لە كەركوك فیدراسیوونی زیندانە سیاسیەكانی كوردستان راگەیاندرا
Saturday, 18/12/2010, 12:00
رێكەوت 3/12/3010 لە هۆڵی سارای شاری كەركوك فدراسیۆنی زیندانە سیاسیەكانی كوردستان بەئامادەبوونی 60 لە ئەندامانی زیندانە سیاسیەكانی هەر چوار بەشی كوردستان كۆنفرانسێك بەسترا،لە پێناو هەرچی زیاترە بۆ چەسپاندنی بەندەكانی جاڕی گەردوونی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان وەك فدراسیۆنێكی كوردستانی نێودەوڵەتی بوونی خۆی بەبێ جیاوازی ئایدیۆلۆژی سیاسی دەسەپێنێتو رادەگەێنێت ، فدراسیوون بە وەرگرتنی مۆلەت لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نیازە بارەگای سەرەكی خۆی لەوێ دادەنێت،بۆ ئەم مەبەستە چەندین سیاسەتمەداری ئەڵمان پشتگیری خۆیان بۆ بیرۆكەی دامەزراندنی فدراسیۆونی زیندانە سیاسیەكانی كوردستان راگەیاندوە،دەربارەی ئەوەی بۆ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەو كۆبوونەوەیە بەشدار نەبووە،(فواد زیندانی) نوێنەری باشووری كوردستان گوتی: لە رێگای دەستەی بەرێوەبردنی كۆمسیۆن پەیوەندی كرا بەلایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێم، بەڵام بەداخەوە داواكاریمان رەتكرایەوە،لە پرسیارێكی تر دەربارەی ئەندامانی فدراسیۆن خاتوو (فەرزانە حەیدەریان) لە رۆژهەلاتی كوردستان گوتی: كۆمیسۆنی ناوەندی پیكهاتووە لە ئەندامانی هەموو بەشەكانی كوردستان كە ژمارەیان (23) ئەندامن لەگەڵ (5) ئەندامی یەدك،ئەركی سەر شانی فدراسیۆنە خاوەنداری لە زیندانیانی سیاسی كورد بكات لە هەموو جیهان، هەر كەسێك پلەی حزبی یا رێكخراوەیی هەبێت تەنها هەقی ئەندامێتی هەیە، نابێت بەهیچ شێوەیەك خۆی كاندید بكات بۆ كۆمسیۆنی ناوەندی، شایانی وتنە لە كۆنفرانسەكەدا نۆێنەر بۆ هەر چوار بەشی زیندانە سیاسیەكانی كوردستان دەست نیشان كرا، هەروەها بڕیاردرا ماڵپەرێكی فەرمیش بۆ فدراسیۆن دروست بكریتَ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست