گورزێكی تریش له نێچیرڤان بارزانی وه‌شێنرا كه‌ناڵی العراقیه (I TV) داخرا
Sunday, 24/01/2010, 12:00
له چوارچێوه‌یه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه دژ به دام و ده‌زگاكانی كابینه‌ی پێنجه‌م به‌ڕیوه‌برێن كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد كه ناڵی ئاسمانی العراقی به ناوی ( I TV) كه به‌برێاری نێچیرڤان بارزانی دامه‌زرابوو به ته‌واوه‌تی داخراو بودجه‌كه‌شی بڕدرا.
داخستنی ئه‌م كه‌ناڵه زیاتر قسه‌كان و ڕونكردنه‌وه‌كانی د. دیندار زێباری ده‌سه‌لمێنێت كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌ڵمه‌تێك له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه له‌دژی نێچیرڤان بارزانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه كه‌ناڵی ئاسمانی ( I TV) به‌بڕیاری سه‌رۆكی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت دامه‌زرابوو به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ئیسماعیل زوبیر بوو، وه نزیكه‌ی 17 كارمه‌ند ئیشی تێدا ده‌كرد ئێستا ئه‌و كه‌ناڵه داخراوه‌و كارمه‌نده‌كانیشی بێئیش ماونه‌ته‌وه له ماڵه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست