به‌پێی یاسا و ده‌ستور، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت
Monday, 05/09/2011, 12:00
جیا له‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌موو ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی كه‌لێی كه‌وته‌وه‌هه‌ر له‌شه‌هید بوون و برینداربوون و كه‌ئه‌ندامی هاولاتی كوردی به‌ده‌ستی دوو هێزی كوردی به‌ناوی به‌ره‌ی خه‌بات تیكۆشان بۆ رزگاری كوردستان كه‌هه‌ردوو حیزبی سه‌وزو زه‌رد ده‌كات ،جیا له‌بوونی ئه‌ودوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سڵیمانیه‌ی كه‌چه‌ندین ئاسه‌واری به‌دوای خۆیدا جێهێشت هه‌ر له‌گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانی وداگیركردنی موڵكی گشتی تا......كۆتایی،ئه‌وا ئه‌وجاریش ده‌لێین گه‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ببوریت گه‌لی كورد ئه‌وا ناكریت نابیت له‌م بیده‌نگیه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم ببوریت كه‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه‌سوپای پاسدارانی ئێران و ژه‌ندرمه‌كانی تورك به‌و په‌ڕی بێشه‌رمانه‌و به‌دوور له‌هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی و یاسایه‌كان كه‌وتونه‌ته‌قه‌تل و عامی كورد به‌هه‌موو جۆره‌چه‌ك و گاردێكی سه‌ربازی كه‌تا ئێسته‌ش ڕوون نییه‌له‌پێناوی چی مه‌به‌ستێیكی یاسای ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن تا ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لی كورد لێبوردنمان ده‌بێت هاوكاریان بین ،ئه‌وه‌ی كه‌ڕوونه‌مه‌به‌سته‌سیاسیه‌كه‌یه‌تی به‌ته‌نها و به‌س دیاره‌تورك و فارس دوژمنایه‌تیه‌كی دێرین و مێژووی له‌گه‌ڵ خاك و گه‌لی كوردا هه‌یه‌به‌هه‌موو پارچه‌كانیه‌وه،ئه‌وان به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك دووبه‌ره‌كی و دزی و خیانه‌تی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی كورد به‌كارده‌هێین ئیتر چ ئایا له‌لایه‌ن خودیخۆیان بیت یان شه‌ری كورد به‌كورد بیت ،ئه‌وه‌ی ڕوونه‌لامان سه‌رۆكی هه‌ریم ئه‌م ده‌ست درێژیه‌ی تورك و فارس بی پاساو ده‌زانیت له‌به‌رامبه‌ر هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌روو هێزی كوردی گه‌ریلای پژاك و په‌كه‌كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم پێی وانیه‌ئه‌وان شۆرشگێر بن و بۆ مه‌به‌ستس ئازادی خاك و گه‌لی كورد هه‌ول بده‌ن ئه‌و پێی وانییه‌ئه‌و جۆره‌له‌تاكتیكی سیاسی گه‌لی كورد سودمه‌ند بكات له‌داهاتوودا مافه‌كان باكوری كوردستان و رۆژهه‌لات وده‌سته‌به‌ر بكات سه‌رۆكی هه‌رێم باوه‌ری به‌دانیشتن و دیالۆك هیه‌له‌گه‌ل حكومه‌تی توركی و ئێرانی باشه‌ئیمه‌ده‌پرسین ئه‌وانیش سه‌رده‌می شاخ بۆ شۆرشیان له‌دژی حكوموتی سه‌دام كرد‌و كوردیان مالوێران كرد،بۆ ئه‌وه‌نده‌باوه‌ریان به‌دیالۆگ هه‌بو چه‌كیان دانه‌نا و له‌به‌رامبه‌ردا به‌گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن،ده‌یه‌وێت بلێت حكوموتی عێراقی زوو جیاواز بوو له‌تورك و فارس یان ده‌یه‌ویت بلێت مالوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و كورد‌و كۆچره‌وی ئه‌نفالو كیمیاباران له‌ده‌رئینجامی هه‌له‌ی سیاسی ئه‌وانه‌وه‌نه‌بوو به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هات،هه‌موو باش ده‌زانین میلله‌تی كورد دۆستیكی یه‌ك ڕوو راستگۆی بۆ خۆی په‌یدا نه‌كردووه‌تا بتوانێت مافه‌كانی بۆ دیاری بكات و پشتگیری سیاسی و سه‌ربازی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات ،به‌لام میلله‌تی كورد به‌م دوو سه‌ركرده‌سیاسیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی كه‌مسعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانب ده‌كات گه‌لێك جا ئه‌و هاوكاریه‌یان بۆ دوژمن له‌دژی كورد ئه‌نجم داوه‌زیندوترین نمونه‌بێده‌نگی هه‌روو سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێمه‌له‌هه‌مبه‌ر ده‌ست درێژیان بۆ سه‌ر هاولاتیانی كورد‌و گه‌ریلاو پاشان خاكی كوردستان،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بوونی په‌یوندی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سوپای دوژمن وای كردووه‌كه‌هێزی كوردی هه‌رگیز به‌ئامانجی نیشتمانیخۆی نه‌گات كه‌یه‌ك پارچه‌ییی خاكی كورد و گه‌لی كوردستان ده‌كات،سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه‌ی كه‌به‌كورد و خاك و هاولاتیانی سیڤیلی هه‌ریمی كوردستان ده‌كریت ل لایه‌ن سوپای سه‌ربازی تورك و فارس شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه‌داوای لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی لێبكریت و ڕووبورووی یاسا بكرێته‌وه‌له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌ست درێژیانه‌ی كه‌ده‌كریته‌سه‌رگیان و ماڵ و سنوری هه‌ریمی كوردستان ،به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور سه‌رۆكی هه‌ریم به‌رپرسی سوپایه‌له‌هه‌رێمی كوردستان مافی جوله‌پێكردنی هێزی هه‌یه‌بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی هه‌بیت له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه یان هێرش بكریته‌سه‌ری،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ربرسی یه‌كه‌می ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی له‌ئه‌ستۆیه‌و ده‌بیت وسنورو خاك و گیانی هاولاتیانی كوردستان له‌هه‌ر ده‌ستدریژیه‌ك بپارێزیت و ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و ئارامی بۆسه‌رخاك و گیانی هاولاتیان بكات له‌كاتی هه‌ر سه‌رپێچه‌كدا پێویسته‌رووبه‌روی یاسا بكریته‌وه‌ئێمه‌ئێستا له‌سه‌رۆكی هه‌ریم له‌یاسا ده‌پرسین ئایا ئه‌و مه‌ترسیه‌بوونی نییه؟ئایا سه‌رۆكی هه‌ریم به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور كه‌مو كورتی نییه؟ئایا خاك و گیان و ماڵی هاولاتیانی هه‌ریم كوردستان له‌مه‌ترسیدا نییه؟.....هیوادارین یاسایه‌ك هه‌بیت به‌زوترین كات داوا بكات كه‌سه‌رۆكی هه‌ریم لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكریت و په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان واز له‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌نه‌هێین تا سه‌رۆكی هه‌ریم هه‌لوێستی ته‌واوه‌تی خۆی نیشان ده‌دات.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست