بەم نزیكانە یەكێتى لەت لەت ئەبێت
Monday, 06/05/2013, 12:00
سیاسەتە چەوت و هەڵەكانى تاڵەبانى و خۆفرۆشتنى بە بنەماڵەى بارزانى كارێكى كردوە كە هەتا ماوە یەكێتى لە ژێریا دەرناچێ ویەكێتى خستۆتە بەردەم دوو ڕییانێكى ئاڵۆز , لە دواى خۆشى مەكتەب سیاسیەكى جێهێشتوە كە هەموویان ملكەچ و سەر شۆڕى بنەماڵە و دەستكەوتە ماددییەكانى خۆیانن ,ئەوان ئێستا لەبەر ئەو پارە زۆرەى لە دزینى نەوت و داهاتە كانى ترەوە دەستیان دەكەوێت یان ئەوەى لەبەر بێ هەڵویستیان لە پارتى وەرى دەگرن پشتیان كردۆتە حیزب و جەماوەر و ئەندامانى خۆیان و ڕوویان كردۆتە بنەماڵە و هەرچى ئەوان بڵێن ئەمان ئەڵێن وایە, دیارە ئەمەش ئەو بەستنەوەى تاڵەبانیە كە یەكێتى لە ناو قەفەزى ڕێكەوتنامەى بەناو ستراتیژیدا زیندان كردوە و مەكتەب سیاسیەكى ترسنۆك و بێ هەڵویستیشى بەجێ هێشتوە كە ئەوانیش ناوێرن هیچ بڵێن , ئەگەر كەسێك لەوان قسەیەك بكات یەك هەڕەشەى پارتى بەسە بۆ ئەوان وەكو مەلا بەختیار هەرزوو پەشیمانى خۆى ڕابگەیەنێ و لە پارتیەكان زیاتر پارتیەتى خۆى بسەلمێنێ , ئەمەش ئەو پەروەردە سەقەتەیە كە تاڵەبانى ئەمانەى پێ پەروەردە كردوە، چونكە تاڵەبانى بەردەوام بۆ هێشتنەوەى ئەم كەسە نەفس نزمانە لە چوار دەورى خۆى و بێ دەنگ كردنیان چاوى لە دزیەكانى ئەوانە ئەپۆشى و خۆشى دایم لە ئاست ئەمانە دەست كراوە بوو , ئەمەش بۆ ئەوەى تاڵەبانى هەرچى ووت و هەرچى كرد ئیتر كەسێك نەبێت ڕێگرى بێت , ئەوەتا نمونەكەى ئێستا دیارە , ئەگەر كەسانێكى دڵسۆز ئەو كاتە لە ترسى تاڵەبانى نەیوێرا بێت قسەیەك بكات , ئەوا ئێستا دواى نەخۆش كەوتنى تاڵەبانى بێ ئومێد بون لەوەى جارێكى تر تاڵەبانى بگەڕێتەوە بۆ ژیانى سیاسى , دەنگیان هەڵبڕیوە , ئێستا بە ئاشكرا لە ناو جەماوەرو ئەندامانى یەكێتى و كادرەكانى و لە ناو سەركردایەتیەكەیدا دەنگەكان ڕوویان لە زیاد بوون كردوە , ئەم دەنگانە كەم نین , چونكە یەكێتى زۆرینەكەى لەگەڵ ئەوە نین كە یەكێتى ئێستا وەكو یەكێتى سەردەمى تاڵەبانى بێت بۆیە ئێستا مەكتەب سیاسیان خستۆتە بەردەم دوو ڕێگا یان ئەوەتا بگەڕێنەوە نا و خەڵك و پشت بكەنە پارتى یان ئەوەتا كەس ئەو مەكتەب سیاسیەى قبوڵ نیە , دیارە مەكتەب سیاسیش وا خەسێنراون بە هیچ جۆرێك ناوێرن پشت بكەنە پارتى , بۆیە ئەوەندەى ئێمە ئەى بیستین و ئەزانین ئێستا ڕۆژانە دەیان كادر و ئەندام و جەماەرى یەكێتى واز لە یەكێتى دێنن و دەچنە لاى گۆڕان , خەڵكیشیان تیایە ئەچێتە لاى پارتى چونكە پارتى پارەیەكى زۆرى بۆ هەلڕشتون , ئەو نەفس نزمانەش ڕا دەكەن بەرەو پارە كە , ئێستا زۆرینەى یەكێتیەكان چاوەڕێى دوا هەڵوێستى مەكتەب سیاسین , هەر لە ئێستاشەوە زۆربەیان لاى گۆڕان جێگایان بۆ خۆیان خۆش كردوە و لەم ماوەیەدا چەندین كەسى باڵاى یەكێتى پەیوەندیان كردوە بە گۆڕانەوە و چاوەڕێى وەڵامن لە مەكتەب سیاسى بزانن چۆن خۆى ساغ ئەكاتەوە , بۆیە لەت بونێكى تر ئەمجارە هەرەسێكى گەورە , كۆچێكى گەورە لە یەكێتیەوە دەست پێ دەكات و كۆچێكى ماڵ كاول كەرە بۆ یەكێتى , كە ئەم جارە خەڵكە دڵسۆزەكانى یەكێتى دەیسەلمێنن كە ئیتر كە نەزوڵم و زۆر و نە پارە و نە ئاسایش و نە دەزگا ناتوانێت ئەمانە لە هەڵوێستى خۆیان پاشگەزیان بكاتەوە , چاوەرێى بن بەم نزیكانە ئەوە دەبینین , چونكە مەكتەب سیاسى و بنەماڵەى تاڵەبانى خۆیان ساغ كردۆتەوە كە ئەوان بێ دزیی و پارە خواردن ناتوانن درێژە بە ژیانى خۆیان بدەن , بۆیە خەڵكیش ئامادە نیە حیزبێكى خاوەن هەزاران شەهید و تێكۆشەرى دێرین بكات بە قوربانى مەكتەب سیاسیەكى خەسێنراو و ملكەچى بنەماڵەى بارزانى , بۆیە ئەوەندەى من بزانم بەم نزیكانە ئەو كۆچە , ئەو لەت لەت بونە ڕوو دەدات , ئەو سیحرەى تاڵەبانى و درۆزنەكانى مەكتەب سیاسى بەتاڵ بوەوە كە كردبویان بە مۆتەكە بە سەر خەڵكەوە , هەر ڕۆژەى درۆیەكیان بۆ خەڵك دەكرد گوایە تاڵەبانى ماوە و قسە دەكات بە سێ زمان و نان دەخوات و وەرزش دەكات و ڕۆژنامە دەخوێنێتەوە و پەیامى هەیە و شتى تریش ئەمەندەیان درۆى لەم بابەتەش كرد، درۆشیان پێ نەما , ئەو سیحرەش بەتاڵ بووە وە , بۆیە ئیتر كەس ئیمانى بەم حیزبە نەماوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست