پیاوێکی جەمال ئاغا بە ناوی هادییە سوور، پەلاماری خێزانێک ئەدات و سێ کەسیان لێ بریندار دەکات
Monday, 14/11/2011, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانیعهقید هادی که ناسراوه به (هادییه سور)، کە بە پیاوی جەمال ئاغا ناسراوە، ئەمیش وەکو بەزمەکەی مەحمود سەنگاوی له تۆڵه‌ی کوڕه‌که‌یدا، که له‌گه‌ڵ منداڵێک‌دا شه‌ڕی دەبێتە شەڕیان، ئەم هادییە سوورەش به‌خۆی و 15 چه‌کداریی ده‌مامککراوەوە، هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵەکە له‌گه‌ڕه‌کی مامۆستایان، سێ کەس لە ئەندامانی خێزانەکە بریدار دەکەن.
نه‌هرۆ محه‌مه‌د غه‌فور باوکی منداڵه‌که یەکێکە لە بریندارەکان، ڕێباز نه‌هری شه‌مێران محه‌مه‌د ناسیاوێکی ئەو خێزانە لەو کاتەدا لەوێ بووە، ئەویش برینار دەکەن، منداڵێکی تریش، که له‌خه‌ستاخانه که‌وتووه، دوای ئەوە بە لێدان دەکەونە گیانی دایکی کوڕە و هەرچی کەسێکی تریان بەردەست دەکەوێت بە لێدان تێی دەکەون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سەرنجە تاکو ئیستا پۆلیس که‌سی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌گرتووه، پۆلیس ده‌ڵێت له‌توانای ئێمه‌دا نییه، چونکە هادی سوور سه‌ر به سکرتارییەتی تاڵه‌بانییه و پیاوی جه‌مال ئاغایه.
شایانی باسە کاتی خۆی ئه‌م عه‌قید هادییه دوای ڕاپه‌ڕینیش له پۆلیسخانە گه‌نجێکی تری به‌ناوی (ئه‌کره‌می مه‌لا ئیسماعیل) کوشتووه، تا ئیستاش دۆسییەکەی داخراوە و کەس ناوێرێت باسی لیوە بکات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە.
په‌یامنێری کوردستانپۆست پەیوەندیی بە چەند کەسێکی ناسیاوی ئەو قوربانییانەوە کرد، که‌سێکی نزیکیان پێی ووتین: ئەگەر ده‌سه‌ڵات وەڵام نه‌داته‌وه، ئێمە لە رۆژی خۆیدا به‌ده‌ستی خۆمان مافی خۆمان وه‌رده‌گرین.
تێبینی: ئەو وێنەیە، وێنەی رووداوێکی تری هاوچەشنی وەک ئەم هەواڵەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست