ئه‌م وشه کوردیانه بناسه...!
Tuesday, 22/12/2009, 12:00
پێش ئه‌وه‌ی که بچمه ناو بابه‌ته‌که‌وه ده‌مه‌وێت، که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌م، که چۆن داگیرکارانی کوردستان، له هه‌ر کات‌و شوێنێکدا،بۆیان ههڵکهوتبت و لوابێت، ده‌ستی کوشنده‌یان له کورد وه‌شاندووه. جا ئیتر ئه‌م دهستوهشاندانانه له رێگای داگیرکردن و شه‌ڕی داسه‌پاو بووبێت...؟ یان نکولیکردن له ناسنامه و زمان و مێژوو، کولتورمان بووبێت...؟ یان به دزی و تاڵانکردن و کیمیابران و سێداره و جینۆساید بهسهریانکردبینهوه...؟
ده‌مه‌وێت له‌م تێکسته‌دا سه‌رنجتان بۆ ئه‌و نوسینه رابکێشم، که کاتی خۆی 1989 له گۆڤاری (مجلە الوگن العربی)
به جووته ژماره‌ی 648 و 649 له 14/21 .07 .1989 چاپکراوه.له ژیر ناوی (ئه‌م هۆزه کوردانه له بنه‌چه‌دا عه‌ره‌بن) ئه‌م نوسراوه له گۆڤاری رۆشنبیری نوی ژماره 124 کانونی یه‌که‌می1989 کراوه به کوردی و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
با ئێستا هه‌ندیک له تێکستی نوسینه‌که بخه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێندهوانانی کورد.
{په‌یوه‌نی مێژوویی نیوان کورده‌کان و عه‌ره‌ب له باکوری عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی یه‌کجار قووڵه و پێکه‌وه به‌ستراوه تا راده‌یه‌ک ناتوانرێت ئه‌م دوو میلله‌ته له یه‌کتری جیا بکرێته‌وه، ئه‌و ههولدانهش که ده‌کرێ بۆ له یه‌کتر جیاکردنه‌وه‌یان له ناوچه‌یه‌دا، ته‌نها شێواندنی، که مێژوونووسه بیانیه‌کان ده‌یکه‌ن.
گۆڤاری (الوگن العربی). لێره‌دا دوو زنجیره لێۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی بنه‌چه‌ی هۆزه‌کانی باکووری عێراق بڵاوکردۆته‌وه، به به‌ڵگه و تۆماری مێژوویی قوڵی په‌یوه‌ندی نێوان کورد و عه‌ره‌ب ده‌رده‌خات. ئه‌و هۆزه زۆرهبیش له باکووری عێراقدا نیشته‌جێی بوون له سه‌رده‌می پێش ئیسلام و دوای ئیسلام
و تێکه‌ڵ کورده‌کان بوون و له ژینگه‌یه‌کدا سازاون و تا راده‌ی ئه‌وه‌ی بنچه و ره‌گه‌زی خۆیان له یاد چووه.
سه‌رچاوه جوگرافی و مێژوویی و عه‌ره‌به‌کان زاراوه‌ی (هه‌رێمی شاخاوی) یان بۆ زۆربه‌ی زه‌وی باکوری عێراق به‌کارهێناوه. که‌می دانیشتوان به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م هه‌رێمه‌دا و بوونی میلله‌تانی دیکه له ناوچه‌که‌دا هۆیه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که ناوێکی دیاریان لێناوه. وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌و خاک و زه‌وی یه‌ی که فارسی لێ یه پێی ده‌ڵێن وڵاتی فارس، ئه‌و شوێنه‌ش رومی لێ یه پێی ده‌ڵێن وڵاتی روم. ئه‌و شوێنه‌ش عه‌ره‌ب نیشته‌جێ یه‌تی پێی ده‌ڵێن وڵاتی عه‌ره‌ب.
له‌و هۆزه سه‌ره‌کی یه‌کان که که‌وتنه ناوچه شاخاویه‌کانی عێراق (بنواسد) بوو که لقێک له‌م هۆزه گه‌یشته ناوچه‌ی کرکوک سلێمانی، گوندیان پێکه‌وه‌ناو له ناوچه‌که پێیان وترا (زه‌نگه‌نه) له‌به‌ر زه‌نگینی و ده‌وڵه‌مه‌ندیان به‌و ناوه ناسران، دواجار ئه‌و ناوه‌یان به‌سه‌ر بڕاو و له دێی (تاڵه‌بان- گالبان) (ئه‌م وشه‌یه‌ش وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی یه مانای دێی قوتابیان ده‌گرێته‌وه) نزیکی چه‌مچه‌ماڵ نیشته‌جێ بوون و به تاڵه‌بانی ناسران. هه‌روه‌ها هۆزه‌کانی (بنی قشیر و نمیر و عقیل و کلاب) هه‌ندێکیان له دۆڵی (الحیال) له ده‌ووروبه‌ری سنجار جێگیربوون. هۆزی (الڤهران) یان سۆران که ده‌سه‌ڵاتی (ره‌واندز) یان چه‌رخێک به ده‌سته‌وه گرت.
هه‌روه‌ها هۆزی (شه‌وان) کورده‌کان (شوان) یان پێده‌ڵێن له ده‌وروبه‌ری زێی بچوک نیشته‌جی بوون له ده‌ووبه‌ری چه‌رخی هه‌شتی کۆچی یه‌وه. (14 ز) به‌پێی راپۆرتێکی نهێنی استخباراتی به‌ریتانی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌مانه جبوربن. له شاخی سنجاردا شه‌هوان و دوو هۆزی دیکه که له ئه‌سڵ دا عه‌ره‌بن ئه‌وانیش (العزوبی و الکلشی) ن ئه‌مانه هۆزی (مه‌نده‌کان) پێکده‌هێنن که هۆزیکی یه‌زیدیه.
چیاکانی عێراق په‌نای مێژووی هه‌موو عه‌ره‌به.
مێژوو نووسه‌کان به‌رپرسیارن له به‌هه‌ڵه بردنی مێژووی ناچه‌که.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردی ناو هۆزه‌کان و جوگرافی یه‌کان له ناوچه‌ی کورده‌کانی باکووری عێراق زۆری بنه‌چه‌ی عه‌ره‌بی ده‌رده‌خات و عه‌ره‌بایه‌تی بنهرهتهکهیان ده‌سه‌لمێنێ. بێ گومان کرک کردنی پیتی (ڤ) له لایه‌ن غه‌یره عه‌ره‌به‌وه بووه‌ته هۆی شێواندن و گورانی ناوی ئه‌م هۆزه عه‌ره‌بانه که به‌درێژایی مێژوو چیاکانی عێراقیان کردۆته په‌ناو داڵده ئه‌مه‌ش زنجیره‌ی دوایی و دووه‌می ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه.}
ئه‌و تێکسته‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکه له‌و به‌ناو توێژینه‌وه‌ی که رهگهزپهردتان و شۆفێنیزمی ئاره‌ب له‌سه‌ر کورد ئه‌نجامیان داوه. ئه‌وه‌تا به ئاشکرا نکوڵی له بوونی کورد و نیشتیمانه‌که‌ی ده‌که‌ن. که‌چی کورد ئه‌وه‌نده ساویلکه‌یه کۆمه‌ڵێک هوشتر ده‌بینێت، یه‌کسه‌ر ئاره‌بستانی بیردێته‌وه و ده‌ڵێن:" ئه‌وانه مه‌ڕی په‌یامبه‌رن."
من ته‌نیا ئه‌و گوتهیهیی به‌رێز سماییل به‌شکچی دێنمه‌وه یاد که ده‌ڵێت:" ئه‌و نکوڵیه له نه‌ته‌وه‌ی کورد، خه‌سڵه‌تی هێزی کۆلۆنیال و داگیرکارانه."
له راستیدا ئه‌و جۆره تێڕوانینن و نکوڵی کردنانه، له نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن داگیرکارانه‌وه، به‌رده‌وامه و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت، تا ئه‌و رۆژه‌ی که کورد هێزی کۆلۆنیال توڕ ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی.
هه‌ر بۆیه‌ش کورد ده‌بێت برای خۆی بێت و دۆستی گه‌لان. ده‌نا برایه‌تی ساخته‌کارانه جێگای متمانه نییه. بریا نه‌ته‌وه‌ی ئاره‌ب سیستێمێکی دیمۆکراتیانهیان هه‌بووایه و کوردیش شانازی به‌و دراوسێیه‌وه بکردایه، بێگومان دۆستی زیره‌کو هاوسێ باش سه‌رمایه‌یی ژیانن. به‌ڵام کورد بڵی چی که بیست‌و سێ ده‌وڵه‌تی ئاره‌بی شیر‌و تیر له‌یه‌کتری ده‌سوون و برای یه‌کتر نینن، که چی به زۆری زۆرداره‌کی بهردرۆ ئێمهدهکهنه برای خۆیان...! بێگومان من باسی گه‌لی ئاره‌ب ناکه‌م، باسی رژێم و سه‌رانی ئاره‌ب ده‌که‌م.
پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێت:" شاره‌زا خۆشه دۆستی سه‌فه‌ر بێ.... دووژمن زانابێ نه‌ک دۆست که‌ر بێ."
ده‌گێڕنه‌وه کاتی خۆی شاعیری گه‌وره‌ی کورد (قانع) له ساڵێ 40 له‌کاندا، له سلێمانی چاوی به سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ده‌که‌وێت، قانع به سه‌رۆک ده‌ڵێت:" گه‌وره‌م توخوا بابه‌س باسی برایه‌تی کورد و ئاره‌ب بکه‌ین، ئه‌وانه کوا برای ئێمه‌ن، ئه‌وه‌تا خواش له قوریاندا جنێویان پێده‌دا."
سه‌رۆک ده‌ڵێت:" مه‌لا قانع که‌ی شتی وا هه‌یه..!؟
قانع ده‌ڵێت:" به‌ڵێ قوربان خوا له سوره‌تی (توبه) دا ده‌فه‌رموێ...(الاعراب اشهد کفرا ونفاقا).
سه‌رۆک به قانع ده‌ڵێ:" جا ئه‌وه که‌ی جنێوه..؟"
قانع ده‌ڵێت:" ئاخر قوربان جنێوی خوا وه‌هایه... خۆ ناڵێت له (....) خوشک و دایکیان به‌م.
ده‌مه‌وێت به‌م به‌م چه‌ند کورته باسه بچمه سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه وشه دزراوانه که وه‌کو خاکی دزراوی کورد ههڵپهلوش کراون.
ئه‌م وشانه بناسه‌وه....!
پاڵه‌وان، مروان، مه‌یدان، سندان، نێرگز، زیندان، ویژدان، (زه‌م،زه‌م) به ده‌یان و سه‌دان وشه‌ی تر.
با پێشان وشه‌ی (پاڵه‌وان) وه‌رگرین.
ئه‌م وشه‌یه ناوه له دوو وشه‌ی لێکدراو پێکهاتووه. (پاله + وان) = پاڵه‌وان.
با بزانین (پاڵه) له زامنی کوردی‌دا به مانای چی دێت...؟
(هه‌ژار)ــی نه‌مر له (هه‌مبانه بۆرینه) ــدا به (شاری گه‌وره) (دیوه‌خانی گه‌وره‌پیاوان) (کرێکار) ناوی ده‌بات.
شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له (فهرهنگی خاڵ) ــدا به (سه‌پان) به (ئه‌ندازه‌یه‌ک جێی چاندنی گه‌نم، نیسک و جۆ) ناوی ده‌بات.
وه‌کو ده‌زانین (پاڵه) ــی هه‌نگیش هه‌یه. به‌و هه‌نگانه ده‌گوترێت که ئه‌رکی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌ی گوڵیان که‌وتۆته ئه‌ستۆ، بۆ هه‌نگوین دروستکردن. له لایه‌کی تروه به‌مانای (کارگێر)،(کریکار) دێت.
قانعی شاعیر له هۆنراوه‌ی (قه‌ڵاچۆی دوژمن) ــدا
ده‌ڵێت:" با هه‌موو جوتیار و (پاڵه) و ره‌نجده‌ران یه‌ک گرن تا ده‌بنه هێز و پشتیوان."
که‌واتا ئێستا ده‌زانینن که وشه‌ی (پاڵه) کوردییه.
با ئێستا وشه‌ی (وان) وه‌رگرین بزانین به مانای چیدێت..؟
مامۆستا (محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی) له رێبازی مێژووی زمانی کوردی‌دا ده‌ڵێت:" ناوی فهرمانرهواکهی (خارخار) که (کهیبانا) ــیه، گومانی تێدا نی یه که ناوێکی (میدیه) و پێکهاتووه له دوو بڕگه‌و ئه‌ویش، (که‌ی) و (بان) = وان= ڤان). (که‌ی) به‌واتای (گه‌وره)، (خوا)، (سه‌رۆک)، (فه‌رمانڕه‌وا) هاتووه.
(بان) = وان = ڤان) به واتای (ئاگاداری که‌ر)، (پاسه‌وان)، (به‌خێوکه‌ر....هاتووه."
راسته ئێستاش له زمانی کوردی‌دا ده‌ڵێن:"که‌یبانۆی ماڵ" واتا (به‌رپرسیاری ماڵ)، (گه‌وره‌ی ماڵ).
به‌و نمونادا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که وشه‌ی (وان) وشه‌یه‌کی دێرین و کوردییه.
وشه‌ی (پاڵه) ناوه... وشه‌ی (وان) پاشگره. (پاڵه‌وان) ئاوه‌ڵناوی بکه‌ری دارێژراوه له ناوێک و پاشگرێک پێکهاتووه.
ئاره‌به‌کان و فارسه‌کان ئه‌م ناوه به‌کاریدێنن به ماڵی خۆیانی ده‌زانن و به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی دیار بکه‌ن و بڵین کوردییه. له‌بری ئه‌وه تازه به‌تازه شۆفێنیزمهکان ده‌مانکه‌ن به نه‌وه‌ی تیره‌کانی ئاره‌ب.
وشه‌ی (مه‌روان) له دوو برگه پێکهاتووه. (مه‌ڕ + وان).
وشه‌ی (مه‌ڕ) ناوه به‌و ئاژه‌ڵه گیا خۆره ده‌گوترێت، که به درێژایی مێژوو له‌ته‌ک مرۆڤه‌وه ژیاوه، به‌خوری و ماست و گۆشت،خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی کردووه.
وشه‌ی (وان) ـمان له سه‌ره‌وه رونکرده‌وه. که‌واتا به کورتی و به‌کوردی، وشه‌ی (مروان) که ئاره‌به‌کان بۆ ناوی نێرینه به‌کاریدێن، وشه‌یه‌کی کوردیه و راستیه‌که‌ی (مه‌ڕوانه) به‌و که‌سه ده‌گوترێت که خاوه‌ن مه‌ڕ بێت، یان وشه‌ی (شوان) ده‌گرێته‌وه، یان (پاسه‌وانی مه‌ڕ). ئێستاش له ناو کوردا، (مه‌ریوان،شوان) ناو کوڕانه.
وشه‌ی (مه‌یدان) له دوو بڕگه‌ی (مه‌ی + دان) پێکهاتووه،
با وشه‌ی (مه‌ی) وه‌رگرین ..(مه‌ی) له کوردی‌دا ناوه. بۆ (خواردنه‌وه‌ی کهولی) (سهرگهرمکار) (سه‌رخۆشی) به‌کاردێت.
وشه‌ی (دان) له کوردی‌دا به مانای (جێگا) دێت. مامۆستا هه‌ژاریش له (هه‌مبانه کۆنه‌دا) به جێگا ناساندوویه‌تی.
له وشه‌ی مه‌یداندا ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه، که وشه‌یه‌کی گه‌لێک کۆنه و پێش هاتنی ئیسلامه بۆ کوردستان. وه‌ک ده‌زانیین (مه‌ی) له ناو ئیسلامدا یاساخه. به‌ڵام ئاوه‌تا له ناو زمانی کوردی‌دا شوێنی دیاریکراوی هه‌یه. پێده‌چێت له‌و جێگایانه‌دا (مه‌ی) فرۆشراوبێت و خورابێته‌وه، یان ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ی تیادا گێڕابێت. ئێستاش له کوردستاندا ئه‌و شوێنانه‌ی که بۆ مامه‌ڵه و سه‌ودای کڕین و فرۆشتن تیادا کۆده‌بنه‌وه به (مه‌یدانی کا فرۆشان، (مه‌یدانی گا فرۆشان) به‌ناوبانگه.
وشه‌مان زۆره بۆ نمونه ...(مۆمدان، مه‌مکدان، گوڵدان، ئاگردان، زیندان، شه‌کردان، جزدان.)
وشه‌ی (دان) پاشگره به یه‌گرتنی له‌گه‌ڵ ناوێک‌دا ناوێکی لێکدراو دروستده‌کات.
به‌م جۆره ئه‌و ناو و پاشگرانه هه‌موویان کوردین و له زمانی کوردی‌دا جێگا ده‌گرن.
با وشه‌ی (زێدان) وه‌رگرین ... که ئاره‌به‌کان بردویانه‌و بۆ ناوی نێرینه به‌کاریده‌هێنن.
وشه‌ی (زێد) له زمانی کوردی‌دا به مانای (جێگا، شوێن، نیشتیمان، خاک، وڵات) دێت. کورد ده‌بێژێت:"له زیدی باو باپیرم ده‌ژیم."
وشه‌ی (دان) هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه روونمانکرده‌وه. وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردیه.
هه‌روه‌ها ئاره‌به‌کان وشه‌ی (زیندان) ــێ کوردیان بردووه و کردویانه به وشه‌ی (زینزان).
وشه‌ی (زهمهمزهم) کوردیه. (گیوی موکوریانی له فهرهنگی کوردستان)ـدا به به مانای (چریکه و گۆرانی) (به‌زم) (له‌کاتی په‌رستنی خودایدا له موغانهوه دێ). پێناسه ده‌کات.
پیره‌مێردی هۆزانوانی کورد. له هۆنراوه‌ی (که ده‌ڵێن ئه‌مرۆ ده‌شت و کێو شینه)ـدا.
ده‌ڵێت:" زه‌مزه‌مه‌ی بولبولی به‌هارانی ....ورده‌بارانی ژێردهوارانی.
ده‌وڵه‌تی ئێران ئیسلامیش... له‌سه‌ر ته‌رزی کۆکاکۆلا و فانتا دوو خواردنه‌وه‌ی دروستکردووه به ناوی (زم،زم)مه‌وه.
با وشه‌یه‌کی تر وه‌رگرین که ئاره‌ب و فارس ماشیویانهتهوه که ئه‌ویش وشه‌ی (نێرگزه)
بابزانیین بنه‌و بنه‌چه‌ی ئه‌و وشه‌یه لهکوێوههاتووه.
(نێرگز) ناوه له دوو بڕکه‌ی (نێر + گز) هاتووه. وشه‌ی (نێر) ئاوه‌ڵناوه بۆ په‌سنی مرۆڤی ئازا‌و چه‌تون به‌کاردێت.
بۆ نمونه ده‌بێژن:" ئه‌و مرۆفه نێره." ئه‌م په‌سنکردن بۆ رووهکو گیاوگژیش به‌کاردێت. وه‌ک ده‌ڵێن:"نێرکه پیاز."
با بێنه‌وه سه‌ر وشه‌ی (نێرگز). ئه‌م ناوه له کوردی‌دا ناوی ئه‌و گوڵه کێویلکه خۆڕسکهیه، له به‌هاراندا له‌سه‌ره‌تای مانگی سێ‌دا له کهژوکێوهکانی کوردستان ده‌ڕوێت. به بڕوای من هه‌ر بۆیه ناوی (نێرگزه) چوونکه هێشتا سه‌رماو سۆڵه و به‌فری زستان ماوه، ئه‌م گوڵه کێولکهیه چه‌که‌ره ده‌کات و سه‌رده‌ردێنێت و گوڵده‌کات. نێرێتێکهی له‌وه‌دایه. که به گژ سه‌رمادا ده‌چێ و مژده‌ی وه‌رزی به‌هار دێنێت. واتا گوڵێکی ئازا و چه‌توونه و پێش هه‌موو گوڵێکی تر ده‌ژێته‌وه.
با بزانیین وشه‌ی (گز) له کوریدا به مانای چیدێت...؟
له کوردی‌دا (گز) به مانای (گیا)، (رووه‌ک) دێت. له کوردی‌دا ده‌ڵێین:"(گژوگیا). (گزره) که خواردنی مهڕووماڵاته.
زۆر جار له زمانی کوریدا پیتی (ژ) ده‌بێته پیتی (ز) یان ده‌بێته (ش). با نمونه‌ی له‌سه‌ر بێنینه‌وه.
(نه‌ورۆژ) بووه به (نه‌ورۆز) (رۆژن) بۆته (رۆژن) (رۆژنبیر) بۆته (رۆشنبیر).
وشه‌ی (توون) که به‌مانای (تیژ) دێت. رووه‌کێکی سه‌وزه هه‌یه. که سه‌ر به خێزانی سه‌وزه سهلکییهکانه. (تیژ و توونه) به‌ڵام ناوه‌که‌ی گۆڕاوه بووه به (توور). یان سهوزهیهکمان هه‌یه که پێیده‌ڵێن (ته‌ره‌تیزه) به‌ڵام له راستیدا (تهڕهتیژهیه). واتا (تیژه، تونه) به‌م جۆره‌ش وشه‌ی (گژ) بۆته (گز).
به‌ڵام بابزانیین به بڕوای مامۆستا (محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی) وشه‌ی (گژ) له کوێوه هاتووه و مانای چییه...؟
(گش) Gish وشه‌یه‌کی سۆمه‌رییه، به‌واتای (گژوگیا)، (دره‌خت) هاتووه. له کوردی ئه‌مرۆدا (گژ) به هه‌مان واتا هاتووه به‌ڵام به لێکدراوی (ناساکاری) به‌کاردێ، واتا، ده‌وترێ (کشت و کاڵ).
که‌واتا بۆمان رونبۆوه ئه‌و دوو وشه لێکدراوه (نێر + گز) = نێرگز که هه‌ردووکیان کوردین و ناوێکی لێکدراون. به‌ڵام ئاره‌به‌کان ئه‌م ناوه‌یان کردبووه ریکڵامی (رۆن) و پێیاندهفرۆشینهوه. به کوردیه‌که‌ی رۆنی خۆمانیان ده‌دایه‌وه له سمێڵی خۆمان. فارسه‌کانیش گه‌لێک خانمیان به ناوی (نێرگز) ـوه ناو ناوه.
