باری تەندروستی تالەبانی زۆر خراپە
Sunday, 11/03/2012, 12:00
لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، لەگەڵ بەرپرسێکی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێکی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەت بە باری تەندروستی جەلال تالەبانی ئەو هەواڵەی دەمڕاستکردەوە، کە باری تەندروستی تالەبانی بەرەو خراپی دەچێت، پەیوەندییەکانمان بە ئەمەریکاوە، ئەوەیان پێ وتووین کە لەوە ناچێت ئەگەر مام جەلال چاکیش بێتەوە بەمزوانە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ وڵات. ئیستا بەرپرسەکانی یەکێتیی لە حالەتی ئامادەباشییدان، لە ترسی ئەگەریی روودانی هەر پێشهاتێک، کە لە دوای راگەیاندنی کۆچی دوایی تالەبانی روو بدات. هەمان سەرچاوە باسی لەوە کرد، کە ئەو بەرپرسانەی لە دەرەوەی وڵاتن داوکراوە بگەڕێنەوە بۆ کوردستان، مەبەستی یەکێک لەوانەش مەلا بەختیار کە ئیستا لە سویدە.
پاش گوێبیستی ئەم هەواڵە، پەیامنێرمان لە ئەمەریکاوە ئەوەی پێڕاگەیاندنین، کە بە دەیان پزیشکی ئەمەریکی ئیستا لە ژوور سەری تالەبانییەوەن، باری تەندروستی زۆر خراپە، توانیوانە لەو جەڵتە دڵەی کە لێی داوە دڵی بخەنەوە کار، قوبادی کوڕی تالەبانیش لە دوێنێوە لە خەستەخانە ماوەتەوە و نەچۆتە دەرێ بۆ شوینی کارەکەی.
کوردستانپۆست لە پەیوەندییدا دەبێت، بۆ بەدواداچوون لەسەر باری تەندروستی تالەبانی، کە پەیامنێرمان دەڵێت هاکا هەواڵی مەرگی تالەبانیتان بیست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست