌ن به وه‌رگرتنی ئیمتیاز ئه‌وا هه‌ر به فیكه‌و چه‌پڵه له بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌رتان ده‌كه‌ین.
كیتان ئازایه غیره‌تی هه‌یه ئه‌مجاره بیر له وه‌رگرتنی ئیمتیاز ده‌كاته‌وه ئه‌وكات یان ئیمه یان ئیوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست