ببورە جەنابى مودیرعام ... سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە لەوەڕگا نیە !
Monday, 30/01/2012, 12:00
(بەداخەوە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەجیاتى هەموو پشتیوانى و داهێنان و باشتر كردنى سێكتەرى تەندروستى و خزمەتكردنى خەڵكى سنوورەكە دێت سووكایەتى بەناوەندە تەندروستیەكانى سەر بەبەڕێوبەرایەتیەكەى خۆى دەكات) .
یەكێك لەو ناوەندە تەندروستیانەى بۆتە گرێیەكى قووڵ و گەورە بەسەر دڵی جەنابى مدیرعامەوە سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیەیە كەجەنابى لەیەكەم ڕۆژەوە بەنایاسایى بەناوى (بەڕێوبەرى گشتى بەوەكالەت) دەست بەكاربووە هەوڵەكانى خۆى خستۆتە گەڕ بۆ دژایەتى كردنى ئەم سەنتەرە حەقى ئەوەم نیە جەنابى بەڕێوبەرى گشتى كۆنە ڕقى خێزانى و بنەماڵەیى لەگەڵ بەڕێوبەرى گشتى پێشووى تەندروستى ڕانیەو ستافى سەنتەرەكە هەیە یان نا ؟ ئەوە كێشەى من و پێموایە كارمەندانى سەنتەرەكەش نیە ئەوەى گرفت و كێشەیە جەنابیان ئەم سەنتەرە بكاتە كارت بۆ تۆڵەكردنەوە لەبەرامبەریان ئەوە قابیلى قبوڵكردن نیە بەداخەوە وەزارەت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش خۆیان بێ دەنگ كردوە لەو هەموو سوكایەتیەیى جەنابیان بەم سەنتەرەى دەكات كارمەندانى ئەم سەنتەرە یان نەخۆشى داماو چ تاوانێكى هەیە بۆ بكرێتە بەرداشى ئەم ناكۆكیە خێزانیەو شەڕى دووبنەماڵەو كوتلەو كوتلەكارى ناو بەڕێوبەرایەتى لەلایەك و جەنابى مودیرعام و حزب و مەڵبەند لەلایەكى ترەوە ؟ جەنابى و دارودەستەكەى پشتیان كردووە لەم سەنتەرە تەنها بۆ شكاندن و تۆڵەكردنەوەى خێزانى و وەك كارت بۆ تۆڵەى شەخسى بەكارى دێنن دەیانەوێت تێكرایى ئەم خەڵكە نانبڕاو ناشیرین بكەن ئەگەر نا چ مەنیقێكى تێدایە جەنابى داواى بڕینى دەرماڵەى تایبەتى ترسناكى كارمەندانى ئەم سەنتەرە دەكات ؟ لەكاتێكدا سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى هەولێرو سلێمانیش ئەم دەرماڵەیان هەیە هەروەها ئەم دەرماڵەیە بەهەوڵ و هیمەتى خەڵكى دڵسۆزو خەمخۆر كراوە هیچ پەیوەندى بەجەنابیانەوە نیە تاهەوڵى بڕینى بدات ؟ ئەگەر جەنابیان دەیەوێ كاسبى و سواڵ بۆ حكومەتە فاشیلەكە بكات سەدان كون و دەروازى دزى و گەندەڵى هەر لەناو بەڕێوبەرایەتیەكەى و سنوورى كاروچالاكیەكانی خۆیدا هەیە دەتوانێت بیانگرێت كێ پێیى ناخۆشە گرێ بەستى كۆمپانیایى نمەك هەڵوەشێنێتەوە كەتەنها لەموادى پاك كردنەوە مانگانە هەزاران قاتى دەرماڵەی ترسناكى تایبەتى ئەم سەنتەرە پارە دەبا ؟ یان جەنابى دەبێ هۆش و عەقڵى لەكام نەخۆشخانەى ئەهلى و خانووى داگیركراوى حكومى بێت ئەوكاتەى دێ لەناو دەیان دكتۆرو كارمەند ئەم سەنتەرە بەلەوڕگاى ئاژەڵ ناو دەبات ؟ وەكو ماڵەكەیى و ڕابردووى خۆى لەسەر شیش و پۆڵا هەڵچنرابێت و كەس جەنابیان و ڕابردوویان نەزانێ لەسنورەكەو بەرى مەرگە دەیان و سەدان گەندەڵى و كارەسات لەبەڕێوبەرایەتیەكەیدا هەیە ؟ كێ دەستى گرتووە چاكسازى تیابكات ؟ كارمەندى داماوى تەندروستى چى بكات كەجەنابیان جورئەتى نیەو بەس خەریكى كارو كردەوەى حزبى و لاوەكى و منداڵانەیە ؟بالەخۆیەوە دەست پێ بكاو خانووە حكومیەكەى بداتەوە بەمیللەت ئەگەر ناشیدا بەحكومەت بابیدا بەبەڕێوبەرایەتى شەهیدانى ڕاپەڕین كەلەتەك و نزیك ماڵى جەنابیان لەخانووى كرێدان؟ باسەیارەى بەڕێوبەرایەتى بۆ ئیش و كارى شەخسى خۆى بەكارنەهێنێ و مخالەفەى مروورى پێ نەكا ؟ عەیب و شوورەیى نیە جەنابى (دكتۆر و مودیر عام) پۆلیسى هاتوچۆ ڕابیگرێت و بڵێ ئەگەر تۆ سەرپێچى بكەى ئەى چى بەخەڵك و منداڵى بەرپرسەكان بڵێین ؟ شوورەیى نیە مۆڵەتى شوفێرى سایەقى مودیر عام حجز بكرێ ؟ دەیان و سەدان گەندەڵى لەبەڕێوبەرایەتیەكەیدا هەیە ئەگەر جەنابى ڕاست دەكاو بەرنامەى چاكسازى و بنبڕكردنى گەندەڵی هەیە باچارەسەری ئەوان بكا بەڵێن بێ یەكەم كەسبم لەم مینبەرە پیرۆزەوە دەست خۆشی لێ بكەم بابەتى دەرماڵە بابەتێكى تایبەت و گشتیە نەئى منەو نەئى حزبە ، نەبەخێرو سەدەقەش دراوە بەو كارمەندە دڵسۆزو ماندووانە بۆیە پێموایە نەك بەجەنابى بەوەزیرو سەرۆكە دەركراوەكەى حكومەتیش نابڕدرێ ئەو سەردەمە ڕۆیى بەحزب و عەشیرەت و كوێخاو مامۆستا هەڕەشە لەخەڵك بكرێ ئەو نەوەیە چاوەڕێیى مەڕحەمەتى ئۆپۆزسیۆنیش ناكات نەوەك ئى دەسەڵات ، ئەمە نەوەى چەكوشەكەى كوردستانپۆستە دەمێكە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنى جێ هێشتووە ناحەقى و نادادى و ناعەدالەتى لەكەس قبوڵ ناكات بەپێچەوانەوە دەبێ مامۆستاكەشى و حزبەكەشى باش باش ئەم ڕاستیە بزانن خەڵك چاوى كراوەتەوە من دەڵێم وەرە بیبڕە بزانە جەماوەرو كارمەندى ناڕازى تەندروستى سنوورەكە چیت پێ دەكەن ؟ ئەوەش بزانە (دڵنیام كەنایزانى) ڕانیە تاكە قەزاى كوردستانە سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى لێ بێ بۆ خەڵكى هەژارو لێ قەوماوى سنوورى هەر پێنج قەزاى (قەڵادزەو ڕانیەو سۆران و كۆیەو دوكان) دەبوو شانازیت بەم سەنتەرە بكردایە ، چونكە ئەم سەنتەرە لەبەڕێوبەرایەتیەكەت بكرێتەوە هیچ كارو چالاكیەكى بەڕێوبەرایەتیەكە نامێنێ شازبێ و جەنابت شانازى پێوە بكەیت و وەفدى ئەمریكى و سینى و یابانى بەرى بۆ سەردانى دەبێ جەنابتان چ سوودێك لەوە بكات یان ناڕەحەت بێ بەوەى ئەم سەنتەرە دەرماڵەیەكى تایبەتى ترسناكى هەیەو تەمەنا دەكەى بیبڕى ؟ كەبوجەو داهاتى ئەم میللەتەیە نەلەگیرفانى تۆو وەزیرى تەندروستى نەلەگیرفانى سەرۆكى دەركراوى حكومەت هاتۆتە دەرەوە تاجەنابتان ئەوەندە ناڕەحەت بێ و بەم شێوازە ناشیرینە چەندین جارەو لەچەندین بۆنەو موناسەبە لەبەرچاوى ئەو هەموو دكتۆرو كارمەندە لەناو ژوورى خۆت لەبەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانەو دانیشتن و كۆبوونەوەكان دەڵێیى (ئەم سەنتەرە بۆتە لەوەڕگاو دەرماڵەیەكى بەلاش وەردەگرن دەبێ ببڕدرێ).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست