دووپشكی سه‌رده‌م
Sunday, 29/03/2009, 12:00
1914 بینراوە
پێشكه‌شه به‌وانه‌ی ده‌نگی گه‌ل نابیستن
1
ئێوه دوپشكی ئه‌م ده‌وره‌ن
جارێك بچووك جارێك گه‌وره‌ن
جارێك سپین، جارێك ڕه‌شن
جارێك تاریك، جارێك گه‌شن
جارێك سه‌وزن جارێك شینن
ئازار‌و سوێی ناو برینن
جارێك سوورن جارێك زه‌ردن
مه‌ی بێهۆشی وژه‌هری مه‌رگن
له‌شه‌وا تارمایی ترسن
له‌پێوه‌دانا بێپرسن
ئێمه‌ش نێچیری چه‌ند ڕه‌نگین
له پێوه‌دانتان بێده‌نگین
٢
به‌ژارتان هێند كاس وگێژین
ده‌روون پڕه‌و هیچ نابێژین
چاره‌نوسمان وه‌كو ده‌رپێ ی
سۆزانی كه‌وتۆته به‌رپێ ی٭
هه‌ڵكردنه‌وه‌ی زۆر سته‌مه
له‌گێژاوی ئه‌م سه‌رده‌مه
هه‌ر ڕۆژ له‌پایته‌ختی شوێنێ
سه‌رۆكمان سه‌ر ئه‌نه‌وێنێ
له‌سه‌ر مه‌زاری خوێنڕێژێ
باوه‌شه‌گووڵ هه‌ڵئه‌ڕێژێ
له‌كوردوستان هه‌موو جێ یه
سه‌ربازی وونی دوێنێیه
له‌جێی تاجه‌گووڵی نه‌خشین
سه‌مای دڕكه‌و ناڵه‌ی گرین
سه‌رۆك له‌پایته‌ختی گورگان٭٭
په‌یام ده‌نێرێ بۆ كوردان
٣
یه‌ژێ ووڵات به‌ده‌وڵه‌تبوون
خه‌وی شاعیرانی نوستوون
وابه‌سته‌تان كردوین به‌زۆر
به عه‌مامه‌و به به‌رده‌مۆر٭٭٭
ڕووناكیتان دزی له‌خۆر
عا‌شقی ڕه‌شتان كردین به‌زۆر
سبه‌ی له‌شكری ڕه‌شپۆشان
به‌رده‌بنه خاكی كوردوستان
ئه و‌سا په‌نجه‌ی په‌شیمانی
گه‌ستن، بێسوده ئه‌یزانی؟
بۆ دواڕۆژو داهاتوومان
سێبه‌ری مه‌رگن له‌دوومان
فووتان كرد له چرای شه‌ومان
تادرێژ بێت مه‌رگی خه‌ومان
تادرێژ بێت پشووی نووستن
تاكو كه‌ڕبێت گوێچكه‌ی بیستن
ژه‌هری ڕه‌شتان واپێنۆشین
تادوو سه‌ده‌ی تر بێهۆشین
٤
فێرتان كردین دژ بین به‌خۆ
له‌سه‌رتان ناین تاجی درۆ
شه‌ڕی شاخ و شار به دیاری
بووه له‌كه‌ی كورده‌واری
كه‌چی ئێسته به‌رژه‌وه‌ندی
كردونیه براو هاوپه‌یوه‌ندی
هه‌رچی ڕۆیی وخوێنی ڕژا٭٭٭٭
له‌پای پیسی ئێوه پژا
ئێسته له گۆڕ زیندوبنه‌وه!!
به‌گژ ڕووتانا ده‌چنه‌وه
ئێوه خه‌مخۆرنین، خه‌مهێنن
دومه‌ڵی پڕكێم و خوێنن
زمانی سواوی تاوانن
چاره‌نووسی ڕه‌شبینمانن
ئێوه دووپشكی پڕ ژارن
هه‌وێنی ئێش و ئازارن
ئێوه دووپشكی ئه‌م سه‌ده‌ن
به‌جێماڵه‌ی كۆن په‌روه‌رده ن٭٭٭٭٭
٥
ئێوه دوپشكی سه‌رده‌من
له‌پێوه‌دانا بێخه‌من
............................. كۆتایی ..............................
یئاماژه سوزانیبه تیسووكایه كوه:٭سۆزانی
كراوه واژهستهده یكهتیهڵایهكۆمه ئاماژه ك وه ڵكوبه كراوهپێنه
٭٭پایته‌ختی گورگان: مه‌به‌ست له ئه‌نقه‌ره یه پایته‌ختی توركیا
٭٭٭ مه‌به‌ست وابه‌سته‌ییه به عێراقه‌وه
٭٭٭٭ مه‌به‌ست له شه‌هیدانه
٭٭٭٭٭جێماڵه‌ی كۆن: مه‌به‌ست له حیزبی به‌عسی له گۆڕچووه
[email protected]