بابزانیین سۆمه‌ریه‌کان کێن....!؟
(ماوه‌یه‌کی زۆره یان ده‌توانین بڵێین که سه‌د ساڵێک ده‌بی به‌رای شوێنه‌وارناسان و پشکێنه‌ران و مێژووناسان بیرورا‌و بۆ چوونی جۆراوجۆر ده‌رده‌بڕن و به‌ڵکو له مشت‌و مڕێکی بهتیندان ده‌رباره‌ی بنه‌چه‌ی سۆمه‌ریه‌کان، له خوارووی عێراق دا له‌م رووه‌وه تازه‌ترین بیر‌ورا ئه‌و وتاره به‌نرخه‌یه که (دکتۆر فوزی رشید) له رۆژنامه‌ی (الجمهوریه) به‌ناونیشانی (المسله السومریه) به‌سێ ئه‌لقه له رۆژانی 13.09.1984 ـدا و له 20.09.1984 و له 27.09.1984 بڵاو کرده‌وه، که زانستانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌و چه‌وتی و هه‌ڵوێستانه لاده‌دا، هه‌روه‌کو وه‌ڵامی ئه‌و سه‌رچاوه مێژوویانه ده‌داته‌وه که له‌م باره‌یه‌وه بیرورایان ده‌بڕیوه، به روونی ده‌یسه‌لمێنێ و ده‌ری ده‌خا که بنچینه‌ی سۆمه‌ریه‌کان نه خه‌ڵکی دوور وڵاتن نه به خاک و نیشتیمانی عێراق بێگانه‌ن، به‌ڵکو ریشه‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر دانیشتوانی سه‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌ڕۆڵه‌ی شاخ و داخه‌کانی ئێستای کوردستان.)
(محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی ... رێبازی مێژووی زمانی کوردی... رۆشنبیری نوێ ژماره 124 ــی 1989.)
ئه‌م دانپیانانه ئه‌و راستیانه ده‌سه‌لمێنن که کورد رۆڵه‌ی مید، سۆمه‌ر، گۆتی و لۆلۆ و خاکی کوردستانن. به‌ڵام ئه‌وا تازه شۆفێنزمانی ده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر ئێراق له دووکه‌ڵه‌وه خۆیان فڕهدهنه ناو ئاگره‌وه.
ده‌وڵه‌تانی داگیرکا‌ر هه‌میشه له کنه‌ی دزی و شاردنه‌وه‌ی راستیهکاندان. کوڕێکی فارسم ده‌ناسی جارێکیان بۆیگێڕامه‌وه گوتی:" من خه‌ڵکی ده‌ورووبه‌ری شاری (ق‌م)ـم، له ناوچه‌که‌ی که ئێمه‌ی لێده‌ژین، په‌یکه‌رێکی (عومه‌ر) ـمان دروستکتدووه، ساڵانه بۆ زیاره‌تی ئه‌و په‌یکه‌ره ده‌چین و تف و به‌ردبارانی ده‌که‌ین،له ناو ئێران‌دا قێزهونهترین ناو ناوی (عومه‌ر) ـره."
منێش له دڵی خۆمدا گوتم سه‌یری ئه‌و دوو رووی و ساخته‌چێتیه، له ناو فارس‌دا ناوی (عومه‌ر) قه‌سدی سه‌ر بێت.
به‌ڵام که دێته سه‌ر (عومه‌ر خه‌یام). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خزمه‌تێکی مه‌زنی به زمانی و ئه‌ده‌بی فارسی کردوه، ئه‌و به گه‌وره‌ترین شاعری فارسی ده‌زانن. به‌ڵام زۆڵانه (عومه‌ر)ــرهکهیان لێداماڵیوه و (فارس)ـاندویانه و هه‌ر به خه‌یام ناوی ده‌به‌ن.
ستۆکهۆڵم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست